بەکارھێنەر:SHALLAW.MUHAMMAD/خۆڵەپەتانێ
چارەسەرى كێشەى گەلی كورد
دەستکاریلە بەر ڕۆشنايى پرنسیپی مافی - بڕياردانى چارەى خۆنوسينى گەلاندا
دەستکاری
تێزەی دوکتۆرا
د. ئیبراهیم شێخ مەحمود
کورتەیەک لە ژیاننامەی نوسەر د. برایم شێخ مەحمود
- لە سالی ١٩٤١ لە شاری سلێمانی لە دایک بووم.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
- لە ساڵی ١٩٥٨دا بووم بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- - لە ساڵی ١٩٦١دا بووم بە ئەندامی ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قوتابخانەی ناوەندی سلێمانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، فوئادی مەلا مەحمود، هیوا غەفور، بەکر حسین، لیوا شێخ قادر. داوای لێبوردن ئەکەم لەو برادەرانەی ناوەکانیانم لەیاد نەماوە.
- - لە کۆنگرەی ٣ قوتابیانی کوردستان لە دێی چۆخماخ لە ساڵی ١٩٦٣دا هەڵبژێرام بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی قوتابیانی کوردستان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، فوادی مەلا مەحمود، عەلی کەمالی عەبە دەلاک، بەکر حسێن، د. فواد بابان، تەیب بەرواری، یوسف دەرگەلەیی، عومەر تۆفیق، فوئاد برایم... هتد.
- - دەسەڵاتدارانی حوکمەتی عێراق لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٣دا هێرشێکی بەرفراوانی دڕندانەیان کردە سەر شاری سلێمانی، شارەکەیان بە هێزێکی سەربازی گەورە گەمارۆدا، هاتوچۆیان لە ناوەودەرەوەی شارەکە قەدەغە کرد،
- بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵ بە ماڵی شارەکە، بە سەدان کەسیان لە پیرو گەنج دوای لێدان و سووکایەتی پێکردنیان لە سەربازگەی سلێمانی بەندیان کردن. دوای چەند ڕۆژێک بۆ چەند سەعاتێک ڕێگەی هاتوچۆیان کردەوە. لەو کاتەدا تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆری پێنجی ناوەندی دەستی پێکردبوو، قوتابییەکی زۆریان بە لۆری سەربازی هێنابوو، بۆ ئەوەی لەتاقیکردنەوەکان دا هاوبەشی بکەن. من و هیوا غەفور کە چاومان بە قوتابییەکان کەوت، ترساین لەوەی هەندێ لەو قوتابیانە بەرگەی ئەشکەنجە نەگرن و ناومان بهێنن، لەبەر ئەوە بڕیارمان دا بۆ ناو پێشمەرگە ڕابکەین. بە یارمەتی خوشكم کە ماڵیان لە جولەکان بوو لەشیوەکەی جولەکانەوە بەرەو تانجەرۆ و قەرەداخ هەڵهاتین. زۆربەی دانیشتوانی سلێمانی لە ترسی کوشتن و گرتن ڕژابونە ناو قەرەداخەوە، جێگەی حەوانەوە و خواردن زۆر بە زەحمەت دەسئەکەوت. لەبەر ئەوە لە سەر پێشنیاری عوسمان سەعید کە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی