بەکارھێنەر:Rekawtpukhoshiary/ئەزموون

<https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/DaytonAgreement.jpg/260px-DaytonAgreement.jpg> نموونە.jpg|شرۆڤەی ١ نموونە.jpg|شرۆڤەی ٢ </galhttps://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/86/Bih_dayton_en.png/260px-Bih_dayton_en.png

  1. REDIRECT [[
  2. REDIRECT ناوی پەڕەی مەبەست


]] lery> رێکەوتنامەی دایتۆن:- رێکەوتنی دایتۆن یاخود رێکەوتننامەی ئاشتی دایتۆن، بە فەرمی بە رێکەوتنی چوارچێوەی گشتی بۆ ئاشتی لە بۆسنیا و هەرزۆگۆڤین (General Framework Agreement for Peace in Bosnia and Herzegovina) دەناسرێت. ئەم رێکەوتنە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی بۆسنە هێنا. هۆکاری هەڵئایسنی جەنگ بۆسنە:- لە دوای هەڵوەشاندنەوەو لێکترازانی بلۆکی خۆرهەڵات بە رابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت، یوگوسلاڤیای جاران، کەوتە بەرشاڵاوی لێکترازان و هەریەکە لە کرواتیا و سلۆڤینیا و مەسەدۆنیا، سەربەخۆیی خۆیان لە یوگوسلاڤیا، کە بۆ سربەکان مابۆوە، راگەیاند. سربەکان کە هێشتا کۆماری یوگوسلاڤیایان دەپارست، بە نیاز بوون بە زەبری هێز هەموو کەمایەتیەکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی کۆمارەکەدا بهێڵنەوە. بێگومان ئەمەش بووە هۆکاری هەڵئایسانی جەنگێکی خویناوی لە ناوچەکەدا و جگە لە دەیان هەزار بریندار و کوژراو پاکتاوی نەژادی ئەنجامدراو سەدان هەزارکەسیش ئاوارەبوون. دەرەنجامی شەڕی ناوخۆی بۆسنە:- ئەم جەنگە لە ناوچەی بەلقان لە ماوەی سێ ساڵدا، پتر لە ١٠٠ هەزار کوژراو و دووهێندە بریندار و دوو ملیۆن ئاوارەی لێکەوتەوە. هۆکاری راستەوخۆی ئەم جەنگە هەڵوەشاندنەوەی بلۆکی خۆرهەڵات و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی جوگرافی بوو لە نێوان کۆمەڵێکی جیاواز لە گروپە ئەتنیەکانی ناوچەکە. ئەم کێشەیە لە رووی جوگرافییەوە لە ناودڵی ئەوروپادا بوو هەر ئەمەش بوو کە ئەو کێشەیەی کردە کێشەیەکی ستراتیژی بۆ ئەوروپا و بە هەموو قورساییەکی خۆیانەوە هەریەکە لە ئەمەریکا و بەریتانیا و روسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، لموزیان تێژەنی، تا سەرەنجام لە دیسێمبەری ١٩٩٥ دا بە زەبری هێز توانیان ئاشتی بسەپێنن.

هەنگاو بەرەو ئاشتی:- بەهۆکاری نزیک بوونی ناوچەکە لە سەنتراڵی ئەوروپاوە، دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەوروپا بۆ رێگا گرتن لە تەشەنەکردنی شەڕو سنوردانان بۆ ئاوارەبوون و جینۆساید، تەواوی توانای خۆیان خستەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و هێزەکانی پەیمانی ناتۆ جەنگیان لەدژی سربەکان راگەیاندو زەبری زۆر کوشندەیان لێداو بە تەواوی لاوازیان کرد. رێکەوتنی دایتۆن بەسەرپەرشتی ئەمەریکا و بەشداربوونی چەندین لایەنی دیکەی وەک بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و روسیا، ئەنجام درا، بۆ دابەشکرانی یوگوسلاڤیای جاران لە نێو ناکۆکەکاندا. رێکەوتنەکە هەرسێ لایەنی ناکۆک (کۆماری بۆسنەی هەرزۆگۆڤین، کۆماری کرواتیا، کۆماری یوگوسلاڤیای فیدراڵی) لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا کۆکردەوەو لە ١٤ی دیسێمبەری ١٩٩٥ لە پاریس مۆرکرا. هۆکاری سەرەکی ملکەچ بوونی سربەکان بە رێکەوتنی دایتۆن، زەبرە کوشندەکانی پەیمانی ناتۆ بو لە هێزی سربەکان و وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە بوو.

ناوەرۆکی رێکەوتنەکە:- رێکەوتنی دایتۆن بۆسنەی هەرزۆگۆڤینای کرد بە دوو کەرتەوە. فیدراسیۆنی بۆسنەی هەرزۆگۆڤین بەڕێژەی ٥١%ی خاک، کۆماری سربیا بە رێژەی ٤٩%ی خاک. لەناو ئەو نەخشەیەشدا فیدراسیۆنەکانی کروات و شاخی رەش کۆسۆڤۆ بونیان هەبوو. لایەنەکان:- ئەم لایەنانەی خوارەوە بەشداری رێکەوتنە بوون: - کۆماری بۆسنەی هەرزۆگۆڤین. - کۆماری کرواتیا. - کۆماری فیدراڵی یوگوسلاڤیا (ساڵی ٢٠٠٦ سربیا و شاخی رەش، واتە مۆنتینگرۆلە یەکترجودا بوونەوە). کێ بوون ئەوانەی رێکەوتنەکەیان مۆرکرد؟ - سەرۆکی سربیا سلۆڤۆدان میلۆسۆڤیج. - سەرۆکی کرواتیا فرانژۆ تۆدمان. - سەرۆکی بۆسنە ئەلیجا ئیزەت بیگۆڤیج. - وەزیری دەرەوەی بۆسنە مو‌هەمەد ساسیربەی.


[[--Rekawtpukhoshiary (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)پەڕگە:رێکەوتنامەی دایتۆن|وێنۆک١٦-٢-٢٠١٥ ناردنی رێکەوت ئیسماعیل ]] ttps://nl.wikipedia.org/wiki/Verdrag_van_Dayton</ref></ref>