بەکارھێنەر:MiranAbraham/خۆڵەپەتانێ

میران ئه‌براهام: له شاری سلێمانی له‌ دایک بووه، له مناڵیه‌وه سه‌رسام بووم به ڕه‌وشتی که‌س و کارم و هه‌موو مرۆڤ و گیانله‌به‌رێک که بینیبێتم، لێکدانه‌وه‌ و بیرکردنه‌وه‌ له شیواز و ڕه‌وشته جیاوازه‌کان جێگای سه‌رنجم بوون. هونه‌ر به هه‌موو فۆرم و شیوازه‌کانییه‌وه به جیهانی خۆمیان ده‌زانم، به‌تایبه‌تی هونه‌ری چیرۆک‌نووسین (هونه‌ری گێڕانه‌وه).

سه‌رسامم به هونه‌ره‌کانی، شێوه‌کاری و شانۆ و موزیک، به‌رده‌وام له‌م بوارانه‌دا ده‌خوێنمه‌وه‌ و بینه‌ر و گوێگرێکی چالاکیشم, هونه‌ره بۆ بینین یان لێتێگه‌یشتن. (هه‌ندێک جار بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵی ژیان یان خۆ دزینه‌وه له نووسین له ‌دار په‌یکه‌رێک ده‌تاشم.)