بەکارھێنەر:Hozandana/خۆڵەپەتانێ
Surgical teaching hospital
نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری
دەستکاری- ناساندن :
نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری دەکەوێتە خوار گەڕەکی ئیسکان لە سلێمانى و تەنیشت کەمپە کۆنەکەى زانکۆی سلێمانى . ئەم نەخۆشخانەیە یەکێکە لە نەخۆشخانە سەرەکییەکانى شاری سلێمانى و ساڵانە هەزارەها نەخۆش ڕووى تێدەکات و هەزاران چارەسەر و نەشتەرگەریی تێدا ئەنجام دەدرێت . ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 1975 تەواو بووە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە كاركردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ، لە ساڵی 2000 ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەن كراوەتەوە و بەبەردەوامیش گۆڕانکاریی تێدا ئەنجام دەدرێت .لە تەنیشت ئەم نەخۆشخانەیە نەخۆشخانەى فریاکەوتن ( ئێمێرجێنسی ) هەیە . هەروەها تاقیگاى مەرکەزیی و نەخۆشخانەى پسپۆڕییەکانى دڵ هەیە . شوێنی ئەم نەخۆشخانەیە شوێنێکی ستراتیجییە , بەڵام بەهۆی فراوانبوونى شارەوە , ئێستا ئەم نەخۆشخانەیە دوورە لە زۆربەى گەڕەکە تازەکان و ڕێگایەى جەنجاڵی هەیە و کێشەى نەبوونى باخچە و گەراجی ئۆتۆمبیلی بۆ هاووڵاتیان هەیە .
لە هەموو ناوچەکانى پارێزگاوە و لە سەرجەم پارێزگاکانى تریشەوە ,بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەر , نەخۆش ڕوو لەم نەخۆشخانەیە دەکات هەر لە سەرەتاى درووستبوونیەوە لەم نەخۆشخانەیەدا كاری نەشتەرگەری ( عملیات ) بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت ، هەندێ جاریش چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری ، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن داخڵكراون بۆ تەواوكردنی چارەسەرو ئەنجامدانی كاری نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست , رەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن . لێرەش هەر نەخۆشێک بە پێی تایبەتمەندییان دابەشدەکرێن بەسەر قاووشەکاندا .
- قەبارە و لەخۆگرتنى ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ئەوسەردەمەى تێیدا درووستکرابوو زۆر باش بوو , ژمارەی قەرەوێڵەكانی ( 303 ) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی ، هەروەها سەرەڕای ئەوەش خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە پارێزگاكانی تر و ئاوارەكانی دەرەوەی هەرێم و ئاوەرەكانی سوریا و دانیشتووە بیانییەکان دەكات .
ئەرکەکانی نەخۆشخانە :
دەستکاریبریتیە لە ئەنجامدانى چارەسەر و پێدانی زانیاری دەربارەی نەخۆشخانەی فێركاری وە دیاری كردنی ئەو كارانەی كەئەنجامی دەدات ڕۆژانە لەلایەن پزیشكان و كارمەندانەوەو دیاریكردنی كەم و كورتیەكان كە پێویست دەكات پێداچوونەوەی بۆ بكرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە ڕووی تەندروستیەوە .
- بەشانەكانى نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاریی :
- بەشی نەشتەرگەری گشتی .
- بەشی نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی .
- بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی( كۆئەندامی میز).
- بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە .
- بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن .
- بەشی تاقیگە ( هیماتولوجی ، هستوپاسولوجی ، پاراسایت ، ڤایرۆسات ، كیمیا ، بەكتریۆلۆجی ، بانكی خوێن ).
- بەشی تیشك ( تیشكی ئاسایی + سۆنەر ، MRI ، CT ).
ئامانجی نەخۆشخانە :
دەستکاری- 1- ئەنجامدانی كاری نەشتەركاری و پێشکەشکردنى چارەسەر بۆ نەخۆشی خەوتوو .
- 2- پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش وە كار ئاسانی كردنی لە ڕووی تەندروستیەوە .
- 3- پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ ( پزیشكان ، كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی ) ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم .
- 4- دانانی بەشی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بە ئاگا بوون لە پاك و خاوێنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕووی ( ئوتێلەوانی ، خواردن ، پاك و خاوێنی ) .
- 5- دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەم و كوڕیانەی كە هەیە لە نەخۆشخانەكەدا كەتوانای چارەسەركردنیان هەیە .
- 6- ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بە مەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە .
سەرچاوە مرۆییەكان :
دەستکاری- پزیشكی گشتی: ( 243 ) ، ( 18 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 17 ) بروانامەی ماستەر ، ( 33 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 129) دیبلۆمی باڵا.
- پزیشكی ددان: ( 12) بڕوانامەی زانكۆ .
- دەرمانساز: ( 7 ) بروانامەی پەیمانگا .
- كارمەندی تاقیگە: ( 48 ) ، ( 23) بروانامەی زانكۆ ، ( 25 ) بروانامەی پەیمانگا .
- پەرستار: ( 266)، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ، ( 159 ) بروانامەی پەیمانگا ،( 101 ) بروانامەی خوار پەیمانگا.
- كارمەندی كارگێری: ( 137 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ، ( 16 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 61) بروانامەی خوار پەیمانگا .
- كارمەندی تەكنیكی: ( 17 ) ، ( 8 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 9 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
- پسپۆڕی وبائیات : ( 1 ) بڕوانامەی ماستەر .
- - جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
- چارەسەری نەشتەرگەری گشتی : نەشتەرگەری گشتی ، نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی ، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن .
- خزمەتگوزاری تاقیگەیی : بكتریۆلۆجی ، هستوپاسۆلۆجی ، پاراسایت ، كیمیا ، ڤایرۆسات ، بانكی خوێن ، ڕاكێشانی خوێن ( سحب الدم ) .
- خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: تیشكی عادی ، تیشكی هەناو بینی ، سۆنەر ، C.T ، MRI .
- - چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەنەخۆشخانەكەوە :
- ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی – شەقامی زانكۆ ) .
- ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270561 یان 3270562 یاخود 3270563 ).
پێشنیار :
دەستکاریلە ژێر تیشکی ئەو زانیارییانەى سەرەوە و شارەزایی خۆم لەو ناوچەیەی ئەم نەخۆشخانەیەی تێدایە ,چەند پێشنیارێک دەخەمە ڕوو بۆ چووستیی زیاتر و پڕۆفیشناڵ بوون :
- درووستکردنى پارکێکی گەورەى ئۆتۆمبێل لە پێش یان لە یەکێک لە ڕووەکانى تری نەخۆشخانەکە بە کڕینەوەى ئەو خانووانەى دەوروبەری تا ڕێگا خۆشبکات بۆ هاووڵاتیان و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئۆتۆمبیلەکانیان پارک بکەن و نەبنە هۆی قەرەباڵغیی و درووستکردنى ڕێگریی و کۆسپ لە ڕێگاى نەخۆش و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و کارمەندانی نەخۆشخانەکە .
- درووستکردنى باخچە و شوێنی حەوانەوە و درووستکردنى ئوتێلێک سەر بە نەخۆشخانە بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی مانەوە و حەوانەوەى گشتى .
- گرنگیی دان بە کردنەوەى خولی پێشکەوتوو بۆ کارمەندە کارگێڕییەکان لە ڕووى چۆنییەتى مامەڵە کردنی کارمەند لەگەڵ نەخۆش و هاووڵاتیاندا و لەڕووى چۆنییەتى پارێزگارییکردن لە هێمنى نەخۆش و بێدەنگیی و پاکوخاوێنیی زیاتری هۆڵ و ژوورەکان و پێشکەشکردنى خزمەت و ئامادەکردنى جۆری دەرمانى زۆر تر تا نەخۆش ئاسانتر دەستی بگات بەو دەرمانانەى پێویستێتى لە ڕێگاى نەخۆشخانەوە .
سەرچاوەکان
دەستکاریhttp://www.tendrwsti.com/dreja.aspx?Jmare=568&Jor=11