بەکارھێنەر:Barez Dara/(بزوێنەری سوتانی ناوەکی)Internal combustion engine

هێڵکاری بزوێنەری چوار هەنگاوی گازۆلین


بریتیە لە بزوێنەری گەرمی کە سووتانی سوتەمەنی روودەدات لەگەل مادەیەکی  ئۆکسێنەر(بەزۆری هەوایە) لە ناو ژووری سووتان، کە پارچەیەکی تەواوکەرە لە بەڕێکردنی شلگاز بە ناو رێرەوەکاندا. لە ناو بزوێنەری سووتانی ناوەکی ،کە ئەوکشانەی لە پلەی گەرمی بەرز و پەستانی بەرزی گازەکان بەرهەم دێت لە ئەنجامی راستەوخۆی هیزی سووتانی هەندیک لە پێکهێنەرەکانی ناو بزوێنەرەکەیە.هەرئەو هێزەشە کە دەخرێتە سەر وەک :- پستۆنەکان ،پەروانەکانی تۆرباین ،بەشی خولاوەی مەکینە ،نۆزڵ ،ئەو هێز ە جوڵە بە پێکهاتەکان دەکات بۆ مەودایەک لە کاتی گۆرینی وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی بەسود.

یەکەم سەرکەوتنی بازرگانی بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرا لە لایەن ئتیان لێنیەر ( Étienne Lenoir ) لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٩ز،وە یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی مۆدێرن دروستکرا لە ساڵی ١٨٧٦ز لەلایەن نیکۆلاس ئۆتۆ(Nikolaus Otto).

دەستەواژەی بزوێنەری سووتانی ناوەکی بۆ ئەو بزوێنەرانە زیاتر بەکاردێت کە سووتان بەردەوام و پچڕ پچڕە کە  هەروەک ناسیاوترینیان بزوێنەری چوار هەنگاو و دوو هەنگاوە ،وە لەگەل جۆرە جیاوازەکانی تر وەک بزوێنەری شەش هەنگاو و بزوێنەری خولاوەی وانکڵ.

لە پۆلێنی دووەمی بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان کە بەردەوام دەسوتێن:- گاز تۆڕباین وە بزوێنەری جێت وە لەگەل زۆرێک لە بزوێنەری موشکەکان، هەریەک لەو بزوێنەرە سووتانە ناوەکیانە لەسەر هەمان بنچینەن کە لەوەوپێش باسمانکردن .وە چەکەکان (مەبەست لەو چەکانەی کە بە بارووت ئیشدەکەن ) هەمان فۆڕمی(شێوەی) بزوێنەری سووتانی ناوەکین.

بە پێچەوانەی بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان وەک مەکینەی هەڵمی یا بزوێنەرە سترلینگیەکان.

ئشپێکردنی شلگاز دەکرێت هەوابێت یاخود ئاوی گەرم یان ئاوی پەستێنراو یان تەنانەت سۆدیۆمی شل کە گەرمکرابێت لە ناو بۆیلەردا.

بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان بە گشتی هێز(توانا) بەدەست دەهێنن بەهۆی وزەی تێری سووتەمەنیەکان بۆ نمونە گازۆلین (gasoline)یان دیزڵ کە ئەو شلانە بەدەست دەهێندرێن لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان .لە کاتێکدا بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان لە زۆربەی بەکارهێنانە جێگیرەکان داهەن وەک: مۆبایل وە لەگەل دانانی وزە بۆ هۆیەکانی  گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان و بەلەمەکان.

بە شێوەیەکی گشتی لە بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان سووتەمەنیە بەبەردبووەکانیان بەکاردەهێنا وەک گازی سروشتی(natural gas) یان بەرهەمە پتڕۆلیەکان  کە گازۆلین و دیزڵن و بەنزینن .

بەرەو گەشەکردنی بەکارهێنانی سوتەمەنیە نوێکراوەکان دەڕۆین نمونە بایۆدیزڵ (biodiesel) بۆ بزوێنەری پەستانە داگریساندن (CI Engine)(مەبەست لە بزوێنەری دیزلە کە سووتانی گاز بەهۆی پەستانەوەیە نەوەک پلاک )،یاخود بایۆسانۆل یان میسانۆل بۆ بزوێنەری داگریساندنی پلاک(SI Engine).

هەندێک جار هایدرۆجین بەکاردێت وە دەتوانین بە دەستی بخەین لە هەرکام لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان یاخود سوتەمەنیە نوێکراوەکان.  




.

مێژوو:

زانایانی جۆراوجۆر و ئەندازیاران بەشداریان کردوە لە بەرەو پێشبردنی بزوێنەری سووتانی ناوەکی.

لە ساڵی ١٧٩١ز جۆن باڕبەر(John Barber ) گەشەی بە گاز تۆرباین دا . وە ١٧٩٤ز ساڵی  تۆماس مێد ( Thomas Mead)بزوێنەری گازی داهێنا.

هەرلە هەمان ساڵدا ١٧٩٤ز رۆبەرت ستریت(Robert Street) بزوێنەری سووتانی ناوەکی داهێنا کە بۆ یەکەمین جاربوو توانرا سووتەمەنی شل تێیدا بەکاربێت.بەڵام لە ساڵی ١٧٩٨ز جۆن ستیڤن( John Stevens ) یەکەمین بزوێنەری سووتانی ناوەکی ئەمریکی دروستکرد .

بزوێنەری(Pyréolophore)

لە ساڵی ١٨٠٧ز زانا فەڕەنسیەکان نسفۆنیەس ( Nicéphore Niépce )(کە بەشێک بوە لە داهێنانی فۆتۆگرافی)لە گەل کلاود نیسپ( Claude Niépce) کە دەستیانکرد بە بزوێنەری سووتانی ناوەکی تاقیگەیی بە کۆنتڕۆڵکردنی پاشماوەی تەقینەوەکان(مەبەست لەو پاشماوەیە کە پەیدادەبێت لە ئەنجامی سووتانی سووتەمەنی کە پێشتر پاودەر بەکارهاتوە) کە ناوی مەکینەکە ( Pyréolophore)،ئەو بزوێنەرە بۆ بەلەمێک بەکارهات لەناو ڕووباری سۆنی لە فەڕەنسا .

هەر لەهەمان ساڵدا ئەندازیاری سویسڕی فرانچۆیس ئسحاق ( François Isaac de Rivaz)بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرد کە داگریساندن(سوتان) بکات بەهۆی پڕیشکی کارەبایەوە.لە ساڵی ١٨٢٣ز ساموێل براون ( Samuel Brown)یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی داهێنا کە بخرێتە بواری پیشەسازی.لە ساڵی ١٨٥٤ز لە بەریتانیا  داهێنەرە ئیتاڵیەکان هەریەک لە ئیگینۆ ( Eugenio Barsanti)و فێلیسی( Felice Matteucci )بروانامەیەکیان بەدەستهێنا بە ناوی (بەدەستهێنانی هێزی جولە لەڕێی گازەکان ).

لە ساڵی ١٨٥٧ز ئۆفیسی مەزنی مۆری داهێنان ئەو داهێنانەیان قبولکرد بە ژمارەی ١٦٥٥ بۆ داهێنانی ئامێری بەکەڵک لە بواری بە دەستهێنانی توانای جولە لە گازەکان.

بارسانتی(Barsanti ) لەگەل ماتێکی(Matteucci) هەندێک داهێنان نامەی تریان بەدەست هێنا لەسەر هەمان داهێنان لە فەرەنسا،وە هەروەها بێلگوم( Belgium ) لەگەل پیدمۆنت(Piedmont ) داهێنان نامەیان بەدەست هێنا لە نێوان ساڵانی ١٨٥٧ز بۆ ١٨٥٩ز.

بێلگیان () بزوێنەری سووتانی ناوەکی بە سووتانی گاز بەرهەمهێنا ..لە ساڵی ١٨٦٤ز نیکۆلاس ئۆتۆ ( Nikolaus Otto)یەکەم بزوێنەری هەوایی داهێنا.وە لە ساڵی ١٨٧٢ز جۆرجی (George Brayton)ئەمریکی یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرد کە بە بەنزینی شل ئیش بکات.لە ساڵی ١٨٧٦ز نیکۆلاس ئۆتۆ( Nikolaus Otto ) لەگەل هەریەک لە گۆتلیب( Gottlieb Daimler) و ویلیام( Wilhelm Maybach) کاریان کرد لەسەر هەوای پەستێنراو(مەبەست لە تێکەڵەی هەوا و سوتەمەنیە) لە بزوێنەرە چوار هەنگاویەکان.

لە ساڵی١٨٧٩ز کاڕل بێنز(Karl Benz ) بزوێنەری گازی دوو هەنگاوی متمانەپێکراوی داهێنا،دواتر لە ساڵی ١٨٨٦ز کاڕل بێنز دەستی کرد بە یەکەم بەرهەمهێنانی بازرگانی مۆتۆڕی ئامێرەکانی گواستنەوە وە لەگەل  بزوێنەری سووتانی ناوەکی .

لە ساڵی ١٨٩٢ز ڕادۆلف دیزڵ(Rudolf Diesel) گەشەی بە یەکەم توانای پەستاندن دا لە بزوێنەری پەستانە داگریساندن (CI Engine).

لە ساڵی ١٩٢٦ز ڕۆبێرت( Robert Goddard ) توانی یەکەم موشەک بە سووتەمەنی شل هەڵبدات.لە ساڵی ١٩٣٦ز هاینکلی ١٧٨( Heinkel He 178 ) بوو بە یەکەم فڕۆکەی جێتی جیهانی.

وشەزانی:[دەستکاری][دەستکاری]

یەکەم جار وشەی بزوێنەر دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسی کۆن( لە لاتینی وەرگیراوە (ingenium)توانا) بە واتای هەر پارچەیەک لە مەکینە.مۆتۆڕ لە( لاتینەوە وەرگیراوە(motor) گوێزەرەوە)کە هەر ئامیرێک وزەی میکانیکی بەرهەم بهێنێت.هەرلە کۆنەوە مۆتۆڕە کارەبایەکان بە بزوێنەر دانەنراون ،ئەگەرچی بزوێنەرەکانی سووتان وەک مۆتۆڕ ئاماژەیان پێکراوە.بزوێنەری کارەبایی بە جولێنەر لە قەلەم دەدرێ کە ئیش دەکات بە وزەی کارەبایی.


بەکارهێنانەکانی:

جوڵەی سەر و خواری  پستنی بزوێنەرەکان بەربڵاوترین سەرچاوەی توانایە بۆ زۆرێک لە هۆیەکانی گواستنەوەی لە وشکانی و ئاوی کە ئۆتۆمبێلەکان و ماتۆڕسکیلەکان و کەشتیەکان وە بۆ جوڵە مەودا کورتەکان ()وە بزوێنەری خولاوەی جۆری وانکل کە بەکاردێت لە هەندێک جۆری ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان و ماتۆرسکیلەکان.

شوێنی وا هەیە کە تێکڕای بەرزی توانا لەسەر كێش پێویستە. بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان دەردەکەون لە شێوەی گاز تۆڕباینەکان یان بزوێنەرەکانی وانکل.بە شێوەیەکی گشتی فڕۆکە بەتواناکان (مەبەست لێرەدا هەر ئامێرێک توانای فرینی هەبێت) بزوێنەری سووتانی ناوەکی بەکاردێنن کە لەوانەیە جوڵەی سەر و خواری  پستنی بزوێنەرەکان بێت.فڕۆکەکان (مەبەست لە جۆرێکی تایبەتی فرۆکەن کە زیاتر لە ئێستادا بەکاردێن ) کە بزوێنەری جێت تێیان دا بەکاردێت بەڵام لە هەلیکۆپتەرەکان تۆڕبۆشافت بەکاردێت،هەردوکیان لە جۆرێکن لە تۆڕباینەکان. لە سەروبەندی زیاتکردنی جوڵە کە هەروەک لە فڕۆکەی هیڵەکان(ئەوانەی سەرنشین گواستنەوە)دەتوانرێت بە جیا بزوێنەری سووتانی ناوەکی بەکاربێت وەک پارچەیەکی توانای یارمەتیدەر.بزوێنەرە وانکلیەکان گونجاون بۆ ئەو ئامێرە ڕادیۆیانەی کە پێویستیان بە مرۆڤ نیە (مەبەست لە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان).

بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان دەتوانن ئێش بە جەنەرەیتەری گەورەی کارەبایی بکەن کە بتوانێت وزەی تۆرە کارەبایەکان بدات.

ئەوان دۆزیویانەتەوە لە شێوەی تۆڕباینی سووتان کە بە ئاسایی وزەی کارەبایی دەدات لە دەوری ١٠٠مێگاوات.لە وێستگەکانی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبادا پلەی گەرمی بەرز بەکاردێت بۆ کولاندن و زۆر گەرمکردنی هەڵمی ئاو تا ئیش بە تۆرباینە هەڵمیەکان بکات،بەم شێوە چوستی زیاترە لە  بە دەست دێتهێنانی بە سووتانی سووتەمەنی بەتەنیا لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکاندا.

لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا دەتواندرێت چووستی لە مەودای ٪٥٠ بۆ ٪٦٠ بەدەست بهێنرێت.لە شێوە بچوکەکانی بزوێنەرە جێگیرەکان  وەک بزوێنەری گاز یان جێنێرەتەری دیزڵ بەکاردێن بۆ پاڵپشتیکردنی یان پێدانی وزەی کارەبایی بۆ ئەو ناوچانەی کە بە تۆڕی کارەبایی نیشتمانی نەبەستراونەتەوە.

بزوێنەرە بچوکەکان بە زۆری لە جۆری بزوێنەری گازۆلینی دووهەنگاون کە سەرچاوەیەکی وزەی زۆر باون بۆ:( ماتۆڕسکیل و مەکینەی گیادوورین ،و مشاری داربرین ، و ماتۆری سەر بەفر ،......هتد) .

پێکهاتە:

بنچینەی بەرزبونەوە و نزمبونەوەی بزوێنەری سوتانی ناوەکی بریتیە لە بلۆکی بزوێنەر(Block engine)،کە بە گشتی لە کاست ئایرۆن و ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت. بلۆکی بزوێنەر پێکدێت لە سلندەرەکان. ئەو بزوێنەرانەی کە لە یەک سلندەر زیاتر پێکدێن زۆرجار لە یەک ڕیز(بزوێنەری ڕێک) یان دوو ڕیز( بزوێنەری سندوقی،شێوە V ) ڕێک دەخرێن؛ سێ ڕیز(شێوەی W )کە بەدەگمەن بەکاردەهێنرێت لە بزوێنەرە مۆدێرنەکاندا، وە بزوێنەرە شێوە جیاوازەکانی تریش گونجاو و بەکارهاتوون. بزوێنەرە تاک سلندەرەکان باوترن لە ماتۆڕ و ئەو ئامێرانەی کە قەبارەی بزوێنەرەکانیان بچوکە. لەناو بلۆکی (بزوێنەرە بە ئاو ساردکراوەکاندا) ڕێڕەو هەیە بۆ سوڕانەوەی بەردەوامی شلە ساردەکان(چاکەتی ئاوی). هەندێ لە بزوێنەرەکان لەجیاتی هەبونی چاکەتی ئاوی( water jacket) بۆ ساردکردنەوە، هەوای تێدا بەکاردەهێنرێت بە شێوەیەک کە بلۆکە سلندەریەکان پەڕەی لکاویان پێوەیە کە ڕاستەوخۆ گەرمی لە بزوێنەرەکەوە بۆ هەوا دەگوازنەوە. لە کۆتایی دیواری سلندەرەکان کونی بچوک هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی سوتەمەنی زیاتر. ڕوویەکی زۆر ڕەق دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بزوێنەرەکە لە ڕێگەی داخورانی بێشومار لەسەر پستنەکە.

پستنەکان پارچەی لولەکی کورتن کە کۆتایی لایەکی سلندەر دادەخەن بەهۆی پەستانی بەرزی هەوای پەستێوراو و بەرهەمەکانی سوتان و جوڵەی بەردەوامیان لەناو سلندەر لە کاتی ئیشکردنی بزوێنەرەکە. بەشی سەرەوەی پستنەکە ناودەبرێت بە (crown) کە بە گشتی ڕێک و تەختە یان ڕووقوپاوە. هەندێک لە بزوێنەرە دوو هەنگاوەکان پستن بەکاردێنن لەگەڵ سەری لادەر. پستنەکان لە بەشی خوارەوەیاندا کراوەن و بۆشن لە پێکهاتەیەکی پشتگیری تەواو. کاتێک بزوێنەرێک ئیشدەکات، پەستانی گازەکە لەناو ژووری سوتانەکەدا هێزێک دەخاتە سەر کڕاونی پستنەکە کە بەناو تۆڕەکەیدا دەگوازرێتەوە بۆ .هەر پستنێک ڕینگ(ئەڵقە)ی هەیە کە دەوری چێوەی پستنەکەی داوە و ڕێگری دەکات لە چونی گازەکان بۆناو کڕانک کەیس یان لێچونی ڕۆن بۆناو ژووری سوتان.سیستەمی هەوا گۆرکێ( ventilation system) هەلدەستێ بە بەدەست هێنانی ڕێژەیەکی بچوکی گاز کە دەربازی بوە لە پستنەکان لە ماوەی ئیشپێکردنی ئاسایی چونەدەری لە کرانکەس لەبەر ئەمە کەلەکەبونی چەوری پیس و پەیدابونی داخوران  ڕونادات. لە بزوێنەری دوو هەنگاوی گاز کرانککەس(crankcase )بەشێکە لە ڕێڕەوی هەوا و سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامی ڕۆیشتن پێیدا بۆیە پێویست بە کرانکەسی سیستەمی هەواگۆڕکێی جیاواز ناکات.

سەری سلندەر بە بلۆکی بزوێنەر بەستراوە بە ژمارەیەکی زۆر لە بورخو.کە چەندین هاوكیشەی جیاواز هەیە بۆ بەستنیان. سەری سلندەر (cylinder head) سلندەرەکان دادەخات لەولایەی کە روبەرویە لەگەل پستنەکان.سەری سلندەر رێرەوەکانی لەخۆ گرتوە کەبۆ چوونەناو و چونەدەر وەهەروەها لە رێکخستنیان کە ڕێگا بە کرانەوی دەرچەی چوونەژورەوە دەدات بۆ ناو سلندەر تا پڕبێت لە هەوا وە بە کرانەوەی دەرچەی چوونەدەر بۆ ڕێگەدان بە دەربازبوونی گازە سووتاوەکان.ئەگەرچی لە بزوێنەری دووهەنگاوی کرانککەسی پاککەر ڕێڕەوی گاز راستەوخۆ بەستراوە بە دیواری سلندەر بەبێ بوونی هیچ دەمەوانەیەک ،لە جیاتی ئەوە پستنەکە کۆنتڕۆڵی کرانەوە و داخرانی دەمەوانەکان دەکات . 

سەری سلندەر سپارک پلاک دەگرێتەخۆ لەو بزوێنەرانەی کە بە پلاک ئشدەکەن وە لەگەل ئنجێکتەر بۆ بزوێنەرەکان کە ئنجێکشنی راستەوخۆ (direct injection) بەکاردێنن.

هەروەها سەری سلندەر سپارک پلاک لەخۆدەگرێت لەو بزوێنەرانەی کە داگریساندن(سووتان) بە پلاکە( SI engines) ، وە ئنجێکتەرەکانیش دەگرێتەخۆ بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە دایڕێکت ئنجێکت (ئینجێکتەری راستوخۆ لەسەر سلندەر(direct injection))بەکاردێنن.لە هەموو بزوێنەرەکانی سووتان بە پەستان(CI engine) ئینجێکتەر بەکاردێت،بەشێوەیەکی گشتی ئینجێکتەری راستەوخۆ بەکاردێنن جگەل لەهەندێکیان کە کە ئینجێکتەری ناراستەوخۆ تێیاندا بەکاردێت.بزوێنەری سووتان بە پلاک کاربرێتەر( carburetor) یاخود ئینجێکتەر بەکاردێنن وەک دەرچە یاخود ئینجێکتەری راستەوخۆ. لە بزوێنەری سووتان بە پلاک هەر سلندەرێک یەک پلاکی هەیە بەلام هەشە ٢ پلاکی هەیە. گاسکێت(کاسکێت( head gasket)) ڕێگری دەکات لە تێپەربوونی گاز لە نێوان سەری سلندەر و بلۆکی بزوێنەر . داخران و کرانەوەی دەرچەکان(ڤالڤەکان) کۆنتڕۆڵکراوە بەهۆی یەک یان زیاترلەهەریەک لە کامشەفتەکان و سپرینگەکان یاخود بەهۆی میکانیزمی دێسمۆدرۆمیک( desmodromic mechanism )(جۆرێکە بۆ کۆنتڕۆڵی ڤالڤەکان بەکاردێت) کە سپرینگ تییدا بەکارنایەت.

کامشەفت(camshaft) ڕاستەوخۆ لەسەر ڤالڤەکان کاردەکات یان بەهۆی ڕۆک قۆڵەکان( rocker arm) کار کار لەسەر ڤالڤەکان دەکات یان جگەل لەوە بەهۆی پوشرۆد (pushrod)(مەبەست لە توڵەیە کە بۆ پاڵنان بەکاردێن).

کراسنککەس بەستراوە لە بەشی خوارەوەی بزوێنەر لەگەل ئەو دەفرەی کە ڕۆنە کەوتوەکان  کۆدەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی ئاسایی بزوێنەر.لەو بۆشایەی کە دروستبوە لە نێوان بلۆک سلندەر و دەفرەکانی ڕۆن کرانکشەفت جوڵەی سەرو خواری پستنەکان دەگۆرێت بۆ جوڵەی خولاوە.

کرانکشەفت بەستراوەتەوە بە بلۆکی بزوێنەر بەهۆی بیەرنگەکان (main bearings)کە رێگە بە خولانەوەی کرانکشەفت دەدەن.لە هەندێک حاڵەتدا تاک بیەرینگی دێک (main bearing deck)باشتر بەکاردێ لە چاو ژمارەیەک زۆر لە قەپاخە بچوکەکان .قۆڵەبەگنەکان لەو شوێنانە بۆهاوسەنگکردنی کرانکشەفت بەستراون.



پستنەکان پارچەی لولەکی کورتن کە کۆتایی لایەکی سلندەر دادەخەن بەهۆی پەستانی بەرزی هەوای پەستێوراو و بەرهەمەکانی سوتان و جوڵەی بەردەوامیان لەناو سلندەر لە کاتی ئیشکردنی بزوێنەرەکە. بەشی سەرەوەی پستنەکە ناودەبرێت بە (crown) کە بە گشتی ڕێک و تەختە یان ڕووقوپاوە. هەندێک لە بزوێنەرە دوو هەنگاوەکان پستن بەکاردێنن لەگەڵ سەری لادەر. پستنەکان لە بەشی خوارەوەیاندا کراوەن و بۆشن لە پێکهاتەیەکی پشتگیری تەواو. کاتێک بزوێنەرێک ئیشدەکات، پەستانی گازەکە لەناو ژووری سوتانەکەدا هێزێک دەخاتە سەر کڕاونی پستنەکە کە بەناو تۆڕەکەیدا دەگوازرێتەوە بۆ .هەر پستنێک ڕینگ(ئەڵقە)ی هەیە کە دەوری چێوەی پستنەکەی داوە و ڕێگری دەکات لە چونی گازەکان بۆناو کڕانک کەیس یان لێچونی ڕۆن بۆناو ژووری سوتان.سیستەمی هەوا گۆرکێ( ventilation system) هەلدەستێ بە بەدەست هێنانی ڕێژەیەکی بچوکی گاز کە دەربازی بوە لە پستنەکان لە ماوەی ئیشپێکردنی ئاسایی چونەدەری لە کرانکەس لەبەر ئەمە کەلەکەبونی چەوری پیس و پەیدابونی داخوران  ڕونادات. لە بزوێنەری دوو هەنگاوی گاز کرانککەس(crankcase )بەشێکە لە ڕێڕەوی هەوا و سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامی ڕۆیشتن پێیدا بۆیە پێویست بە کرانکەسی سیستەمی هەواگۆڕکێی جیاواز ناکات.

سەری سلندەر بە بلۆکی بزوێنەر بەستراوە بە ژمارەیەکی زۆر لە بورخو.کە چەندین هاوكیشەی جیاواز هەیە بۆ بەستنیان. سەری سلندەر (cylinder head) سلندەرەکان دادەخات لەولایەی کە روبەرویە لەگەل پستنەکان.سەری سلندەر رێرەوەکانی لەخۆ گرتوە کەبۆ چوونەناو و چونەدەر وەهەروەها لە رێکخستنیان کە ڕێگا بە کرانەوی دەرچەی چوونەژورەوە دەدات بۆ ناو سلندەر تا پڕبێت لە هەوا وە بە کرانەوەی دەرچەی چوونەدەر بۆ ڕێگەدان بە دەربازبوونی گازە سووتاوەکان.ئەگەرچی لە بزوێنەری دووهەنگاوی کرانککەسی پاککەر ڕێڕەوی گاز راستەوخۆ بەستراوە بە دیواری سلندەر بەبێ بوونی هیچ دەمەوانەیەک ،لە جیاتی ئەوە پستنەکە کۆنتڕۆڵی کرانەوە و داخرانی دەمەوانەکان دەکات.

سەری سلندەر سپارک پلاک دەگرێتەخۆ لەو بزوێنەرانەی کە بە پلاک ئشدەکەن وە لەگەل ئنجێکتەر بۆ بزوێنەرەکان کە ئنجێکشنی راستەوخۆ (direct injection) بەکاردێنن.

هەروەها سەری سلندەر سپارک پلاک لەخۆدەگرێت لەو بزوێنەرانەی کە داگریساندن(سووتان) بە پلاکە( SI engines) ، وە ئنجێکتەرەکانیش دەگرێتەخۆ بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە دایڕێکت ئنجێکت (ئینجێکتەری راستوخۆ لەسەر سلندەر(direct injection))بەکاردێنن.لە هەموو بزوێنەرەکانی سووتان بە پەستان(CI engine) ئینجێکتەر بەکاردێت،بەشێوەیەکی گشتی ئینجێکتەری راستەوخۆ بەکاردێنن جگەل لەهەندێکیان کە کە ئینجێکتەری ناراستەوخۆ تێیاندا بەکاردێت.بزوێنەری سووتان بە پلاک کاربرێتەر( carburetor) یاخود ئینجێکتەر بەکاردێنن وەک دەرچە یاخود ئینجێکتەری راستەوخۆ. لە بزوێنەری سووتان بە پلاک هەر سلندەرێک یەک پلاکی هەیە بەلام هەشە ٢ پلاکی هەیە. گاسکێت(کاسکێت( head gasket)) ڕێگری دەکات لە تێپەربوونی گاز لە نێوان سەری سلندەر و بلۆکی بزوێنەر . داخران و کرانەوەی دەرچەکان(ڤالڤەکان) کۆنتڕۆڵکراوە بەهۆی یەک یان زیاترلەهەریەک لە کامشەفتەکان و سپرینگەکان یاخود بەهۆی میکانیزمی دێسمۆدرۆمیک( desmodromic mechanism )(جۆرێکە بۆ کۆنتڕۆڵی ڤالڤەکان بەکاردێت) کە سپرینگ تییدا بەکارنایەت.

کامشەفت(camshaft) ڕاستەوخۆ لەسەر ڤالڤەکان کاردەکات یان بەهۆی ڕۆک قۆڵەکان( rocker arm) کار کار لەسەر ڤالڤەکان دەکات یان جگەل لەوە بەهۆی پوشرۆد (pushrod)(مەبەست لە توڵەیە کە بۆ پاڵنان بەکاردێن).

کراسنککەس بەستراوە لە بەشی خوارەوەی بزوێنەر لەگەل ئەو دەفرەی کە ڕۆنە کەوتوەکان  کۆدەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی ئاسایی بزوێنەر.لەو بۆشایەی کە دروستبوە لە نێوان بلۆک سلندەر و دەفرەکانی ڕۆن کرانکشەفت جوڵەی سەرو خواری پستنەکان دەگۆرێت بۆ جوڵەی خولاوە.

کرانکشەفت بەستراوەتەوە بە بلۆکی بزوێنەر بەهۆی بیەرنگەکان (main bearings)کە رێگە بە خولانەوەی کرانکشەفت دەدەن.لە هەندێک حاڵەتدا تاک بیەرینگی دێک (main bearing deck)باشتر بەکاردێ لە چاو ژمارەیەک زۆر لە قەپاخە بچوکەکان .قۆڵەبەگنەکان لەو شوێنانە بۆهاوسەنگکردنی کرانکشەفت بەستراون.



سەری سلندەر مەنیفۆڵدی چونە ژووری( intake manifold)هەیە لەگەڵ مەنیفۆڵدی چونەدەر کە بەشێوەیەکی گونجاو بەستراون لەگەڵ دەرچەکان .مەنیفۆڵدی چونە ژوور(exhaust manifold) لەگەل فلتەری هەوا بەستراوە یاخود کاربرێتەر کە ئەویش لەگەل فلتەری هەوا بەستراوە. مەنیفۆڵدی چونەدەر یەکەم پێکهاتە لە سیستەمی کردنەدەرەوە(مەبەست لەو سیستەمەیە بۆ کردنەدەرەوەی پاشماوەکانی سووتان لە بزوێنەر).کە مەنیفۆڵدی چونەدەر هەموو گازە سووتاوەکان لە سلندەر ڕادەکێشیت پاشان بەڕێیان دەکات بۆ ڕێڕەوی پێکهاتەکانی تر لە سیستەمی کردنەدەرەوە. سیستەمی کردنەدەرەوە لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان کاتالیک و موفلێڕ لە خۆدەگرێت. کۆتا بەش لە ڕێڕەوی چونەدەرەوەی گازەکان بریتیە لە کلکی گزۆز(tailpipe).