بەکارھێنەر:Bahram Abdullah/خۆڵەپەتانێ
په‌یوه‌ندی نێوانه کتێب و ڕۆشن بیریه‌ت چیه؟
مرۆڤ به‌هۆی کتێبه کانه‌وه نابێت به‌ڕۆشن بیر، چونکه کتێبه‌کان ته‌نها ڕێگه‌خۆش که‌رن وات لێ ئه‌که‌ن هه‌ست به‌شته‌کانی چوارده‌ور بکه‌ی بۆنمونه :- کاتێ که‌سێک له‌شوێنێکا که‌وت ده‌ینوسێت و ده‌ڵێت له‌وشوێنه من که‌وتم و ئازارم گه‌شت، خوێنه‌ر هه‌تا وه‌ک نوسه‌ره‌که نه‌که‌وێت چۆن هه‌ست به‌و ئازاره ده‌کات که‌نووسراوه ؟
لێره دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه مرۆڤ له ته‌جروبه‌کانی ژیانیه‌وه شت فێربێت نه‌ک له‌جێگه‌ی گه‌رموونه‌رم دابنیشێت و چاوه‌ڕێبێت بێت به‌فه‌یله‌سووف به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌و جوره‌ن
(مرۆڤ پێویسته هه‌ڵه‌بکات، پێویسته ئازار ببینێ، پێویسته حه‌زه‌کانی بشارێته‌وه، وه له‌کۆتایشدا پێویسته قسه کانی دڵی خۆی بکات،)
ئه‌وکات کتێب دروست ئه‌بێت و ده‌یکاته ڕێگه خۆش که‌رێک بۆ که‌سانی تر به واتایه‌کیتر کتێب سه‌ر‌گوزشته‌ی خه‌ڵکیه ته‌جروبه‌ی ژیانیکه‌سانی تره
ڕۆشنبیریه‌ت له‌بازاڕه‌کان نافرۆشرێ وه‌شتێکیتریش که‌گرنگه ئه‌وه‌یه که‌سێک مێشکی بیر کردنه‌وه‌ی نه‌بێت بێسوده هه‌زار کتێبیش بخوێنێته‌وه چونکه وه‌ک وتم کتێب ته‌نها وات لێئه‌کات هه‌ست به‌شته‌کان بکه‌یت ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌دواداچوون نه‌کات و بیرنه‌کاته‌وه هه‌زار جار بڵێت ماست سپیه ئه‌ڵێت ڕه‌شه بۆیه له کتێبه کانیشه‌وه هیچ فێرنابێت
وه‌من پێم وایه ئه‌وانه‌ی قاتیان له‌به‌رایه‌و له‌گه‌ڵ که‌سه ماقوله‌کانن ئه‌وانه که‌سه ڕۆشن بیره‌کان نین!! ڕۆشن بیره‌کان ئه‌وانه‌ن له‌چینی هه‌ژارن ولایان ئاساییه به پۆشاکی پیناوی بچنه کۆڵان‌و یاری له‌گه‌ڵ منداڵان بکه‌ن .
"به‌هرام عبدالله"