ئامرازی پشکنەری دەق بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدەرانی وتارە ھەڵبژێردراوەکان و وتارە باشەکان دروست کراوە بۆ یارمەتیدانیان لە پشکنینی دەقەکانی وتارەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تا بزانن ئەگەر ھاتوو وتارەکە دەقی لەبەرگیراوەی وێبگە و ماڵپەڕەکانی تری تێدابوو. ئەو وتارانەی دەقی لەبەرگیراوەیان تێدایە پێویستە تاگی {{لەبەرگیراوە}}یان لەسەر دابنرێت یانیش تاگی سڕینەوەیان لێ بدرێت، ئەگەر پەرەپێدەران لە وتاری پاڵێوراوە دەقی لەبەرگیراوەیان بینی پێویستە وتارەکە بە شکستی ڕاستەوخۆ ناوبێنن و نووسەر ئاگادار بکەنەوە، ئەگەر لە ماوەی یەک ھەفتەدا چاکی نەکرد، پرۆسەی پاڵاوتن کۆتایی پێ دێت و وتارەکە ناپاڵێورێت، لەوانەشە دوای ئەو ماوەیەش وتارەکە بسڕدرێتەوە.

ئەم ئامرازە لەلایەن Épine ڕاگیراوە، تکایە لەکاتی ھەبوونی کێشە پەیوەندی لەگەڵ ببەستە.

بەکارھێنان دەستکاری

بۆ بەکارھێنانی ئەم ئامرازە تکایە ئەم دەقە کۆپی بکەن و لە تایبەت:MyPage/common.jsدا دایبنێرەوە:

importScript('User:Épine/script-copyvio.js');