بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا
بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا (بە ئینگلیزی: chief technical officer (CTO)) پلەیەکی باڵایە لە بەڕێوەبردنی دەزگا یان کۆمپانیا، کە کارەکەی تیشک خستنە سەر بەکارهێنان و چارەسەریی زانست و تەکنەلۆژیایە لە چوارچیوەی دەزگاکە.[١]
بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا کارەکەی زۆر نزیکە لە بەڕێوبەری زانیاری (CIO).[٢] بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا خاوەن بڕیارە لەسەر بەگەرخستنی ژێرخانی تەکنەلۆژیی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی دامەزراوەکە، لە بەرامبەردا بەڕێوبەری زانیاری ئەوا ڕۆژانە کار لەگەڵ ستافی تەکنەلۆژیای زانیاری (ئایتی) دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کارووباری ڕۆژانە.[٢] دەبێت بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا ئاگاداری دوایین تەکنەلۆژیایە بەردەست و نوێیەکان بێت بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی داهاتووی دامەزراوەکەی.[٣] تایبەتمەندی و ڕۆڵی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە دامەزراوەیەک بۆد دامەزراوەیەکی دیکە جیاوازە، بەندە بە هەیکەل و ستراکچەری دامەزراوەکە.[٤]
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تێکڕای ناوەندی مووچەی ساڵانەی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە نێوان ١٣٠،٠٠٠ بۆ ١٩٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە بەپێی بواری کۆمپانیاکە.[٢] بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئینفۆسێک ئەوا مووچەی ساڵانەی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە سێکتەری ئابووری دەگاتە نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار لەبەرامبەردا لە سێکتەری بازاڕگەری ئەلیکتۆڕنی ٧٦،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «The Chief Technology Officer: Strategic Responsibilities and Relationships». Research-Technology Management. 46 (4): 28–36. 2003. doi:10.1080/08956308.2003.11671574. S2CID 154123520.
- ^ ئ ا ب پ Margaret، Rouse. «What is Chief Technology Officer (CTO)? - Definition from WhatIs.com». SearchCIO (بە ئینگلیزی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Angelo، Matt (١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «What is a CTO?». www.businessnewsdaily.com. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «What Is a Chief Technology Officer?». Business Research Guide (بە ئینگلیزی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.