بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکارییە کرێکارییەکانە کە لە ناوچەی باسکی ئیسپانیا دامەزراوە. بەشکۆی مۆندراگۆن مەزنترین کۆکاری لە سەرانسەری جیھانە.[٢]

بەشکۆی مۆندراگۆن
کۆکاریی کرێکاری
دامەزرا۱۹۵۶
بارەگا،
بەردەستە لە
جیھانی
داھات۱۲٫۱ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٥)
ژمارەی کارمەندان
٨١٬٥۰۷ کەس (۲۰۱۹)[١]
وێبگەmondragon-corporation.com

ئەم بەشکۆیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مۆندراگۆن لە لایەن خۆزێ ماریا ئاریزمێندیاریێتا و گرووپێک لە خوێندکارانی دامەزرا کە لە کۆلێژی تێکنۆلۆژیی پەروەردە کرابوون کە خۆی دایمەزراندبوو. یەکەمین بەرھەمی ئەم بەشکۆیە گەرمۆکەری نەوتی سپی بوو.

بەشکۆی مۆندراگۆن لەبواری گەڕینی داراییەکان ھەفتەمین بەشکۆی گەورەی ئیسپانیا و لە ھەرێمی باسک گرووپێکی بازرگانیی ڕێبەرە. ئەم بەشکۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ٧٤١١٧ کەس لە ٢٥٧ کۆمپانیا لە چوار زەمینەی چالاکیی دارایی، پێشەسازی، وردەفرۆشی و زانست بە کار گرتبوو.[٣] ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووە بە ٨١٥٠٧ کەس.[١] کۆکارییەکانی مۆندراگۆن لەسەر بنەمای داخویانیی شۆناسی کۆکاری چالاکی دەکەن کە لەلایەن یەکێتیی ناونەتەوەیی کۆکاری دەپارێزرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٩» (PDF). بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ «مۆندراگۆن: یەکێک لە مەزنترین بەشکۆکانی ئیسپانیا کە کرێکاران خێویین» (بە ئینگلیزی). ئسکۆپ. ٨ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٢». بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی) ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.