بەرنامەی پێشکەشکردن


بەرنامەی پێشکەشکردن (بە ئینگلیزی: Presentation Program) پاکێجێکی نەرمەکاڵایە کە بەکاردێت بۆ پیشاندانی زانیاری لە شێوەی سلاید شۆ. سێ ئەرکی سەرەکی ھەیە: دەستکاریکەر بۆ ڕێگەدان بە دانان و فۆرماتکردنی دەق، ڕێگەیەک بۆ دانان و دەستکاریکردنی گرافیک، ھەروەھا سیستەمی سلایدشۆ بۆ پیشاندانی ناوەڕۆک. نەرمەکاڵای پێشکەشکردن دەتوانرێت وەک کۆمەڵەیەکی تایبەتی میدیای ئەلیکترۆنی ھەژمار بکرێت، کە کولتوور و پراکتیکی تایبەتی خۆی ھەیە بە بەراورد بە میدیای پێشکەشکردنی تەقلیدی. یەکێک لە بەرنامەکانی پێشکەشکردن کە زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە بریتییە لە مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت.

بەرنامەی پێشکەشکردن
لقیئەپلیکەیشن

سەرچاوەکان دەستکاری