بەرنامەسازیی پشتبەستوو بە پرۆتۆتایپ

بەرنامەسازیی پشتبەستوو بە پرۆتۆتایپ (بە ئینگلیزی: Prototype-based programming) شێوازێکە لە بەرنامەسازیی تەنخواز کە تێیدا دووبارە بەکارھێنانەوەی ھەڵسووکەوت (کە ناسراوە وەک بۆماوە) ئەنجام دەدرێت لەڕێگەی پڕۆسەیەک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی تەنە ھەبووەکان لەڕێگەی نوێنەرایەتییەوە کە کاردەکەن وەک پرۆتۆتایپ. ئەم مۆدێلە پێشی دەوترێت بەرنامەسازیی پرۆتۆتایپیی، پرۆتۆتایپخواز، بێ کڵاس، یان پشتبەستوو بە نموونە. نوێنەرایەتی سیفەتێکی زمانە کە پاڵپشتی لە بەرنامەسازیی پشتبەستوو بە پرۆتۆتایپ دەکات.

بەرنامەسازیی پشتبەستوو بە پرۆتۆتایپ تەنی گشتگیرکراو بەکاردەھێنێت، کە دەکرێت لێکچوویان لێ درووست بکرێت و درێژ بکرێنەوە. ئەگەر "میوە" بکەین بە نموونە، تەنێکی میوە" نوێنەرایەتی تایبەتمەندییەکان و کارەکانی میوە دەکات بەگشتی. تەنێکی "مۆز" دەکرێت لە تەنی "میوە" کۆپی بکرێت و دەکرێت کۆی تایبەتمەندییەکانی "میوە" درێژ بکاتەوە و بەکاری بھێنێت. ھەموو نموونەیەکی تری تەنی "مۆز" دواتر لە تەنی گشتگیری "مۆز" کۆپی دەکرێت. ئەمە بەرامبەر بە بەرنامەسازیی پشتبەستوو بە کڵاس کە تێیدا کڵاسی "میوە" لەلایەن کڵاسی "مۆز"ەوە درێژ دەکرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری