بێنتۆ (弁当) ژەمێکی ژاپۆنییە کە لە ماڵەوە یان لە ڕێستوڕانت ئامادە دەکرێت، بە زۆری بۆ نیوەڕۆ. لە دەرەوەی ژاپۆن لە ستایل و چاندەکانی تری ئاسیا وەک ڕۆژھەڵات یان باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە تایبەتی لە چین، کۆریا، سینگاپور، برنج پێکھاتەی سەرەکییە لە ژەمەکە[١] بێنتۆیەکی شێوە ئامادەکراوی دێرین، دەکرێت برنج، ماسی، گۆشت، ھەریشتەی تیا بێت لەگەڵ سەوزەواتی ئامادەکراو.[٢] دەکرێت لە دەفری جۆراوجۆر ئامادە بکرێت، وەک ئەو دەفرانەی لە کارگەکان ئامادە دەکرێن یان

بێنتۆیەک کە لە مارکێت کڕدراوە.

شێوە و پێکھاتە دەستکاری

ئەوانەی بەشێوەی دەست ئامادەکراون بە زۆری دەفرەکان لەناویدا بەشێوەیەک دیزاین کراون کە خۆراکە جیاواز و جۆراوجۆرەکان لەیەکتر جیا بکەنەوە بە تایبەت ئەو خۆراکانەی کە لە پێکھاتەیەکی بەھێز درووستکراون و کاریگەری دەخەنە سەر خۆراکەکانی تری دەفرەکە بە زۆری پلاستیکی سەوز بەکاردێت کە وەک "Sushi Grass" ناسراوە. کە کاریگەرە لە وەستاندنی گەشەی بەکتریا[٣]

شوێن دەستکاری

بینتۆ لە زۆر شوێنی ژاپۆن بەردەستە وەک سوپەر مارکێتەکان، مارکێتەکانی تایبەت بە بێنتۆ، وێستگەی شەمەندەفەرەکان ھەرچۆنێک بێت ئەو بێنتۆیانەی لە ماڵەوە ئامادە دەکرێن بە شێوەیەکی ورد و ڕێکەوە ئامادە دەکرێت بۆ  مناڵەکانیان، و ھاوسەرەکانیان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bento 弁当(べんとう) 語源由来辞典 (Etymology Dictionary)
  2. ^ "Bento: Changing New York's Lunch Culture," Chopsticks NY, vol. 27, July 2009, p. 10-11.
  3. ^ Gordenker, Alice, "The Actual Reason There’s Plastic Grass in Your Bento", Japanese Food Guide

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری