بۆکس تری ڕێستوڕانتێکە دەکەوێتە شاری ئیلکلی لە ویلایەتی، ڕۆژاوای یۆرکشایر، ئینگڵتەڕا. لەلایەن کۆمپانیای نیووێتەوە خاوەندارییەتی دکرێت، کە شوێنەکە بەڕێوەدەبەن بە جەختکردنەوە لە ڕاگرتنی شوێنەکە بەشێوەیەکی سەردەمانە و نوێ کە مەبەست لێی پپێشکەشکردنی خۆراکی باش و پڕ لە ئەزموونە. چێشتلێنەری جێبەجێکاری ئێستای، کێران سمیتەە، کە لەوەتەی ٢٠٢٠وە سەرپەرشتی چێشتخانەکە دەکات؛ و ناوبانگی بەھێزی خۆی پاراستووە و گەشەپێدەدات و ئێستاش مانگان مینوییەکی نوێ پێشکەش بە سەردانیکەرانی دەکات. پێشووتر بۆکس تری لەلایەن شێف سایمۆن گێلەر و ھاوسەرەکەی ڕێنا، بەرێوە دەچوو لە ساڵی ٢٠٠٥ تا کۆتایییەکانی ٢٠٢٢. و لەژێر چاودێری ئەواندا چێشتخانەکە ڕازاوەتەوە. چێشتخانەکە تا ساڵی ٢٠١٩ یەک ئەستێرەی میشێلینی و سێ ڕۆزێتی ئەیی ئەی ی ھەبوو.

چێشتخانەکە سەرەتا وەک چایخانە کراوەتەوە لە ١٩٦٢،[١] و یەکەم چێشتخانەی بەریتانی دەبێت کە دوو ئەسترە بباتەوە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی چێشتلێنەران مایکڵ لۆسن لە ١٩٧٧.[٢]

پێناسە

دەستکاری

ڕێستوڕانتی بۆکس تری دەکەوتە شەقامی کڵێسا ٣٥–٣٧ لە ئییلکلی و لە سەرەتا لەلایەن مالکۆم ڕێید و کۆلن لۆنگەوە لە ١٩٦٢ خاوەندارییەتی دەکرا.[٣][١] و لەدوای ساڵی ٢٠٠٤وە لەلایەن سایمۆن گێلەر و ڕێناوە بەرێوەدەچوو[٤] و سایمۆن پێشووتر لە چێشتخانەیەکی خاوەن ئەستێرەی میشێلین کاری دەکرد.[٤][٥] دوای ئەوەی سایمۆن و ڕێنا چێشتخانەکەیان کڕی دیکۆڕی شوێنەکەیان گۆڕی و چاکسازیان تێدا کرد و کردیانە شوێنێکی سەردەمیانە.[٤]

مێژووی بناغەی باڵەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی ١٧٢٠.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Star turn». Telegraph and Argus. 26 January 2012. لە 19 July 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «How we became a foodie nation | Food and drink | Life and Health». theguardian.com. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «The Box Tree». Harden's. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب Rayner، Jay (6 February 2005). «Cottage industry». The Guardian. لە 19 July 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Bozec، Louise (7 November 2001). «Rascasse to join Simply Heathcotes chain after revamp». Caterer and Hotelkeeper. لە 19 July 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  6. ^ «Box Tree Restaurant». The AA. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری