بزنی مەرەز ڕەسەنێکی بزنە کە لە کوردستان کەوی کراوەتەوە. ئەم بزنە بەتایبەت بۆ مووەکەی بەناوبانگە کە بۆ دروستکردنی جلی کوردی، وەک ڕانک و چۆخە ،بەکاردێت.

چەند ڕەنگی بزنی مەرەز

مێژوو دەستکاری

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کوردستان لە یەکەم شوێنەکان بوون کە بزنی تێدا کەوی کراوەتەوە. ڕەنگە مێژووی دەستەمۆکردنی ئەم ئاژەڵانە بگەڕێتەوە بۆ چەندھەزار ساڵ بەرلە لەدایکبوونی مەسیح.[١] بزنی مەرەز لەمێژە لە ناوچەکە بووە و لە ڕووی جەنەتیکییەوە دوورترینە لە بزنە ماڵییەکانی تر.[٢] ژمارەی بزنی مەرەز لەم دوو دەیەی دواییەدا ڕوو لە کەم بوونەوەیە.[٣]

ڕەواڵەت دەستکاری

 
وێنەی بزنێکی مەرەزی سپی

ئەم بزنە بە جەستە بچووکە و ئازایە بۆ گەڕان و سەرکەوتن بە بەرزاییدا. ڕەنگی جۆراوجۆری ھەیە وەک سپی، ڕەش و چەند جۆری قاوەیی و بۆر.[١][٤]

تووک دەستکاری

 
چەند پیاوێکی کورد بە ڕانک و چۆخەوە کە لە تووکی بزنی مەرەز دروست دەبێت.

تووکی بزنی مەرەز وەک ڕەسەنەکانی تری بزن نیە و وەک خوری دەڕێسرێت. بزنی مەرەز ساڵێک جارێک دەبڕدرێتەوە و خورییەکەی دەکرێت بە بەن و ئەو بەنە دەکرێت بە شاڵی مەرەز بۆ دروستکردنی جلی کوردی وەک ڕانک و چۆخە و پووزەوانە و جلی تر.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "The status of Markhoz goat rearing in Kurdistan province". INTERNATIONAL GOAT ASSOCIATION (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-13.
  2. ^ Al-Barzinji; Hamad, Yousif M. S. ; Aram O. "Characterization of local goat breeds using RAP-DNA markers". pubs.aip.org. Retrieved 2024-05-13.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  3. ^ "بازاڕی بانە، دەگمەنترین بزنی کوردی قڕ دەکات".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Innovative Kurdish farmers breed hardy goat hybrid". www.rudaw.net. Retrieved 2024-05-13.
  5. ^ "باس نیوز: بازاڕی بانە، دەگمەنترین بزنی کوردی قڕ دەکات".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "کوردستان ٢٤: بزنی مەرەز".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)