ئەوینی کورد (زنجیرەدراما)
ئەوینی کورد (بە کرمانجی: Evîna Kurd) زنجیرە درامایەکی کوردییە کە لەلایەن کۆمینی فیلمی ڕۆژاوا بەرھەم ھێنراوە و لە ڕۆناھی تیڤی نیشان دراوەتەوە. زنجیرە دراماکە ١٥ ئەڵقەیە کە یەکەمین ئەڵقەی زنجیرە دراماکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ و ئەڵقەی پانزەمین و پاشینی لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئەکران کرا.[١] ئەوینی کورد سەبارەت بە شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان و باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و ڕۆڵی کوردان و ژنان لە خەبات بۆ ئازادییە و باس لە گۆڕانکارییەکانی دوای شۆڕش دەکات.[٢] دەرھێنەرەکەی نوومان ییگیت و ھاشم ئایدەمیرە[٣] و سیناریۆکەی ئەکین ڕۆنی و عەدنان ئیبراھیم نووسیویەتی.[٤]
ئەوینی کورد (زنجیرەدراما) | |
---|---|
چەشن | مێژوویی، ڕیالیزم، پاڵەوانی |
دانەر | کۆمینی فیلمی ڕۆژاوا |
سیناریۆنووس | ئەکین ڕۆنی، عەدنان ئیبراھیم |
دەرھێنەر | نوومان ییگیت و ھاشم ئایدەمیر |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا |
زمان | کوردیی کرمانجی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٥ |
پەخش | |
تۆڕ | ڕۆناھی تیڤی |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ڕۆناھی تیڤی: دواھەمین ئەڵقەی ڕێزەفیلمی «ئەوینی کورد» ئمڕۆژ پەخش دەکرێت (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆناھی تیڤی: ڕێزەفیلمی «ئەوینی کورد» لە ئمڕۆژ لەسەر ئەکرانی ڕۆناھی تیڤی (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆناھی تیڤی: ڕێزەفیلمی «ئەوینی کورد» لە ٢ی نیسان لەسەر ڕۆناھی تیڤی ئەکران دەکرێت (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەوینی کورد یەکشەممە شەو نیشان درا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.