ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەنجومەنی ناوەند یان ئەنجومەنی ناوەندیی، ئەنجومەنێکە لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ڕۆڵی پەرلەمانی حیزبەکە دەبینێت و وەک ئەنجومەنێکی لێپرسینەوە و ڕاوێژکاریی کاردەکات.[١] ئەگەرچی ئەنجومەنی ناوەند باڵاترین ئەنجومەنی حیزبەکە نییە و هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پلەیەکی باڵاتر و دەسەڵاتێکی فراوانترییان هەیە، بەڵام ئەنجومەنەکە توانای لێپێچینەوەی لەهەردوو ئەو ئەنجومەنە هەیە و لە قەیرانەکانی یەکێتییدا وەک لایەنێکی کارا کار دەکات.[١][٢][٣][٤][٥] یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکە پاسادان و ڕەزامەندیی کردنە لەسەر بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەجۆرێک بۆ پەسەندکردنی بڕیارێک پێویستە ٢ لەسەر ٣ی ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕەزامەندیی لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکە کاری پێ بکرێت. ئەنجومەنی ناوەند لەسێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەمەزرا و ژمارەی ئەندامەکانی ١٠١ ئەندامە. و سکرتێری هەنووکەیی ئەنجومەنەکە عادل موڕادە.[١] ئەنجومەنەکە ١١ کۆمسیۆن لەخۆ دەگرێت کە ئەرکی تایبەت و جیاواز لەیەکییان هەیە.
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | |
---|---|
جۆر | |
جۆر | ڕاوێژکاریی، لێپێچینەوە |
ئەنجومەنەکان | کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ کۆمسیۆنی دەستپاکی [١] |
مێژوو | |
دامەزراندن | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ |
سەرکردایەتی | |
سکرتێری ئەنجومەن | عادل موراد |
شوێنی کۆبوونەوە | |
ئۆفیسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | |
ماڵپەر | |
www |
ئەرک و دەسەڵات
دەستکاریئەنجومەنەکە ئەرکی چاودێریکردنی هەڵسوڕانی ئیش و کاری ئۆرگانەکان و دەرکردنی ڕێسای تایبەت بۆ چۆنییەتی ڕێکخستنی کاروبارەکانی لە ئەستۆدایە. هەروەها ڕازامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر بوونی هەر ئەندامێک بە ئەندام مەکتەب دەدات. ئەنجومەنی ناوەند ڕەزامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی حیزبەکە دەردەبڕێت. هاوکات، ئەن
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٨ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.