ئەلجەزیرە ڕاستەوخۆ

ئەلجەزیرە ڕاستەوخۆ کەناڵێکی عەرەبی زمانە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووداوەکان بە درێژایی کاتژمێر پەخش دەکات، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٠٥ دەستیپێکردووە و ئامانجیشی پەیوەندیکردنە لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانەوە وەک واتس ئەپ و تویتەر و فەیسبووک، کەناڵی جەزیرە ڕاستەوخۆ ھەواڵ و ڕووداوە ڕاستەوخۆکان پەخش دەکات، وەک کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی کە لەلایەن سەرۆکی وڵات و وەزیرەکانەوە بەڕێوەدەچێت، سیمینار کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەچێت و ڕووداوە ڕاستەوخۆکانی دیکەی جیھان. یەکەمینە لە جۆری خۆی لە جیھانی عەرەبیدا. [١] [٢]

ئامانجەکانی دەستکاری

ئامانجی ئەم کەناڵە پێشکەشکردنی بەرنامەی ھەواڵی و ڕووداوە ڕاستەوخۆکان، وەک کۆنفرانس و سیمیناری ڕۆژنامەوانی، بۆ بینەری عەرەب، کە بە درێژایی کاتژمێر بابەتگەلێکی جۆراوجۆر لە ڕووداوە زانستی، مێژوویی، سیاسی و ھونەرییەکان دەگرێتەوە. ئەم کەناڵە ئامانجی ئەوەیە ڕووماڵی کۆنفڕانس و ڕووداوە ڕاستەوخۆکان و پرسە جێی سەرنجەکان لە سەرانسەری جیھان بکات.

بیرۆکە و دیدگا دەستکاری

بیرۆکەی ئەم کەناڵە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەلجەزیرە کەناڵێکی خزمەتگوزاری ھەواڵە و ڕووداوەکان وەک چۆن ڕوودەدەن پێشکەش دەکات، دیدگای ئەلجەزیرە موباشر ھاوتەریبە لەگەڵ ئەو دیدە گشتییەی کە تۆڕی ئەلجەزیرە دامەزراندووە، کە ئامانجی دابینکردنی میدیایە خزمەت دەکات و پابەندە بە کۆدی شەرەفی ڕۆژنامەوانی. شاشەی ئەلجەزیرە موباشر چوار لایەن لەخۆدەگرێت: زانیاری، ھۆشیاری، ڕۆشنبیری، ھەواڵ و ڕووداوەکانی کاتی ڕاستەقینە.

  • زانیاری: پێدانی زانیاری نوێ بۆ بینەران لە بوارە جیاجیاکاندا.
  • ھۆشیاری: بەشداریکردن لە پەرەپێدانی ھۆشیاری کولتووری و شارستانی بینەر و بەشداریکردن لە دامەزراندنی ناسنامەی خۆی کە لە کولتوور و میرات و ئەخلاقی ئایینییەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • ڕۆشنبیری: ھۆشیارکردنەوەی ئەویتر و ئەو جیھان و بیرۆکە و سیاسەت و ئایین و پێشھاتانەی لە سەرانسەری خەڵکدا لەم جیھانە خێرادا دەگوزەرێت.
  • ھەواڵ: بریتییە لە فۆرمولەکردنی ھەواڵ و کوالیتی نێودەوڵەتی کە پێویستە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ھەواڵ لە ساتەوەختی ڕوودانیدا.
  • ڕووداوەکانی کاتی ڕاستەقینە: بەرزکردنەوەی ئاستی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی وەک کۆنفڕانس و سیمینارەکان لەگەڵ ڕوودانیان.

سەرچاوە دەستکاری