ئەلبینیزم (یان؛ ئاکرۆمیا، ئاکرۆماسیا، ئاکرۆماتۆسیس) کۆمەڵە بۆماوەیییەکی نامۆ و دەگمەنە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی پێست، قژ یان چاو ڕەنگێکی کەمی ھەبێت یان ھیچ ڕەنگێکی نەبێت. ئەلبینیزم پەیوەندی بە کێشەکانی بینینیش ھەیە. بەپێی ڕێکخراوی نەتەوەیی ئەلبینیزم و گریمانەیی، نزیکەی ١ لە ١٨٬٠٠٠ تا ٢٠٬٠٠٠ کەس لە ئەمریکادا ئەلبینیزمیان ھەیە.

منداڵێک کە ئەلبینیزمی ھەیە. لقی پێست ناسی
منداڵێک کە ئەلبینیزمی ھەیە.

جۆرەکانی ئەلبینیزم دەستکاری

جیاوازی توخمەکان جۆرەکانی ئەلبینیزم دیاریدەکات. جۆرەکانی ئەلبینیزم بریتین لە:

ئەلبینیزمی ئۆکولۆکوتانێۆوس (OCA) دەستکاری

کاریگەری لەسەر پێست و قژ و چاو دەکات و چەند جۆرێکی لاوەکی OCA ھەیە:

  • OCA1

بەھۆی کەموکوڕی لە ئەنزیمی تایرۆسنەیز "tyrosinase" ڕوودەدات. OCA1 دوو جۆری لاوەکی ھەیە:-

  1. ئەو کەسانەی OCA1a یان ھەیە، بەتەواوەتی نەبوونی میلانینیان ھەیە، میلانین ئەم بۆیەیەیە کە ڕەنگ دەدات بە پێست، چاو و قژ. ئەو کەسانەی بەم جۆرە لاوەکییە قژی سپی و پێستێکی زۆر کاڵ و ئاستی بینینیان لاوازە.
  2. ئەو کەسانەی OCA1b یان ھەیە ھەندێک میلانین بەرھەم دەھێنن پێست و قژ و چاوی کاڵیان ھەیە لەوانەیە ڕەنگیان لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن زیاد بکات.
  • OCA2

بەھۆی کەمکردنەوەی بەرھەمی میلانین ئەو کەسانەی OCA2 یان ھەیە بە پێستی کاڵ لەدایک دەبن. لەوانەیە قژیان زەرد یان قاوەیی کاڵ بێت. ئەم جۆرەیان لە ئەفریقی و ئەمریکی ڕەسەن دا باوە.

  • OCA3

کەموکوڕییە لە جینی TYRP1 بە زۆری کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە پێستیان تۆخە، بەتایبەتی ئەفریقییە ڕەشەکانی باشووری ئەفریقا ئەو کەسانەی OCA3 یان ھەیە، پێستی سوور- قاوەیی، مووی سوور، و چاوی ھەزەل یان قاوەیییان ھەیە.

  • OCA4

بەھۆی کەموکوڕی لە پرۆتینی SLC45A2 ڕوودەدات. ئەنجامی کەمی بەرھەمی میلانین و بە شێوەیەکی گشتی لە خەڵکی بە ڕەگەز ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دەردەکەوێت ئەو کەسانەی OCA4 یان ھەیە نیشانەی ھاوشێوەی ئەو کەسانەیان ھەیە کە OCA2 یان ھەیە.

Ocular albinism دەستکاری

ئەلبینیزمی ئۆکولار دەرئەنجامی گۆڕانی جینێکە لەسەر کرۆمۆسۆمی X و بە شێوەیەکی گشتی لە نێرینەدا ڕوودەدات. ئەم جۆرە ئەلبینیزمە تەنھا کار دەکاتە سەر چاوەکان. ئەو کەسانەی بەم جۆرەیان ھەیە، ڕەنگی قژ و پێست و چاویان ئاسایییە، بەڵام ڕەنگی لە تۆڕی نابینایی (پشتی چاو) نییە.

کۆنیشانی ھەرمانسکی-پودلاک(Hermansky-Pudlak syndrome) دەستکاری

ئەم کۆنیشانە، شێوە دەگمەنێکی ئەلبینیزمە کە بەھۆی کەموکوڕییەک لە یەکێک لە ھەشت توخمەکان نیشانەی ھاوشێوەی OCA بەرھەم دەھێنێت. ئەم نەخۆشییە لەگەڵ سییەکان و ڕیخۆڵە و خوێنبەربوون دا ڕوودەدات.

کۆنیشانی چیدیاک-ھیگاشی (Chediak-Higashi syndrome) دەستکاری

کۆنیشانی چیدیاک- ھیگاشی جۆرێکی تری دەگمەنی ئەلبینیزمە کە دەرئەنجامی کەموکوڕییە لە جینی LYSTدا نیشانەی ھاوشێوەی OCA بەرھەم دەھێنێت، بەڵام لەوانەیە کار بکاتە سەر ھەموو ناوچەکانی پێست. قژ بە زۆری قاوەیی یان قژ زەرد دەبێت لەگەڵ شانەی زیوی.

کۆنیشانی گریسیلی (Griscelli syndrome) دەستکاری

نەخۆشی گریسیلی نەخۆشییەکی جینی دەگمەنە بەھۆی بوونی کەموکوڕییە لە سێ جیناتەکە. تەنھا ٦٠ حاڵەتی ناسراو ھەیە، کە باوەڕپێکراون سەرچاوەی ئەم نەخۆشییە لە سەرتاسەری جیھان لە ساڵی ١٩٧٨ەوە بە ئەلبینیزم ناسراوە (بەڵام لەوانەیە کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە نەبێت).

ھۆکار دەستکاری

کەموکوڕییەک لە یەکێک لە چەند جیناتێک کە میلانین بەرھەم دەھێنێت یان دابەشی دەکات دەبێتە ھۆی ئەلبینیزم. ڕەنگە ئەو کەموکوڕییە لە نەبوونی بەرھەمی میلانین، یان کەمبوونی بڕی بەرھەمی میلانین دروست بێت. جینی کەموکوڕی لە ھەردوو دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکە تێدەپەڕێت و دەبێتە ھۆی ئەلبینیزم.

ئەلبینیزم ناڕێکییەکی بۆماوەیییە منداڵ مەترسی ئەوەی ھەیە بە ئەلبینیزم لەدایک بێت ئەگەر دایک و باوکی ئەلبینیزمیان ھەبێت، یان ئەو دایک و باوکەی کە ھەڵگری جینی ئەلبینیزمن.

نیشانەکان دەستکاری

ئەو کەسانەی کە ئەلبینیزمیان ھەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان دەبێت:

لە پێست:

  1. نەبوونی ڕەنگ لە قژ، پێست یان چاو.
  2. ڕەنگی قژ و پێست وچاوییان کاڵترە لە ڕەنگی ئاسایی.
  3. پینەی پێست کە نەبوونی ڕەنگی ھەیە.

لە چاو:

  1. سترابیسموس
  2. فۆتۆفۆبیا (ھەستیاری بۆ ڕووناکی)
  3. نیستاگموس (جوڵە خێراکانی چاو بەبێ ویست)
  4. کەم بینایی یان کوێری
  5. ئەستیگماتیزم

دیاریکردن دەستکاری

ڕاستترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی ئەلبینیزم لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بۆماوەیییە بۆ دۆزینەوەی جینی ناتەواوی پەیوەندیدار بە ئەلبینیزمەوەیە. ڕێگاکانی دیکە کە کە ئەوەندە گونجاو نین بۆ دۆزینەوەی ئەلبینیزم بریتییە لە ھەڵسەنگاندنێک لەلایەن پزیشک یان تاقیکردنەوەی ئەلکتریتینۆگرام، ئەم تاقیکردنەوەیە وەڵامی خانە ھەستیارەکانی ڕووناکی لە چاودا دەپێویت بۆ ئاشکرا کردنی کێشەکانی چاو کە پەیوەستن بە ئەلبینیزمەوە.

چارەسەرییەکان بۆ ئەلبینیزم چییە؟ دەستکاری

ھیچ چارەسەرێک بۆ ئەلبینیزم نییە لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەر دەتوانێت نیشانەکانی بحەسێنەوە و ڕێگە لە زیانی خۆر بگرێت. چارەسەرەکە لەوانەیە بریتی بێت لە:چاویلکە بۆ پاراستنی چاو لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی خۆر، جل و بەرگی پاراستن و کاستی خۆر بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی یو ڤی، چاویلکەی ڕەچەتەیی بۆ ڕاستکردنەوەی کێشەکانی بینین ھەروەھا نەشتەرگەری لەسەر ماسولکەکانی چاو بۆ ڕاستکردنەوەی جوڵەی ناسروشتی چاو.

ژیانی کۆمەڵایەتی دەستکاری

منداڵانی ئەلبینیزم ھەر لە کاتی قوتابخانەوە بەھۆی جیاوازی دەرکەوتنەوە تووشی کێشە جۆراوجۆرەکان دەبن. دەکرێت باس لەو کێشانە بکرێت کە بەھۆی کەم بینین و گرفتی دارایی لە دەستگەیشتنی ئامێرە یارمەتییەکان دروست دەبێت. ئەو تاکانەی کە ئەلبینیزمیان ھەیە دەبێت کرێم و کەرەستەی تایببەت بەکاربھێنن بۆ پاراستنی پێستیان.

ڕەنگە ئەو کەسانەی کە ئەلبینیزمیان ھەیە، چالاکییەکانی دەرەوەیان سنووردار بکەن چونکە پێست و چاوییان بە خۆر ھەستیارن تیشکی یو ڤی لە خۆرەوە دەتوانێت ببێتە ھۆی شێرپەنجەی پێست و لەدەستدانی بینین لە ھەندێک کەسی توشبوو بە ئەلبینیزم.

سەرچاوەکان دەستکاری