ئێی ئێس ئێم ئێڵ کۆمپانیایەکی ئامێری لیتۆگرافییە کە ڕووناکی بەکار دەهێنێت بۆ چاپکردنی نەخشی ئاڵۆز لەسەر وەیفەری سیلیکۆن کە بنەمای چیپی کۆمپیوتەر پێکدەهێنن. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ۱۹۸۴ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە گەورەترین دابینکەرە بۆ پیشەسازی نیوەگەیەنەرەکان و تاکە دابینکەرە لە جیهانی ئامێرەکانی لیتۆگرافیی زۆرسەرووبنەوش کە بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی پێشکەوتووترین چیپەکان. لە ساڵی ۲۰۲۳، ئێی ئێس ئێم ئێڵ گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەوروپی بوو، کە سەرمایەی بازاڕی نزیکەی ۲۷۰ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.

بەرهەمەکان دەستکاری

کۆمپانیای ئێی ئێس ئێم ئێڵ ئەو ئامێرانەی فۆتۆلیتۆگرافی بەرهەم دەهێنێت کە لە بەرهەمهێنانی چیپی کۆمپیوتەردا بەکاردەهێنرێن.