ئێکس ئۆ یان تیک تاک تۆ (بە ئینگلیزی: Tic-tac-toe) جۆرێک کایەیە، بە بەکارھێنانی پێنووس و کاغەز ئەنجام دەدرێت. ناوی ئەم کایە بەھۆی بەکارھێنانی دوو ھێمای X و O کە لە درێژایی کایەکەدا بەردەوام بەکار دەھێنرێن، بە ئیکس ئۆ ناسراوە. سەرەتا، خشتەیەک بە ٣ ڕیز و ٣ ستون دەکێشرێتەوە، پاشان ھەر یەک لە لایەنەکان، یەکێک لە ھێماکانی X یان O ھەڵدەبژێریت و تا کۆتایی کایەکە لەم دوو ھێمایە کەلکوەردەگرن. لە دەستپێکی کایەکەدا یەکێک لە کایەزانەکان بەو ھێمای کە ھەڵیبژاردووە یەکێک لە خانەکان پڕ دەکاتەوە. پاشان نۆرەی کایەزانی دووھەم دێت و بە ھەمان شێوە ئەویش یەکێک لە خانەکان بە ھێمای خۆی پڕ دەکاتەوە. پاشان دووبارە نۆرەی کایەزانی یەکەم دێتەوە. خاڵی کۆتایی کایەکە، کاتێکە کە یەکێک لە کایەزانەکان، بتوانێت بەو ھێمای کە لە سەرەتای کایەکە ھەڵیبژاردووە، یەکێک لە ڕیزەکانی، ئاسۆیی، ئەستوونی یان یەکێک لە تیرە سەرەکییەکان پڕ بکاتەوە.

ئیکس ئۆ
لقیgame on cell board

نموونە دەستکاری

لەم نموونەدا کایەزانی یەکەم، واتە X دەبێتە براوەی کایەکە.

 
Game of Tic-tac-toe, won by X

سەرچاوەکان دەستکاری