ئۆکلۆفۆبیا
ئۆکلۆفۆبیا ("ترس لە جەنجاڵی")[١] و دیمۆفۆبیا ("ترس لە ژاوەژاوی بەردەوام") زاراوەیەکن بۆ جۆرەکانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی یان پەشێویی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی بەکاردێن، کە تووشبووەکانیان ترسیان لە جەنجاڵی ھەیە. لەوانەیە تووشبووان ترسیان ھەبێت بە کارلێککردن لەگەڵ خەڵکانی نێو جەنجاڵییەکە، تووشبوون بە نەخۆشییەکی کوشندە لە کەسانی نێو جەنجاڵییەکە، ونبوون لەناو جەنجاڵیدا یان بازاڕ، یاخود ھەستکردن بە بێ بایەخی کاتێک لەلایەن کۆمەڵانی جەنجاڵییەکە دەورە دەدرێن.
ئەو کەسانەی شەرمن و گۆشەگیرن زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان بە ئۆکلۆفۆبیا ھەیە، بەڵام ھەموو کەسە گۆشەگیرەکان کێشەی دڵەڕاوکێیان نییە. زۆرجار کەسانی ئۆکلۆفۆبیک ناتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا بکەن کە لە ئاھەنگەکان، چوونە شانۆکان، چوونە یارییە وەرزشییەکان، یان چوونە مۆڵەکان تێیدا بەشدار دەبن.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Medical Definition of OCHLOPHOBIA». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Ochlophobia- Fear of crowds or mobs | Phobia Source». www.phobiasource.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.