ئاڵای کۆماری چیک (بە چیکی: státní vlajka České republiky) ھەمان ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیای پێشووە، لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی چێکۆسلۆڤاکیا لە کانوونی دووەمی ١٩٩٢، کۆماری چیک ئاڵای چیکۆسلۆڤاکیای ھێشتەوە، و سلۆڤاکیا ئاڵای تایبەتی خۆی دروست کردەوە. یەکەم ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا لەسەر بنەمای ئاڵای بۆھیمیا بوو، و سپی لەسەرووی سوور بوو. ئەمەش تا ڕادەیەک نزیک بوو لە ئاڵای پۆڵەندا، بۆیە سێگۆشەیەکی شین لە ساڵی ١٩٢٠ لە لای چەپی ئاڵاکە زیاد کرا. ئاڵاکە لەلایەن نازییەکانەوە لە ساڵی ١٩٣٩ قەدەغە کرا، چونکە حکوومەتێکیان لەو ناوچەیە پێکھێنا بوو، و سێ ڕەنگی ئاسۆیی سپی و سوور و شین بۆ ماوەی جەنگەکە بەکارھێنرا لەبری ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا. ئاڵای ساڵانی ١٩٢٠–١٩٣٩ی وڵاتەکە، لە ساڵی ١٩٤٥ دووبارە دروست کرایەوە.

کۆماری چیک
NameStátní vlajka České republiky
ڕێژە٢:٣
بەکارھاتوو٣٠ی ئازاری ١٩٢٠؛ ١٠٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٢٠-٠٣-٣٠)
(چیکۆسلۆڤاکیا و دواتر کۆماری چیک)
دیزاییندوو قاڵبی ئاسۆیی یەکسان لە سپی (سەرەوە) و سوور لەگەڵ سێگۆشەیەکی شێوە خێمەیی لاریی شین، لە لای چەپ.
دیزایین لەلایەنیارۆسلاڤ کورسا
Variant flag of کۆماری چیک
ڕێژە١:١
بەکارھاتوو١٩٩٣؛ ٣١ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٣)

مێژوو دەستکاری

ڕەنگە باوەکانی خاکەکانی چیک لە ئاڵای ساڵی ١١٩٢ سەرچاوەی وەرگرتووە.

دوای دامەزراندنی چێکۆسلۆڤاکیایەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩١٨، وڵاتەکە ئاڵای سوور و سپی بۆھیمیایی بەکار دەھێنا، کە ھاوشێوەی ئاڵای پۆڵەندا بوو. دوای ئەوەی داوای پەسەندکردنی ئاڵایەکی نوێ لەلایەن دەوڵەتەکە نوێیەکەوە کرا، لیژنەیەکی دەوڵەت، یارۆسلاڤ کورسایان وەک دیزاینەری ئاڵاکە ھەڵبژارد.[١] دیزاینەکەی بریتی بوو لە ھێڵێکی ئاسۆیی سوور و سپی کە لە ئاڵای بۆھیمیاوە وەرگیرا بوو و سێگۆشەیەکی شێوە خێمەیی شینیی بۆ زیاد کرد کە لەلای چەپی ئاڵەکە بەرەو لای ڕاست درێژ دەبووەوە.

ئاڵاکە بە فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی چێکۆسلۆڤاکیا لە ٣٠ی ئازاری ١٩٢٠ پەسەند کرا و لەو کاتەوە، بەردەوام بەکار دەھێنرێت، بێجگە لەو ساڵانەی کە چێکۆسلۆڤاکیا لەلایەن ئەڵمانیاوە لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا داگیر کرا.[٢][٣]

لە کاتی دانوستانەکانی ساڵی ١٩٩٢ سەبارەت بە دابەشبوونی چێکۆسلۆڤاکیا، بڕگەیەک ھەبوو کە بەکارھێنانی ھێماکانی دەوڵەتی چێکۆسلۆڤاکیای پێشوو لەلایەن ھەریەک لە دەوڵەتانی جێنشینەوە قەدەغە دەکات،[٤][٥] بەڵام کۆماری چیک بەکارھێنانی ئاڵاکەی دووپات کردەوە، کە ئێستاش بەکاری دەھێنێت.[٦][٧]

ڕەنگەکانی ئاڵا دەستکاری

 
ڕەنگی پلان
سپی سوور شینی شاھانەیی
CMYK ٠-٠-٠-٠ ٠-٩٠-٨٧-١٥ ٨٦-٤٥-٠-٥٠
HEX #FFFFFF #D7141A #11457E
RGB ٢٥٥-٢٥٥-٢٥٥ ٢١٥-٢٠-٢٦ ١٧-٦٩-١٢٦
نزیکترین پانتۆن 2035 C[٨] 2154 C[٩]

ستانداردی سەرۆکایەتی دەستکاری

ستانداردی سەرۆکایەتی
 
ڕێژە١:١
بەکارھاتوو١٩٩٣ (١٩١٨)
دیزایین لەلایەنجیریی لۆدا

ھێمایەکی دیکەی فەرمی چیک، ستانداردی سەرۆکایەتی کۆماری چیکە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٨ بۆ سەرۆکی چێکۆسلۆڤاکیا داندرا. وەشانی ئێستا کە لەلایەن جیریی لۆدا دیزاین کراوە،[١٠] لەگەڵ دروستبوونی کۆماری چیکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بەفەرمی داندرا.

وەشانەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Czech society of vexicologists on the origin of the Czechoslovak state flag" (MS Word) (بە چیکی). Retrieved 2007-12-10.
  2. ^ Government of the Czech Republic The Czech Republic's national flag. Retrieved 4 March 2011.
  3. ^ Law defining state symbols of the Czech Republic 67/1990 Sb, from 13 March 1990
  4. ^ Ústavný zákon č. 542/1992 Zb. o zániku Českej a Slovenskej Federatívnej Republiky, Čl.  3 ods.  2
    (Constitutional act. No.  542/1992 Col. on the dissolution of the Czech and Slovak Federative Republic, art.  3 sect.  2)
  5. ^ Zeman, Jiří (2011). "K některým otázkám používání české státní vlajky a vlajky Evropské unie". Časopis pro právní vědu a praxi (بە چیکی). 19 (2): 163–169. ISSN 1805-2789 – via Journals.Muni.Cz.
  6. ^ Law defining state symbols of the Czech Republic 3/1993 Sb, from 17 December 1992
  7. ^ Whitney Smith, "Flag of the Czech Republic", Encyclopedia Britannica.
  8. ^ "#D7141A color name is Lava". www.color-name.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-22.
  9. ^ "#11457E color name is Dark Cerulean". www.color-name.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-22.
  10. ^ "Zomrel heraldik Jiří Louda, autor českého štátneho znaku a prezidentskej zástavy". Aktuality.sk. 2015-09-02. Archived from the original on 29 September 2015. Retrieved 2015-09-28.