ئاڵای لییبا بەپێی دەستووری سەربەخۆیی ساڵی ١٩٥١ی زایینی، لە سێ ڕەنگ پێکھاتووە: سوور، ڕەش و سەوز، لە ناوەڕاستیدا ھیلالی سپی و ئەستێرەیەکی سپی ہەیە. پێی دەوترێت "ئاڵای سەربەخۆیی". بۆ یەکەمجار دوای سەربەخۆیی لیبیا و ڕاگەیاندنی شانشینی یەکگرتووی لیبیا بەکارھات و دیزاینەکەی لەلایەن دەزگایەکی یاسادانانی لیبیا لە ساڵی ١٩٥١ی زایینی داڕێژرا. بەکارھێنانی دوای کودەتاکەی ئەیلوولی ١٩٦٩، یان ئەوەی ناوی شۆڕشی ئەلفاتح بوو، ھەڵوەشایەوە و لە ٢١ی ئابی ٢٠١١ ئەم ئاڵایە بەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت لە تەرابلوسی پایتەخت ھەڵکرا، دوای ئازادکردنی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای لیبیا تێدایە. |