ئاگرکەوتنەوەکانی ھەولێر
ئاگرکەوتنەوەکانی ھەولێر بە زنجێرەیەک لە ئاگرکەوتنەوەکان دەوترێت کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لە شوێنە جیاجیاکانی شاری ھەولێر و دەوروبەری ڕوویداوە و ھەتا ئێستاکە بەردەوامە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند تەنیا لە پێنج مانگدا زیاتر لە ٥٠٠ ئاگر لە ھەولێر کەوتووەتەوە.[١] ھەروەھا تۆڕی میدیاییی خەڵک لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە ٤٠٧ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھەولێر تۆمارکراوە.[٢]
ئاگرکەوتنەوەکانی بازاڕی چەلێی دھۆک
دەستکاریبازاڕی چەلێی دھۆک لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ئاگری لێ کەوتەوە و زیاتر لە ٣٠٠ دوکان سووتاون. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێھەم ئاگر لە بازاڕی چەلێی دھۆک کەوتەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نالیا (ئێن ئاڕ تی): لە ماوەی پێنج مانگدا؛ لە ھەولێر زیاتر لە ٥٠٠ ئاگر کەوتووەتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ^ خەڵک: زیاتر لە ٤٠٠ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھەولێر تۆمارکراوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ خەڵک: بەڤیدیۆ ..جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە دھۆک کەوتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.