ئاپۆریا، یەکێکە لە زاراوەکانی زانستی لۆجیک. ئاماژەیە بۆ بابەتی ناڕوون و تەماوی و ئاڵۆز و لوغزئامێز. ئەم وشەیە لە زمانی گریکی کۆندا بەم واتایانە بەکار ھاتووە: لوغزێکی تاریک، قورسییەکی شڵەژێنەر، ڕێگەی داخراو، کەسێکی ون و سەرلێشێواو. ئاپۆریا بریتییە لە ورووژاندنی بابەتی قورس و پرسیارکردن و دەربڕینی ناڕەزایی، بەبێ پێشکەشکردنی چارەسەرێک.

سەرچاوە دەستکاری

ئەحمەد ئەسوەد، نەوزاد(٢٠١٥)، فەرھەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دەزگای ناوەندی غەزەڵنووس.