ئاوژیدان
ئاوژیدان یان ئەکواریۆم (Aquarium) جۆرێک ژیدانە بە ھەر قەبارەیەک کە لانیکەم لایەنێکی شەفافی ھەبێت و ڕووەک یان ئاژەڵە ئاوییەکان تێیدا دەھێڵرێنەوە و نمایش دەکرێن. ماسیدارەکان بۆ بەخێوکردنی ماسی و بێبڕبڕەکان و وشکاوییەکان و خشۆکەکانی ئاوی وەک کیسەڵ و ڕووەکی ئاوی کەڵک لێ وەردەگرن. زاراوەی ئەکواریۆم کە لەلایەن سروشتناسێکی ئینگلیزی فیلیپ ھێنری گۆسەوە داھێنراوە، لە تێکەڵکردنی وشەی لاتینی ئاکوا بە واتای 'ئاو' لەگەڵ پاشگری -arium بە واتای 'شوێنێکی پەیوەندیدار بە' پێکھاتووە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «aquarium». وشەنامەی مریەم وێبستر. لە 2007-04-03 ھێنراوە. «Definition of aquarium - Merriam-Webster Online Dictionary». لە 2007-04-04 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2007-04-03 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاوژیدان تێدایە. |