ئاندا کانوون
یاسا کوێرە (Andha Kanoon) یان (بەئینگلیزی:Blind Law) فیلمێکی درامی ھیندییە لە ٨ی نیسانی ١٩٨٣ نمایشکراوە تاتینینی ڕاما کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و لە ئەکتەرە ناسراوەکانی فیلمەکە ڕاجینیکانت (Rajinikanth) و ھیما مالینی (Hema Malini) و ئەمیتاب باچان.
یاسا کوێرە | |
دەرھێنەر | تاتینینی ڕاما |
---|---|
نووسین | Shoba Chandrasekhar |
کاست | ڕاجینیکانت - هیما مالینی - ئەمیتاب باچان |
مۆسیقا | Laxmikant-Pyarelal |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٨ی نیسانی ١٩٨٣ |
ماوەی فیلم | ١٦٤ خولەک |
وڵات | هیندستان |
زمان | زمانی هیندی |
چیڕۆکی فیلم
دەستکاریفیلمەکە باس لە تۆڵەسەندنەوە دەکات لەلایەن ڤیجای (ڕاجینیکانت) دژی ئەو سێ کەسەی کە لەکاتی مناڵی ئەو باوک و خوشکەگەورەکەیان کوشت وە یاساش نەیتوانی تاوانباران سزا بدات چونکە تاوانبارەکان بە پیلانێکی تۆکمە توانیان دادگا لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبھێنن کوشتنی باوکی ڤیجایش لەلایەن ئەو سێ تاوانبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی باوکی ڤیجای شایەدی تاوانەکانییان بووە و لەلای پۆلیس شکاتی لێکردبوون لەپاڵ ئەو چیڕۆکە چیڕۆکێکی دیش ھەیە کە باس لە کوێرایی یاسا ودادگا دەکا کە ئەمەیان بەسەر جان نیسار ئەختەر خان ھات (ئەمیتاب باچان) چیڕۆکی ئەویشیان ئەوەیە کە جان نیسار پۆلیسی دارستانە و کارەکانی بەڕێکی جێبەجێدەکات بەڵام بەھۆی کێشەی لەگەڵ سەرمایەدارێکەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو (ساختەیە) دەگیرێت و بەوھۆیەشەوە ژنەکەی جان نیسار خۆی و مناڵەکەی دەکووژێت، لەکۆتایی فیلمەکە ڤیجای و جان نیسار تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.
بەشداربووان
دەستکاری- ڕاجینیکانت لە ڕۆڵی ڤیجای کومار سینگ
- ھیما مالینی .... شانتی / ئەفسەر / کچی ڤیجای کومار سینگ
- ئەمیتاب باچان.... جان نیسار ئەختەر خان
- ڕینا ڕۆی .... مینا
- پران .... ئەنتۆنی
- پرێم چۆپرا .... عەمار
- Danny Dengzongpa .... ئەخبار عەلی
- ئەمریش پوری .... مستەر ڕام
- مادام پوری ....جەیلۆر گۆپتا
- Om Shivpuri .... Police Commissioner K. B. Lal
- Asrani .... Constable Asrani
- Gouthami
- دارمەندرا .... لە دەرکەوتنێکی تایبەت / شوڤێری لۆری
سەرچاوە
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی