ئارۆڤێرس زنجیرە فیلمێکی بازرگانی و جیھانێکی ھاوبەشە کە بە دەوری چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دروستکراو لەسەر قارەمانەکانی دی سی کۆمیکس دەسوڕێتەوە، بەشێوەیەکی سەرەکی زنجیرەکانی لەسەر زە سی دەبلیو پەخش دەکرێت و زنجیرەکانی سەر ئینتەرنێتی لەسەر سی دەبلیو سیید پەخش دەکرێت. زنجیرەکە لەلایەن گرێگ بێرلانتی و ماڕک گاگنھایم و ئاندرو کریسبێرگ و جێف جۆنز و ئەلیسۆن ئەدڵەر و فیڵ کلێمەر و سەلیم ئەکیڵ و کارۆڵاین درایس و تۆد ھێڵبینگ پێشخراوە. لە فرە گەردوونی خەیاڵیی ھاوبەشی وەک گەردوونی دی سی و فرە گەردوونی دی سی لە کتێبە کۆمیکەکاندا دانراوە، لە ڕێگەی تێپەڕبوونی چیرۆکی ھاوبەش، و ڕێکخستن، و ئەکتەر و کەسایەتییەکان کە لە حەوت زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی زیندوو و دوو زنجیرەی ئەنیمەیشن دروست کراوە.

زنجیرەکە بە تیر، کە لەسەر کەسایەتی تیری سەوز دروست کراوە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دەستی پێکرد. بە دوایدا فلاش لە ٢٠١٤دا، و زنجیرەی ئەنیمەیشنی سەر ئینتەرنێت ڤایکسین لە ٢٠١٥ ھات. زنجیرەکە زیاتر لە ٢٠١٦دا فراوانبوو، کاتێک لە کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا زنجیرەیەکی نوێ بە نانیشانی ئەفسانەکانی بەیانی دەرکەوت، کە لە پاڵەوانێتی ھەندێک کەسایەتی بوو کە پێشتر لە تیر و فلاشدا دەرکەوتبوون. دواتر لەو ساڵەدا، زنجیرەی سووپەرگێرڵی سی بی ئێس، کە پێشتر لەگەڵ فلاشدا تێپەڕیوە، بۆ زە سی دەبلیو بۆ وەرزی دووەمی گوازرایەوە، کە تا ئێستا بەردەوامە. دووەم زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی ئەنیمەیشن، شەڕکەڕانی ئازادی: ڕەی، لە ٢٠١٧دا دەرچوو، کە دوای رەی تێریڵ / زە ڕەی دەکەوێت، کە دەرکەوتنێکی زیندوو لە ڕووداوی تێپەڕبوونی ئەو ساڵە نەھامەتی لەسەر زەوی-X دەبێت. بێجگە لە زنجیرە زیندووەکان و زنجیرەکانی سەر ئینتەرنێت، زنجیرە بازرگانییەکە سێ زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی زیندووی ھەڵچونی خوێن، تۆمارەکانی سیسکۆ، فلاش: دیمەنە درێژکراوەکان بەرھەمھێناوە، کە لە ٢٠١٣ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا بەدوای یەکدا دەرچوون. زنجیرەی پێنجەم، باتوۆمان، لە ٢٠١٩دا پەخشکرا، و شەشەم زنجیرە، سووپەرمان و لۆیس، لە ٢٠٢١دا پەخشکرا. لە ٢٠١٤ەوە، ساڵانە ڕووداوی تێپەڕبوون کە زۆرێک لە زنجیرە زیندووەکانی ئارۆڤێرس دەگرێتە خۆی ھەیە. ھەوەھا، مات ڕایان وەک ڕۆڵەکەی جۆن قەنستەنتین لە زنجیرەی قەنستەنتینی ئێن بی سی گەڕایەوە، لە سەرەتادا لە دەرکەوتنی میواندا لە ئەڵقەکانی تیر و ئەفسانەکانی بەیانیدا دەرکەوت، پاشان بوو بە سەرەکی بۆ ئەوەی دواتر، لەگەڵیدا ڕووداوەکانی زنجیرەکەی پێشووتر بەردەوامبوو.

تێپەڕبوونەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، «جیهانەکانی تر» و «نەھامەتی لە زەوییە بێکۆتاکان»، بەدوای یەکدا، زۆرێک لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان و فیلمەکانی دی سی بۆ فرە گەردوونی زنجیرە بازرگانییەکە زیادکراوە. «نەھامەتی لە زەوییە بێکۆتاکان» ھەروەھا فرە گەردوونی ڕێکخستەوە، کە ھاتنە ناوەوەی سووپەرگێرڵ بۆ زنجیرەیەکی زیندووی تر لە زەوییەکی خەیاڵی بەیەکەوە لەگەڵ زنجیرەی ھەورەبروسکەی ڕەش، کە پێشتر تا ئەو خاڵە تێکەڵنەبوون. زنجیرە بازرگانییەکە سەرکەوتووبوو، و بنکەیەکی گەورەی سەرسامبووانی لە دەوروبەری جیھان دروست کرد و بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کاتێک ڕەخنەگران بە بابەتەکان و ڕۆڵگێڕان و ڕیزبەندی ئەکشن و دەرھێنان و پێشخستنی کەسایەتییان ھەڵداوە.

پێشخستن دەستکاری

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا، زە سی دەبلیو داوای پایڵتێکی بۆ تیر کرد، کە بە دەوری تیری سەوز بسوڕێتەوە و لەلایەن ئاندرو کریسبێرگ و گرێگ بێرلانتی و مارک گۆگنھایم پێشبخرێت.[١][٢] ستیفن ئامیل بۆ ڕۆڵەکە ھەڵبژێردرا.[٣] لە کاتی پێشخستنی زنجیرەکەدا گۆگنھایم وتی تیمی داھێنان دەیویست «[ئاڕاستەی] تایبەتی خۆیان بکێشن، چارەنووسی خۆیان»، و خۆی لە ھەر بەریەککەتنێک لەگەڵ زنجیرەی سمۆڵڤیڵ بەدوور بگرێت کە تیری سەوزی (جەستن ھارتلی) تایبەت بەخۆی ھەیە.[٤] لە تەممووزی ٢٠١٣دا، ئەوە ڕاگەیاندرا کە بێرلانتی، و کریسبێرگ، و جێف جۆنز زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی لەسەر فلاش دروست دەکەن.[٥] کەسایەتییەکە لەلایەن گرانت گەستن ڕۆڵی گێڕدراوە، و دانرابوو بۆ سێ ئەڵقە لە وەرزی دووەمی تیر دەربکەوێت. ئەڵقەی سێیەم وابڕیاربوو پایڵتی دەرگای پشتەوەی زنجیرە نوێکە بێت،[٦] بەڵام لەشوێنی داوای پایڵتێکی ئاسایی کرا.[٧]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا، بێرلانتی ویستی خۆی لە بوونی زنجیرەی سووپەرگێرڵی سی بی ئێسەکەی لە ھەمان گەردوونی تیر و فلاش دەربڕی،[٨] و لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، سەرۆکی زە سی دەبلیو ماڕک پێدۆورتیز ئاشکرایکرد کە ئەویش بۆ تێپەڕبوون لە نێوان زنجیرە و تۆڕەکاندا کراوەیە. بەھەرحاڵ، سەرۆکی سی بی ئێس نینا تاسلەر ڕای گەیاند ئەو مانگە کە «ئەو دوو نمایشە لەسەر تۆڕی جیاوازن. بۆیە وابیردەکەمەوە سووپەرگێرڵ بۆ خۆمان بھێڵینەوە بۆ ماوەیەک.»[٩] لە ئابی ٢٠١٥دا، تاسلەر ئاشکرایکرد لەگەڵ ئەوەی لە کاتەکەدا ھیچ پلانێک بۆ چیرۆکی تێپەڕبوون نییە، سێ زنجیرەکە تێپەڕبوونی نمایشکەرانەی دەبێت.[١٠]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، زە سی دەبلیو ڕای گەیاند زنجیرەیەکی سەر ئینتەرنێتی ئەنیمەیشن سەرنجدەخاتە سەر پاڵەوانی دی سی ڤیکسن لەسەر سی دەبلیو سیید بۆ یەکەم جار لە کۆتایی ٢٠١٥ نمایش دەکرێت و لە ھەمان گەردوونی تیر و فلاشدا دەبێت.[١١] ئەمێڵ و گەستین ڕۆڵەکانیان لە زنجیرەکەدا دەگێڕنەوە،[١٢] و ئەوە چاوەڕوان بوو کەسایەتی ڤیکسن دەرکەوتنێکی زیندوو لە فلاش یان تیردا بکات.[١٣] مانگی دواتر، ئەوە ڕاگەیاندرا کە زنجیرەیەکی تر، بە نمایشی دەستەی سووپەرقارەمان باسکرا، لەلایەن زە سی دەبلیو بۆ ناوەڕاستی وەرزی ٢٠١٥–١٦ باسدەکرێت. بێرلانتی، و کریسبێرگ، و گۆگنھایم و سارا شێکتەر بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکە دەبن، کە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی دووبارەبووەی ھەر یەکێک لە تیر و فلاش ڕۆڵگێڕانی بۆ دەکرێت. ئەو ئایارە، سی دەبلیو بە فەرمی ئەفسانەکانی بەیانی بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دڵنیاکردەوە.[١٤][١٥] پێدۆویتز دواتر وتی، «ھیچ ویستێک نییە، لەم خاڵەدا، بۆ جیاکردنەوەی ھیچ شتێکی تر» بۆ زیادکردنی بۆ گەردوونەکە،[١٦] لەگەڵ ئەوەی دوای نوێکردنەوەی ڤیکسن بۆ وەرزی دووەم ئەو وتی «بەھیوایی، ئەو کەسایەتییە بتوانێت خۆی جیابکاتەوە، ئەگەرنا، لەوانەیە وەک یەکێک لە ئەفسانەکان» لە ئەفسانەکانی بەیانی بێتە ناوەوە.[١٧] لە تشرینی یەکەمدا، شۆڕەنەری زیادەی تیر وێندی میرکڵ ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرھەمھێنەرەکان یەکێکیان داناوە بۆ بەدواچوونی ھەموو کەسایەتی و پیلانگێڕییەکان ھەموو زنجیرەکان، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ھەموو شت ڕێکە.[١٨] بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فلاش تۆد ھێڵبینگ لە نیسانی ٢٠١٦ وتی کە «ھەندێک جار خشتەی کات ڕێکناکەوێت… و ئەو شتانە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵە» وەک کاتێک باری پیشاندرا تواناکانی لە تیردا بەکاردێنێت، کاتێک لە ھەمان ھەفتە لەسەر فلاش نەیبوو.[١٩]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا، جێگرەوەی تاسلەر گلین گێڵەر بۆ تێپەڕبوونی چاوەڕوانکراوی سووپەرگێرڵ وتی «من دەبێت بەڕاستی ئاگەداربم چی دەڵێم لێرە»، بۆیە «سەیرکە و چاوەڕێکە و ببینە چی ڕوودەدات.»[٢٠] مانگی دواتر، ئەوە ڕاگەیەندرا کە گەستن لە ئەڵقەی «باشترینی جیھانەکان»ی سووپەرگێرڵ دەردەکەوێت. بێرلانتی و کریسبێرگ، و ھەروەھا بەرھەمھێنەرەکانی سووپەرگێرڵ سوپاسی «سەرسامبووان و ڕۆژنامەوانان کە بەردەوامبوون لە داواکردنی ڕوودانی ئەوە. ئەوە خۆشی و ھیوامانە ئەڵقەیەک دروست بکەین شایستەی وروژان و پاڵپشتی ھەمووان بێت.»[٢١] لە «باشترینی جیھانەکان» دا، سووپەرگێرڵ وەک گەردوونێکی جێگرەوە دروست کرا کە تێیدا فلاش یامەتی کارا دەدات لە شەڕکردن دژی سیلڤەر بانشی و ڵایڤویر لە بەرامبەر یارمەتی ئەو بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.[٢٢] ڕووداوەکانی ئەڵقەکە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەڵقەی ھەژدەی وەرزی دووەمی فلاش «بەرامبەر گەورەکردن» دەپچڕێت.[٢٣] تێپەڕبوونەکە پێویستی «بەزۆرێک فێڵی لۆجیستییە» کە لە تێپەڕبوونەکانی تری ئارۆڤێرس بەکارھێنراوە، لەبەر تۆمارکردنی گەستن فلاش لە ڤانکۆڤەر لەگەل تیر و ئەفسانەکانی بەیانی، کاتێک سووپەرگێرڵ لە لۆس ئانجلەس بەرھەمھێنراوە.[٢٤] بەرھەمھێنەرەکان بڕیاریاندا فلاش بەکاربھێنن وەک کەسایەتی بۆ تێپەڕبوون، بەھۆی تواناکەی لە گواستنەوە لە نێوان زەوییە جیاوازەکان، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەو «کەمێک خۆشترە لە سەرەتادا ئەم کەسە لەو نمایشەوە بۆ کیمیای نمایشێکی نوێ بھێنیت.» بێرلانتی وتی کە «لە جیهانێکی نموونەیدا»، تێپەڕبوونەکە هەریەکێک لە گەستن و تیری سەوزی ئەمیڵ پیشاندەدات، «بەڵام لە لایەنی لۆجیستییەوە ئەوە کابووس دەبوو هەوڵبدەیت هەردوو نمایشەکە ئەنجامبدەیت. پێویستبوو لەسەرمان یەکێک ئاسان بکەین.»[٢٥] گەستن ئەرێنی بوو کە تێپەڕبوونی ٢٠١٦ ڕێگە بە تێپەڕبوونێکی تر لە ساڵی دواتردا لەگەڵ نمایشەکانی تری ئارۆڤێرسدا دەدات.[٢٣]

لە ئایاردا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ بۆ وەرزی دووەمی لە سی بی ئێس بۆ زە سی دەبلیو دەگوازرێتەوە، کە بەرهەمهێنان لە لۆس ئانجلەس بۆ ڤانکۆڤەر دەگوازێتەوە، کە زنجیرەی ئارۆڤێرسی سی دەبلیوی لێ تۆمار دەکرێت.[٢٦] وەرزی دووەم لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ پەخشکرا.[٢٧] ئەوەش ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ لە تیر و فلاش و ئەفسانەکانی بەیانیدا لە کاتی ئەڵقەکانی تێپەڕبوونی وەرزی ٢٠١٦-١٧دا دەردەکەوێت، بەڵام گۆگنھایم ئاگەداری کردەوە کە «ئەو دێت بەڵام ئێمە تێپەڕبوونی تەواوی سووپەرگێرڵمان نابێت».[٢٨] کریسبێرگ ئەوەی دڵنیاکردەوە کە، لەگەڵ گواستنەوەی زنجیرەکە بۆ زە سی دەبلیو، گەردوونی کەسایەتییەکە بۆ زەوی-١ ناگوازرێتەوە، کە گەردوونی سەرەکی تیر و فلاش و ئەفسانەکانی بەیانییە، لە گەردوونی سەربەخۆی خۆی بەردەوام دەبێت.[٢٩] ئەو زەوییەی زنجیرەی سووپەرگێرڵی تێیدا ڕوودەدات زەوی-٣٨ی فرەگەردوونییەکانی ئارۆڤێرسە،[٣٠] و لەلایەن گۆگنھایم بە نافەرمی بە «زەوی-سی بی ئێس» ئاماژەی بۆ کردووە، یەکەم تۆڕی تەلەڤیزیۆنی کە سووپەرگێرڵی لێ پەخشکرا.[٣١] لە ئابدا، زە سی دەبلیو دەربارەی زنجیرەی ئەنیمەیشنی سەر ئینتەرنێت شەڕکەرانی ئازادی: زە رەی بۆ سی دەبلیو سیید ڕاگەیاند، ئەمەش بە مەبەستی دەرکەوتنی ئەو ئەکتەرەی ڕۆڵی رەیمۆند “رەی” تێریڵ لە زنجیرەیەکی زیندوو هەر وەک ماری مککەیب/ڤیکسن.[٣٢]

لە ئایاری ٢٠١٧دا، زە سی دەبلیو داوای بە زنجیرەییبوونی ھەورەبروسکەی ڕەش کرد.[٣٣] پێشتر زنجیرەکە لە پێشخستندا بوو لە فۆکس، کە لەم خاڵەدا بێرلانتی وتی هەورەبروسکەی ڕەش لەگەڵ هیچ یەکێک لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تری دی سی کۆمیکس لەسەر زە سی دەبلیودا تێپەڕبوون ئەنجامنادات و لە ئارۆڤێرسدا بوونی نابێت.[٣٤] لەگەڵ گواستنەوە بۆ زە سی دەبلیودا، پێدۆویتز وتی زنجیرەکە «لەم کاتەدا، بەشێک لە ئارۆڤێرس نییە. ئەو حاڵەتێکی سەربەخۆیە.»[٣٥] شۆڕەنەر سەلیم ئەکیڵ وتی کە ئەوان تێپەڕبوون پشتگوێ ناخەن، بەڵام دەیانەوێت لە سەرەتادا زنجیرەکە و جیهانی تایبەت بەخۆی دروست بکەن.[٣٦]

لە تەممووزی ٢٠١٨دا، ئەوە ئاشکراکرا کە زە سی دەبلیو سیناریۆی بۆ زنجیرەیەک پێشدەخات کە سەرنجدەخاتە سەر باتوۆمەن، کە دوای دەکەوتن لە تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» بەتەمای دەرکردنین. زنجیرەکە، گەر هەڵبگرێتەوە، لەلایەن کارۆلاین دریس دەنووسرێت، لەگەڵیشیدا پیلان بۆ پەخشکردنی لە ٢٠١٩دا هەیە.[٣٧] لە ئابدا، ڕوبی ڕوز وەک کەیت کەین/باتوۆمەن هەڵبژێردرا.[٣٨] لە کانوونی یەکەمدا، ئەوە بڵاوکرایەوە کە «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان» پێنجەم تێپەڕبوونی ساڵانە دەبێت، و بەدوای تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» دێت.[٣٩] لە ڕوونکردنەوەی زیاتردا پێشکەشژرا کە «کارەسات» پێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت، دەیکاتە درێژترین تێپەڕبوونی ئارۆڤێرس، و ئەڵقەکان وەک تێپەڕبوونەکانی پێشوو بەدوای یەکتردا پەخش ناکرێت. لەباتی ئەوە، سێ ئەڵقە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەخش دەکرێت و دووش لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا ەخش دەکرێت. زنجیرەکە لە باتوۆمەن و ئەفسانەکانداش دەبێت، کە بەشێک لە تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» نەبوون.[٤٠]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، باتوۆمەن هەڵگرتنەوەی تاقیکردنەوەیی بەدەستهێنا.[٤١] لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، چوار زنجیرەکەی کە لەسەر زە سی دەبلیو پەخش دەکرا وەرزی نوێی لێ دڵنیاکردەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٩-٢٠ هەڵیگرت.[٤٢] لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە وەرزی هەشتەمی تیر کۆتا وەرزی زنجیرەکە دەبێت، بە وەرزێکی کورتکراوەی دە ئەڵقەیی کۆتایی دێت.[٤٣] لە ٧ی ئایاردا، زە سی دەبلیو داوای زنجیرەییبوونی باتوۆمەنی کرد.[٤٤] وتووێژی دەکەوتنی هەورەبروسکەی ڕەش لە تێپەڕبوونی داهاتووی ئارۆڤێرس لە تەممووزی ٢٠١٩دا، کرێس ویڵیامز ئاشکرای کرد کە «زۆرێک قسەکردن هەیە […] هیچ شتێکی فەرمی نا، بەڵام لەم خاڵەدا، من سەرسام نابم.»[٤٥] دوو هەفتە دواتر لە ئابدا، ویلیامز ڕاپۆرتەکانی دڵنیاکردەوە کە کەسایەتییەکانی هەورەبروسکەی ڕەش لە «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان»دا دەردەکەون.[٤٦][٤٧] هەرەوها هەر لە ئابدا، ئەوە ڕاپۆرتکرا کە پیلان بۆ زنجیرەیەکی تری بێنانیشان کراوە.[٤٨] لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، ئەوە ڕاپۆرتکرا کە سی دەبلیو زنجیرەیەک پێشدەخات کە لە پاڵەوانێتی مێینەیە و لە پاڵوەانێتی کاسێرین مکنامارا و کەیتی کاسیدی و جولیانا هارکاڤییە.[٤٩] لە مانگی دواتردا، مارک گۆگنھایم وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تیری سەوز و کەناری وەک ناوێکی بیرلێکراو بۆ نمایشەکە پیشان دەدات.[٥٠] لە هەمان مانگدا، زنجیرەی سووپەرمان و لۆیس چووە ناو پێشخستنەوە لەگەڵیدا تایلەر هۆێچلین و ئیلیزابێس تولۆچ ڕۆڵەکەیان وەک کلاڕک کێنت/سووپەرمان و لۆیس لەین لە سووپەرگێرڵدا گەڕانەوە.[٥١]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، پێنج زنجیرەکەی سەر سی دەبلیو (فلاش، و سووپەرگێرڵ، و ئەفسانەکانی بەیانی، و باتوۆمەن، و هەورەبروسکەی ڕەش) بۆ وەرزەکانی دواتر دڵنیاکرانەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢٠-٢١ هەڵیگرتن.[٥٢] فەرمان بە زنجیرەبوونی سووپەرمان و لۆیس کرا.[٥٣] لە کۆتایی «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان»دا، زەوییەکی سەرەکیی نوێ دروستبوو، کە لە یەکگرتنی زەوی هەورەبروسکەی ڕەش لەگەڵ زەوی-١ و زەوی-٣٨ پێکهات، و گەردوونێکی خەیاڵی دروستکرد کە هەموو زنجیرەکانی زە سی دەبلیو لەخۆدەگرێت.[٥٤] لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ دوای وەرزی شەشەمی کۆتایی دێت.[٥٥] پایڵتێکی دەرگای پشتەوە لەسەر ئازارشکێن پێشخرا، لەلایەن سەلیم ئەکیڵەوە دەرهێنرا و وەک ئەڵقەی حەوتەمی وەرزی چوارەمی هەورەبروسکەی ڕەش پەخشکرا و گۆردان کاڵۆوەی ڕۆڵەکەی لە نمایشەکە گێڕایەوە.[٥٦] لە ١٦ی تشرینی دووەمدا، زنجیرەیەک سەرنجدەخاتە سەر یارا فلۆر، شێوەیەکی وۆندەر گێرڵ، لە گێرگ بێرلانتی و دەیلین ڕۆدریگیز لەژێر پێشخستندا بوو.[٥٧] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەورەبروسکەی ڕەش دوای وەرزی چوارەم هەڵدەوەشێنرێتەوە.[٥٨] زە سی دەبلیو بە فەرمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا وازی لە تیری سەوز و کەناری هێنا،[٥٩] و لە شوباتی ٢٠٢١دا وازی لە وۆندەر گێرڵ هێنا،[٦٠] و لە ئازاری ٢٠٢١دا وازی لە تەواوکەرەکەی هەورەبرسکەی ڕەش ئازرشکێن هێنا.[٦١]

لە شوباتی ٢٠٢١دا، سێ زنجیرە ماوەکە کە هێشتا هەڵنەوەشێنراوەتەوە (فلاش و ئەفسانەکانی بەیانی و باتوۆمەن) بۆ وەرزەکانی دواتر دڵنیاکرانەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢١-٢٢ هەڵیگرتن.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دەستکاری

حەوت زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی زۆربەی زنجیرەکانی ئارۆڤێرس پێکدێنێت؛ تیر، فلاش، سووپەرگێرڵ، ئەفسانەکانی بەیانی، ھەورەبروسکەی ڕەش، باتوۆمەن، سووپەرمان & لۆیس، و لەگەڵیدا دوو زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی، ڤیکسێن و شەڕکەرانی ئازادی، بەشێکە لە زنجیرەکە.

تیر (٢٠١٢–٢٠٢٠) دەستکاری

ملیاردێری ئەمریکی ئۆلیڤەر کوین بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی بۆ پێنج ساڵ لە دوورگەیەکی چۆڵ گیریخوارد. دوای گەڕانەوەی بۆ شاری ستارلینگ، ئۆلیڤەر پەیوەندییەکانی زیندوو دەکاتەوە و شەوانە وەک تیری سەوز دژی تاوان شەڕ دەکات.

فلاش (٢٠١٤-ئێستا) دەستکاری

لێکۆڵەری شوێنی تاوان باری ئالێن لە کۆما نۆ مانگییەکەی بە ئاگا دێت دوای بەرکەوتنی ھەورەبروسکە بەھۆی تەقینەوەی خێراکەری خانەکانی تاقیگەی ستار و خۆی دەدۆزێتەوە خێرایی سەرومرۆڤی ھەیە.

سووپەرگێرڵ (٢٠١٥–٢٠٢١) دەستکاری

کارا زۆر-ئێڵ، کە بۆ زەوی لە کریپتۆنەوە لە ١٣ ساڵیدا نێردرا و لەلایەن دەنڤەرزەکانەوە ھەڵگیرایەوە، پێویستە فێرببێت ھێزەکانی بەکاربھێنێت پاش ئەوەی بۆ تەمەنێک دەیشاردەوە. دوای نەھامەتییەکی چاوەڕواننەکراو، کارا ناچاربوو ھێزەکانی دەربخات، ببێت بە پارێزەری شاری ناشناڵ.[٦٢][٦٣]

ئەفسانەکانی بەیانی (٢٠١٦-ئێستا) دەستکاری

ریپ هەنتەر بەکاتدا گەشت دەکات بۆ کاتی ئێستامان کە تێیدا دەستەیەک لە قارەمانان و خراپەکاران کۆدەکاتەوە بۆ وەستاندنی ڤانداڵ سافێج لە لەناوبردنی جیهان و خودی کات.[٦٤][٦٥]

ھەورەبروسکەی ڕەش (٢٠١٨-٢٠٢١) دەستکاری

بەڕێوبەری قوتابخانەی ئامادەیی جێفەرسن پیێرس، کە لە وازی لە کەسایەتییە سووپەرهیرۆکەی هەورەبروسکەی ڕەش هێنابوو پێش نۆ ساڵ لەبەر کاریگەرییەکەی لەسەر خێزانەکەی، ناچار دەبێت ببێتەوە ڤیجیلانتی کاتێک دەستەیەکی مافیای ناخۆیی بە ناوی ١٠٠ کە لەلایەن تۆبایس وەیڵ سەرۆکایەتی دەکرێت دەبێتە هۆی زیادبوونی تاوان و گەندەڵی لە کۆمەڵگای فریلاند.[٣٥]

باتوۆمەن (٢٠١٩-ئێستا) دەستکاری

سووپەرمان و لۆیس (٢٠٢١-ئێستا) دەستکاری

سووپەرمان و لۆیس مامەڵە لەگەڵ ماندووبوون و گوشار و ئاڵۆزییەکان دەکەن کە لەگەڵیدا دایک و باوکی فەرمانبەرن لە جیهانی ئەمڕۆدا.[٥١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hibberd, Justin (January 12, 2012). "'Green Arrow' TV series near pilot order at The CW!". Entertainment Weekly. Archived from the original on February 2, 2014. Retrieved April 17, 2014. ٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Goldman, Eric (January 18, 2012). "Green Arrow TV Pilot Ordered by CW". IGN. Archived from the original on April 19, 2014. Retrieved April 17, 2014.
  3. ^ Andreeva, Natalie (January 31, 2012). "Stephen Amell Is Green Arrow: Lands Title Role In CW Drama Pilot 'Arrow'". Deadline Hollywood. Archived from the original on December 17, 2013. Retrieved April 17, 2014.
  4. ^ Strachan, Alex (October 11, 2012). "Stephen Amell brings Arrow to small screen". Canada.com. Archived from the original on October 24, 2013. Retrieved February 22, 2013. ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Andreeva, Nellie (July 30, 2013). "CW Eyes 'Flash' Series With 'Arrow's Greg Berlanti, Andrew Kreisberg & David Nutter". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 1, 2013. Retrieved July 30, 2013. ١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Goldberg, Lesley (July 30, 2013). "'Flash' Writers Preview the CW's Newest Superhero". The Hollywood Reporter. Archived from the original on August 1, 2013. Retrieved July 30, 2013.
  7. ^ Goldberg, Lesley (January 29, 2014). "'Supernatural' Spinoff, Rob Thomas' 'iZombie,' 'Flash' Ordered to Pilot at CW". The Hollywood Reporter. Archived from the original on March 1, 2014. Retrieved January 29, 2014.
  8. ^ Stack, Tim; Brissey, Breia (December 5, 2014). "The Man Behind the Masks". Entertainment Weekly. No. 1340. pp. 42–46.
  9. ^ Cornet, Roth (January 12, 2015). "CBS President Nina Tassler Doubtful About a Supergirl/Flash/Arrow Crossover". IGN. Archived from the original on January 15, 2015. Retrieved January 22, 2015.
  10. ^ Abram, Natalie (August 10, 2015). "CBS edges closer to 'Supergirl,' 'Arrow,' 'The Flash' crossover". Entertainment Weekly. Archived from the original on August 12, 2015. Retrieved August 11, 2015.
  11. ^ Byrne, Craig (January 11, 2015). "DC Comics' Vixen Coming To CW Seed". KSiteTV. Archived from the original on January 12, 2015. Retrieved January 11, 2015.
  12. ^ Brooks, Tamara (March 6, 2015). "Guggenheim, Butters on "Agent Carter's" Future, "Arrow's" Rogues & More". Comic Book Resources. Archived from the original on March 8, 2015. Retrieved March 7, 2015. ٨ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Andreeva, Nellie (January 11, 2015). "The CW's Mark Pedowitz On Expanding Flash-Arrow Universe, 'Dixie's Future, Another 'Supernatural' Spinoff & More". Deadline Hollywood. Archived from the original on January 14, 2015. Retrieved January 11, 2015.
  14. ^ Dyce, Andrew (May 2, 2015). "'The Flash/Arrow' Spinoff Going Straight to Series; Premieres January 2016". screenrant.com. Archived from the original on May 3, 2015. Retrieved May 2, 2015.
  15. ^ Kondolojy, Amanda (May 7, 2015). "'DC's Legends of Tomorrow', 'Crazy Ex-Girlfriend' & 'Cordon' Ordered to Series by The CW". TV by the Numbers. Archived from the original on May 18, 2015. Retrieved May 7, 2015. ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Villarreal, Yvonne (August 11, 2015). "CW president Mark Pedowitz says 'no intention' for more DC spinoffs". Los Angeles Times. Archived from the original on August 13, 2015. Retrieved August 12, 2015.
  17. ^ Foutch, Haleigh (January 11, 2016). "'Vixen' Renewed for Season 2 Ahead of Megalyn E.K.'s 'Arrow' Appearance". Collider. Archived from the original on January 15, 2016. Retrieved January 14, 2016.
  18. ^ Goldman, Eric (October 4, 2015). "Arrow Showrunner on Season 4 Introducing Damien Darhk, "Green Arrow" and More Humor". IGN. Archived from the original on October 8, 2015. Retrieved October 4, 2015.
  19. ^ Mitovich, Matt Webb (April 26, 2016). "Matt's Inside Line: Scoop on Castle, Grey's, Once, Grimm, The Flash, Bones, Reign, P.D. , Secrets and Lies and More". TVLine. Archived from the original on April 27, 2016. Retrieved April 28, 2016.
  20. ^ Ge, Linda (January 12, 2016). "CBS President Teases 'Supergirl'-'The Flash' Crossover". The Wrap. Archived from the original on January 14, 2016. Retrieved January 14, 2016.
  21. ^ Prudom, Laura. "'The Flash' and 'Supergirl' to Unite for Crossover Episode on CBS". Variety. Archived from the original on February 4, 2016. Retrieved February 3, 2016.
  22. ^ Goldman, Eric (March 9, 2016). "The Flash and Supergirl Crossover Poster and Plot Description Revealed". IGN. Archived from the original on March 9, 2016. Retrieved March 9, 2016.
  23. ^ ئ ا Abrams, Natalie (March 18, 2016). "On the set: Everything you need to know about the Flash-Supergirl crossover". Entertainment Weekly. Archived from the original on March 20, 2016. Retrieved March 20, 2016. ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Holbrook, Damian (February 3, 2016). "The Flash Heads to Supergirl". TV Insider. Archived from the original on February 5, 2016. Retrieved February 4, 2016.
  25. ^ Bucksbaum, Sydney (March 25, 2016). "7 Things to Know About 'Supergirl's' Crossover With 'The Flash'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on March 28, 2016. Retrieved March 29, 2016.
  26. ^ Andreeva, Nellie (May 12, 2016). "'Supergirl' Moves To The CW, Renewed For Season 2". Deadline Hollywood. Archived from the original on May 13, 2016. Retrieved May 12, 2016.
  27. ^ Porter, Rick (June 17, 2016). "The CW fall TV 2016 premiere dates: 'The Flash' and 'No Tomorrow' kick off October rollout". Archived from the original on June 18, 2016. Retrieved June 17, 2016. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Topei, Fred (July 27, 2016). "'Legends of Tomorrow' Season 2 Will Bring In Supergirl and Feature Major Historical Figures [Comic Con 2016]". /Film. Archived from the original on July 28, 2016. Retrieved July 28, 2016.
  29. ^ Abrams, Natalie (October 7, 2016). "Supergirl boss goes in-depth about changes with show's move to CW". Entertainment Weekly. Archived from the original on October 9, 2016. Retrieved October 8, 2016.
  30. ^ Day, Carla (November 29, 2016). "'The Flash' Recap: "Invasion!" – The Gang's All Here". Collider. Archived from the original on November 30, 2016. Retrieved November 30, 2016.
  31. ^ Abrams, Natalie (October 18, 2016). "Arrow boss teases 100th episode, crossover catalyst". Entertainment Weekly. Archived from the original on October 21, 2016. Retrieved October 18, 2016.
  32. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TheRay نەدراوە
  33. ^ Andreeva, Nellie (May 10, 2017). "'Black Lightning' & Lucy Hale's 'Life Sentence' Picked Up To Series By The CW". Deadline Hollywood. Retrieved May 11, 2017.
  34. ^ Gerding, Stephen (January 9, 2017). "Fox's Black Lightning Show Won't Cross Over With The Arrowverse". CBR. Retrieved February 3, 2017.
  35. ^ ئ ا Abrams, Natalie (May 18, 2017). "The CW's Black Lightning not part of Arrowverse, crossover unlikely". Entertainment Weekly. Retrieved May 22, 2017.
  36. ^ Massabrook, Nicole (June 11, 2017). "'Black Lightning' TV Show Spoilers: What The EPs Revealed At ATX". International Business Times. Retrieved July 17, 2017.
  37. ^ Agard, Chancellor (July 17, 2018). "Batwoman series from Greg Berlanti in development at The CW". Entertainment Weekly. Archived from the original on July 17, 2018. Retrieved July 17, 2018.
  38. ^ Goldberg, Lesley (August 7, 2018). "Ruby Rose to Play Lesbian Superhero Batwoman for The CW". The Hollywood Reporter. Archived from the original on August 7, 2018. Retrieved August 7, 2018.
  39. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CrisisOnInfiniteEarthsReveal نەدراوە
  40. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری COIElength نەدراوە
  41. ^ Hibberd, James (January 3, 2019). "Ruby Rose's Batwoman gets CW pilot order with Game of Thrones director". Entertainment Weekly. Archived from the original on January 3, 2019. Retrieved January 3, 2019.
  42. ^ Goldberg, Lesley (January 31, 2019). "CW Renews 'The Flash,' 'Charmed,' 'Riverdale,' 'Supernatural,' 6 More". The Hollywood Reporter. Retrieved January 31, 2019.
  43. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ArrowFinalSeason نەدراوە
  44. ^ Petski, Denise (May 7, 2019). "'Batwoman', 'Katy Keene' & 'Nancy Drew' Picked Up To Series By the CW, 'Glamorous' Still In Contention". Deadline Hollywood. Archived from the original on May 8, 2019. Retrieved May 8, 2019.
  45. ^ Damore, Meagan (July 24, 2019). "Black Lightning: 'There's Been Lots Of Talk' About Joining The Arrowverse". CBR. Retrieved August 4, 2019.
  46. ^ Morgan, Sarah (August 3, 2019). "Black Lightning Will Be in Arrowverse Crisis on Infinite Earths Crossover". Screen Rant. Retrieved August 3, 2019.
  47. ^ White, Peter (August 4, 2019). "'Black Lightning' Stars To Feature In The CW's Superhero Crossover 'Crisis of Infinite Earths' For The First Time – TCA". Deadline Hollywood. Retrieved August 4, 2019.
  48. ^ White, Peter (August 4, 2019). "The CW Plots Another 'Arrow' Spinoff As It Moves Into Next Phase Of DC Comics World – TCA". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation.
  49. ^ Porter, Rick; Goldberg, Lesley (September 24, 2019). "'Arrow': Female-Led Spinoff in the Works at The CW". The Hollywood Reporter. Retrieved September 24, 2019.
  50. ^ Burlingame, Russ (October 15, 2019). "Arrow Spinoff Teased With "Green Arrow and the Canaries" Comic Book Mock-Up". Comicbook.com. Retrieved October 17, 2019.
  51. ^ ئ ا Otterson, Joe (October 28, 2019). "'Superman and Lois' Starring Tyler Hoechlin, Elizabeth Tulloch in the Works at CW". Variety.
  52. ^ Ausiello, Michael (January 7, 2020). "CW Renews Riverdale, Batwoman, Roswell, Black Lightning Plus 9 Others". TVLine. Retrieved January 7, 2020.
  53. ^ Andreeva, Nellie (January 14, 2020). "'Superman & Lois' And 'Walker, Texas Ranger' Reboot With Jared Padalecki Get CW Series Orders". Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). Retrieved January 14, 2020.
  54. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CrisisNewMultiverse نەدراوە
  55. ^ Swift, Andy (September 22, 2020). "Supergirl Ending With Season 6". TVLine. Retrieved September 22, 2020.
  56. ^ Ausiello, Michael (November 12, 2020). "Black Lightning Spinoff Painkiller Starring Jordan Calloway Eyed at CW". TVline. Retrieved November 13, 2020.
  57. ^ Andreeva, Neliee (November 16, 2020). "'Wonder Girl' TV Series With Latina Lead From Dailyn Rodriguez & Berlanti Productions In Works At the CW". Deadline.
  58. ^ "'Black Lightning' To End With Season 4 On the CW". Deadline. November 20, 2020.
  59. ^ Andreeva, Nellie (January 8, 2021). "'Arrow' Spinoff 'Green Arrow and The Canaries' Not Going Forward At the CW, 'The 100' Prequel Still Alive". Deadline Hollywood. Archived from the original on January 8, 2021. Retrieved January 8, 2021.
  60. ^ Low, Elaine (2021-02-13). "'Wonder Girl' DC Series Not Moving Forward at the CW". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  61. ^ Andreeva, Nellie (May 24, 2021). "'Powerpuff' To Be Repiloted, 'Tom Swift' Remains In Contention, 'Our Ladies Of Brooklyn' & 'Painkiller' Not Going Forward – CW Pilots Update". Deadline Hollywood. Retrieved May 24, 2021.
  62. ^ Andreeva, Nellie (September 19, 2014). "'Supergirl' Drama From Greg Berlanti & Ali Adler Lands CBS Series Commitment". Deadline Hollywood. Retrieved September 19, 2014.
  63. ^ Mitovich, Matt Webb (October 30, 2014). "Meet CBS's Supergirl (and Her Sister), Get Scoop on Kara's Big Entrance". TVLine. Retrieved October 30, 2014.
  64. ^ Beedle, Tim (May 7, 2015). "Breaking News: DC's Legends of Tomorrow, a New Arrow and Flash Spinoff Series, is Coming to The CW". DC Comics. Archived from the original on May 9, 2015. Retrieved May 8, 2015.
  65. ^ Ching, Albert (May 14, 2015). "Vandal Savage Announced as "Legends of Tomorrow" Villain". Comic Book Resources. Archived from the original on May 16, 2015. Retrieved May 14, 2015. ١٦ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.