ھەرمان فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن، ساڵی ٢٠٠٩ بەرھەم ھاتووە و بەرھەمی بەڕێوبەرایەتیی سینەمای ھەولێر و وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.[١]

ھەرمان
دەرھێنەرحوسێن حەسەن
بەرھەمھێنەرشاخەوان ئیدریس
نووسینحوسێن حەسەن
چەشنی فیلمدراما
مۆسیقاھاروون ئاتامان
وێنەگری سینەماییعەلی شوکری
دەستکاریڕەجەب ئەحمەد
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٠٩
ماوەی فیلم٨٤ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی باکووری (بادینی)

چیرۆک دەستکاری

ھەرمان و ئادار کە ئامۆزا و خۆشەویستی یەکترن، بەر لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی حکوومەتی عێراق بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە باشووری کوردستان، ناچار بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکتر دادەبڕن و ھەرمان گوند بەجێ دێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ شار. دواتر گوندەکە لەلایەن سەربازە عێراقییەکانەوە دەسووتێنرێت و خەڵکی گوند ئاوارە و ئاداریش کە لە سەربازە عێراقییەکان ھەڵاتووە، وێڕای ئەوان لە کەمپێکی ئاوارەکان نیشتەجێ دەبێت. ئێستا، شەڕی درێژخایەن و بێھیوای ھەرمان بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستەکەی دەست پێ دەکات. دواتر دەردەکەوێت کە ئادار دووگیانە و کۆرپەی ھەرمانی لە زگدایە. باوکی ئادار بەھۆی ئەوەی لە دەرەوەی ھاوسەرگیری دووگیان بووە و بۆ ئەوەی شەرەفی خێزانەکەی بگەڕێنێتەوە، ھەوڵی کوشتنی دەدات. ئازاری جیابوونەوە لە کەسێکی ئازیز؛ دۆخی سیاسی، کە ھەڕەشە لە خەباتی سەربەخۆیی گرووپێکی نەتەوەیی دەکات و ھەروەھا ئەو بنەما سەرکوتکەرانەی کە پێیان وایە پاکیزەیی ژنێک شەرەفی بنەماڵەیە، ھەموویان فشار دەخەنە سەر ژیانی ئادار.

تراژێدیای ئەنفال و کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو ڕوانگەی کۆمەڵگای کوردەواری سەبارەت بە نامووس و شەرەف ناوەرۆکی فیلمەکە لەخۆ دەگرن.[٢]

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • ھەرمان: ھەرمان محەممەد تاھیر
  • ئادار: گوڵبەھار کاڤجۆ (کاڤچۆ)

بڵاوبوونەوە دەستکاری

فیلمەکە خۆی بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٩یە و ١٠ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور نمایش کرا و ٥ی شوباتی ٢٠١٠یش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سانتا باربارا لە ئەمریکا پیشان درا. ھەروەھا لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠یش لە حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشینگتن دی سی نمایش درا.[٣] ساڵی ٢٠١١یش لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرلین لە دھۆک نمایش کرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Busan International Film Festival 5-14 October, 2022". www.biff.kr.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ مێدیا, گوڵان. "ئایا سینەمای کوردی تەنیا باس لە تراژێدییاکان دەکات و کێشەکانی کۆمەڵگای فەرامۆش کردووە؟". گوڵان مێدیا.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "فیلمی ھەرمان لە واشنتۆن نمایش کرا". CHRA.TV.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  4. ^ "شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرلین دھۆک بەڕێوە دەچێت". kurdpa.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری