گرەوی بەختی ھەڵاڵە

(لە گرەوی بەختی هەڵاڵەەوە ڕەوانە کراوە)

گرەوی بەختی ھەڵاڵە سێھەمین ڕۆمانی عەتا نەھاییە؛ ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە نووسینی کردووە و ساڵی ٢٠٠٦ پێیدا چووەتەوە. گرەوی بەختی ھەڵاڵە یەک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە،[١] ساڵی ٢٠٢٠ لە نۆزدەھەمین و بیستەمین خولی خەڵاتی مێھرەگان لە بەشی زمانی دایکیدا وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت ھەڵبژێردرا و بوو بە براوەی خەڵاتی «مێھرەگانی ئەدەبی»؛[٢] ھەروەھا یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە.[٣]

گرەوی بەختی ھەڵاڵە
نووسەرعەتا نەھایی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

ڕۆمانەکە باس لە ژنێکی پەنابەری کورد لە سوید دەکات کە ماوەیەک لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شاخ بووە و دواتر لەگەڵ خزمەکانی ڕووی کردووەتە ھەندەران و لەوێ ژیانێکی نوێ دەست پێ کردووە؛ داوی ماوەیەک بە نابەدڵی لەگەڵ کوڕەکوردێک بەناوی شێرزاد، کە تازە و بە بۆنەی ھەڵاڵە خۆیەوە گەیشتووەتە ئەورووپا، ھاوسەرگیری کردووە و دواتریش ھەر لەلایەن مێردەکەیەوە دراوەتە بەر پەلامار.

ناوەرۆک

دەستکاری

گرەوی بەختی ھەڵاڵە گرفتی نێوان مۆدێڕنیتە و ژیانی مۆدێڕن لەگەڵ شێوەی بیرکردنەوە و ژیانی کۆن و نەریتییە. قارەمانی ڕۆمانەکە (ھەڵاڵە) دەیەوێت بە ڕۆیشتن لە کوردستان، کولتوورە نابەجێیییەکان جێ بھێڵێت، بەڵام لە جەرگەی ڕۆژاواش لە چنگی پیاوسالاری ڕزگاری نابێت؛[٤] گرینگترین تایبەتمەندیی ڕۆمانەکە ئەوەیە کە لە نێوان ڕووداوەکاندا ھاوتەریبییەک دەبیندرێت.[٥]

ڕەگەز و قسەپێبڕین لە ڕۆمانەکەدا

دەستکاری

بەپێی تۆێژینەوەیەکی شێرزاد سەعید سەدیق کە ساڵی ٢٠١٩ لە ژمارە سێی گۆڤاری توێژەردا بڵاوی کردووەتەوە: بە پێجەوانەی ناوەڕۆک و پەیامی ڕۆمانەکە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەقەد یەک قسە بە یەکتر دەبڕن؛ ھەروەھا ھەم دیسان بەپێی گوتاری زاڵی فێمینیزم بەسەر ڕۆمانەکەدا، ھەڵاڵە لە پەیوەندی لەگەڵ ژن و پیاواندا، بەشێوەیەک دەپەڕێتە نێو قسەکانیان کە گەرەکییەتی قسەی خۆی بەرێتە سەرێ و باڵادەستیی خۆی پیشان بدات؛ کە پێی دەوترێت: قسەپێبڕینی کۆنترۆڵکارانە.[٦]

کەسایەتییەکان

دەستکاری
  • ھەڵاڵە
  • شێڕزاد
  • برایمۆک
  • میرخوناوک
  • خاتوو کڵاوزێڕ
  • حەمەڕەشید ئاغا
  • ڕەعنا
  • سەعید
  • گوڵاڵە
  • سەعادەت
  • کاروان
  • مامە فەتاح
  • نەسرین
  • مەجید
  • میرزا حەسەن
  • ئارەزوو
  • فەرزانە
  • مامۆستا کڵۆڵ
  • کاک ناسر
  • خاتوو ئامین
  • ئیرەج
  • سەلاح

چاپەکان

دەستکاری

وەرگێڕانەکان

دەستکاری
 

ئەوە چارەنووسی تۆیە ھەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێت، تا لێرە، لە ستۆکھۆڵم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نھۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژمارە ھەژدە لە سنگت بچەقێت.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئەندێشە. "لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان". ئەندێشە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "نووسەری بەناوبانگی کورد خەڵاتی باشترین ڕۆمانی مێھرگانی ئەدەبی بردەوە". Mehr News Agency.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان-سنە". hawlati.co (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ مەحموودی, لەلایەن: ئەیوب. "گرەوی بەختی ھەڵاڵە لە گفتوگۆیەکی ئیدریس عەلی و عەتا نەھاییدا | کوردیبووک".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  5. ^ کوردی, ماڵی کتێبی. "گرە‌وی بەختی ھەڵاڵە و حەکایەتی میر خوناوک و خاتوو کڵاوزێڕ: سەرنجێک لەسەر پێکھاتەی ڕۆمانەکە". ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "19-2-3-4.pdf". docs.google.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ گرەوی بەختی ھەڵاڵە، عەتا نەھایی، ٢٠١٤