کارین (چیبی ڤامپایەر) (بە ژاپۆنی: かりん) مانگایەکی ڕۆمانتیک ئەنیمی سەروسروشتی[١] ژاپۆنییە کە ئەلقە دانان و وێنەکێشانی لەلایەن (یونا کاگێساکی) دا بۆکراوە، چیرۆکەکە دەربارەی خوێنمژێکی نامۆیە کە لەجیاتی مژینی خوێن، پێویستە بیدات بە کەسانی تر، لەبەر ئەوەی خوێنێکی زۆر بەرھەم دەھێنێت، (کارین) بۆ یەکەم جار لە گۆڤاری مانگانەی (Dragon Age)دا بڵاوکرایەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، تا سالی ٢٠٠٨، بەرگەکانی لەلایەن کۆمپانیای کۆدۆکاوا شۆتێن دا بڵاو دەکرایەوە لە کۆکراوەی ١٤ کتێبدا، دواتر ئەنیمییەکەی لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا بڵاوکرایەوە ئەنیمییەکەی بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەل مانگاکەی وەک یەک بوون بەلام بە چیرۆکێکی جیاواز.

لە ٢٠٠٣، تۆرو کای ڕۆمانێکی سووکی نووسی بە گوێرەی شێوازی مانگاکەی، لەگەل کاگێساکی دا کە کارە ھونەرییەکانی دەستبەر کرد، و ئەلقەکانی نۆ کتێبەکە لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای فوجیمی شۆبۆ، ھەردوو ڕۆمانەکە و مانگاکەی ڕێگەپێدانی بۆ کرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای تۆکیۆ-پۆپ، تۆکیۆ-پۆپ دووبارە ناوی بۆ ھەردوو مانگا و ڕۆمانەکەی دانایەوە، مانگاکەی: چیبی ڤامپایەر ڕۆمانەکەی: چیبی ڤامپایەر: ڕۆمان

لە ٢٠٠٥، ئەنیمییەکەی لەلایەن ستۆدیۆی (J.C.Staff)ـدا لەخۆگرتنەوەی بۆکرا، کرایە ئەنمیی و دەرھێنانی بۆ کرا لەلایەن شینیچھیرۆ کیمورا، بە درێژایی ٢٤ ئەلقەدا ئەنیمییەکە ئەلقەکانی لە ژاپۆن پەخشکرا لەلایەن کەناڵی (Wowow) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تاوەکوو ١٢ی ئایاری ٢٠٠٦، ئەنیمییەکەی ڕێگەپێدانی بۆ کرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای (Geneon USA) لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەرھەدوو ھاوبەشیکاری کۆمپانیای (Geneon Entertainment) و (Funimation Entertainment)

چیرۆک دەستکاری

بابەتی سەرەکی: پێرستی کارەکتەرەکانی چیبی ڤامپەیەر کارین

کارین ماکا منداڵێکی ناوەندی لە خێزانێکی خوێنمژ، کە ئاوارەبوون بۆ ژاپۆن لە دوو سەدەی پێشوو تر، بە پێچەوانەی تەواوی خێزانەکەی کارین تەواو جیاوازترە لە تەواوی خوێنمژەکانی تر بە مانایەکی تر پێویستی بە خوێن نییە تا وزە خۆراکییەکان بۆخۆی دابین بکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەرھەمی دەھێنێت، بەھۆی ئەمەوە تووشی خوێنبەربوونی لووت دەبێت لەبەر زۆری بەرھەمھێنانی خوێن لەناو لەشیدا، بەھۆی ئەوەی کارین خوێنمژ نییە

ئەمەش وادەکات بە ئاسایی وەک کچێکی ئاسایی بتوانێت بە ڕۆژ و بە ئاسایی لەبەر تیشکی خۆر بچێتە دەرەوە، و بتوانێت بچێتە قوتابخانە و ژیانی کچێکی ئاسایی بژیت، ھەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی ڕۆژێک لە قوتابخانە توشی خوێنبەربوونێکی زۆر دەبێت، و ناتوانێت کۆنترۆلی خوێنبەربوونەکەی بکات، ھاوڕێ قوتابییەکەی ئوسوی کێنتا یارمەتی شاردنەوەی دەدات شوێن و بەڵگەی خوێنەکە ون دەکات، بەھۆی سیستەمی خوێنمژی کە لەناو کارین دایە، ئەمە وادەکات کە کارین ھەرکاتێک نزیک بێت لە ئوسوی کێنتا خوێن بەرھەمھێنانەکەی زیاتر بێت و توشی خوێنبەربوونی لووت ببێت، بۆیە ھەرکاتێک چاوی بە کێنتا دەکەوێت ھەوڵ دەدات لێی دورکەوێتەوە،

بەلام ئەمە بێ سوود دەبێت چونکە ھەردووکیان لەیەک پۆل و لەیەک چێشتخانە کاردەکەن کێنتا ھەست بەوە دەکات کە شتێکی سەیر لە کارین دا ھەیە، و دواتر بە نھێنی کارین و خێزانەکەی دەزانێت، برا گەورەکەی کارین ڕێن ھەوڵ دەدات بەھۆی توانا خوێنمژییەکەی یادەوەرییەکانی کێنتا بسڕێتەوە بەڵام ئانجو خوشکە بچووکەکەی کارین ڕێگە لەوە دەگرێت و لەجیاتی ئەوە بە دایک و باوکی کالێرا و ھێنری دەلێت کە بیکەنە لایەنگری خۆیان، لەبەر ئەوەی لە ڕۆژدا ئەو دەتوانێت یارمەتی کارین بدات لە کاتی خوێنبەربوونەکەی یان ھەر شتێکی تر کە خوێنمژێک ناتوانێت کۆنترۆلی بکات، لەبەر ئەوەی خێزانەکەی کارین ناتوانن بە ڕۆژ ھیچ چالاکییەک ئەنجام بدەن لەبەر تیشکی خۆر، دواتر کارین و کێنتا دەبن بە ھاوڕێی یەکتر، دوای ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەل یەکتر بەسەر دەبەن دەکەونە خۆشەویستی یەکتر،

یوریا تێچیبانا تێکەڵەی نیوە مرۆڤ و نیوە خوێنمژە، لەسەر داواکاری مامی گلارک ئەگوازێتەوە بۆ ناونیشانێکی تر، یوریا لەھەمان ئەو چێشتخانەیە

کاری دەست دەکەوێ کە کارین و کێنتا کاری تێدا دەکەن، تچیبانا دژی پەیوەندییەکەی نێوان کارین و کێنتا دەوەستێتەوە وا ھەست دەکات کە ھەر مناڵێکیان بوو ئەوا خەمبار دەربێت وەکوو خۆی، لەسەر ئەمەشەوە کارین تچیبای بەدڵ دەبێت و وەک ھاوڕێی خۆی قبولی دەکات و بە ھاوڕێی خۆی دادەنێت لەلایەکی تریشەوە داپیرەی کارین ئێلدا ڕقی لەم جۆرانە دەبێتەوە کە لە تێکەلە پێکھاتوون (نیوە + نیوە) وەک ئەوەی خیانەت کردن ترسناکە بۆ خوێنمژەکان، کارین تچیبانا لە داپیرەی دەپارێزێت، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی تچیبانا لێرەیە بۆ ئەوەی یارمەتی مامی و برۆون لینک بدات و سیخوری بەسەر خێزانی دوای ئەوەی کارین خوێن لە لوتی بەردەبێ کارین دەکەوێتە حالی (کۆما) بێ ھۆشییەوە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ، خێزانی کارین داوا لە کێنتا دەکەن کە لە کارین دووربکەوێتەوە، بەڵام ھەردوو خۆشەویستەکە (کارین، کێنتا) ناتوانن بەرگەی لەیەک دوورگەوتنەوە بگرن و دووبارە دەبنەوە بە دوانە و خۆشەویست، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی ماچی خۆشەویستی یەکتر دەکەن، تچیبانا یارمەتی مامی و برۆونگلارک دەدات تا کارین بڕفێنن و بیبەن بۆ شوێنەکەی برۆونگلارک، بەھۆی ئەوەی کارین بە پێچەوانەی ھەموو خوین مژەکانی تر کەلەرووی خوێنەوە وشکن و پێویستە خوێن ھەڵمژن بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی وزە بۆخۆیان دابین بکەن ئەوا کارین خوێن بەرھەم دەھێنێ، بەمەشەوە کارینیان ڕفاندووە بۆ ئەوەی بیکەن بە قوربانی، لەلایەکی ترەوە

سۆفیا خۆی ئاشکرا دەکات و دەیەوێ یارمەتی کێنتا بدات کارین بدۆزێتەوە بەڵام ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا ناکات

ھێنری باوکی کارین و ڕێن برای کارین و کێنتا بەیەکەوە دەچن بۆ ڕزگارکردنی کارین، لەلایەکی ترەوە تچیبانا پەشیمان دەبێتەوە و کارین ڕزگار دەکات و

داوای لێبوردنی لێدەکات، دواتر کارین ڕزگاری دەبێت لە شوێنەکە و کارین دەگەڕێتەوە حالەتی ئاسایی مرۆڤ و بەتەواوی لە خوێنمژی دەچێتە دەرەوە

خێزانەکەی تەواوی میمۆرییەکانی پێشوو تری دەسڕنەوە تا بتوانێت لەگەل کێنتا بژیت و ژیانی خوێنمژی لەبیر بکات

  • دوای ھاوسەرگیری کێنتا و کارین کچێکیان دەبێت بەناوی کارۆن و خوشکەکەی ئانجو بەردەوام دەبیت لە چاودێری کردنی ژیانی کارین.

مانگا دەستکاری

مانگاکەی لەلایەن یونا کاگێساکی نوسینەوەی بۆ کراوە لە ژاپۆن لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ تا تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، لە گۆڤاری مانگانەی (Dragon Age)ـدا کراوە.[٢]

ئەنیمی دەستکاری

لە ٢٠٠٥، ئەنیمییەکەی لەلایەن ستۆدیۆی (J.C.Staff)ـدا لەخۆگرتنەوەی بۆکرا، کرایە ئەنمیی و دەرھێنانی بۆ کرا لەلایەن شینیچھیرۆ کیمورا، بە درێژایی ٢٤ ئەلقەدا ئەنیمییەکە ئەلقەکانی لە ژاپۆن پەخشکرا لەلایەن کەناڵی (Wowow) لە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تاوەکوو ١٢ی ئایاری ٢٠٠٦، ئەنیمییەکەی ڕێگەپێدانی بۆ کرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای (Geneon USA) لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەرھەدوو ھاوبەشیکاری کۆمپانیای (Geneon Entertainment) و (Funimation Entertainment)[٣]

ڕۆمان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Theron Martin (٢٥ی نیسانی ٢٠٠٦). "Chibi Vampire G.novel 1". تۆڕی ھەواڵی نوێی ئەنیمی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦.
  2. ^ "Comic Dragon Age Mag to Run Luminous Arc 2 Will Manga". تۆڕی ھەواڵی ئەنیمی. 2008-05-08.
  3. ^ "Archived copy" かりん. Media Arts Database (in Japanese). Agency for Cultural Affairs. Archived from the original on August 17, 2016. Retrieved August 4, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری