دەروازەی ژاپۆن

ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

سێیکۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بەرھەمھێنانی کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیوار، لێنز و خشڵی پۆشاک. سێیکۆ سەر بە گرووپی کۆمپانیای سێیکۆیە. لە ساڵی ١٨٨١ کینتارۆ ھاتۆری دوکانێکی فرۆشتنی خشڵ و کاتژمێری بەناوی ک. ھاتۆری لە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٨٨٩ دەستیکرد بە دروستکردنی کاتژمێر بە ناوی سێیکۆشا Seikosha . سێیکۆ بە ژاپۆنی مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت و یەکەم کاتژمێری کۆمپانیەکە بە ناوی سێیکۆ لە ساڵی ١٩٢٤ دەرکەوت. سێیکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار لە مێژوو کاتژمێری کوارتزی بە ناوی ئاسترۆن Astron ناساند، کە نرخی ئەو کاتژمێرە ھیندەی نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەبوو. ئێستا سێیکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کاتژمێر دادەنرێت لە جیھاندا. سێیکۆ لە ئێستادا چەندین جۆر کاتژمێری جیاواز بەرھەم دەھێنێت لەوانە کاتژمێری کوارتز (باتری)، میکانیکی (ئۆتۆماتیک) و سۆلار (تیشک).

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سایاکابی ئۆساکابی (بە ژاپۆنی: 小酒部 さやか, لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨) چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ژاپۆن. ئەو شوێن لایەنە یاساییەکان کەوت بۆ جێبەجێکردنی یاسای ھەلی یەکسانی لە ژاپۆن ھەروەھا دانانی بێزارکردن بەکارێکی نایاسایی. سایاکا لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ١٩٧٨ لە ژاپۆن لەدایکبووە. وەک سەرنووسەر لە گۆڤارێکی ژاپۆنی کاری دەکرد، بەڵام کاتێک دووگیانبوو، لەبڕی کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی، ئەوا لەلایەن بەڕێوبەرەکەی فشاری لێکرا تا واز لەکارەکە بھێنێت. ئەمەش لەدوای لەبارچوونی دوو کۆرپەلەی دیکەی بوو لەپێشوودا، ئۆساکابی داوای مۆڵەتی لەکارکردن کرد بەڵام لەلایەن بەڕێوبەرەکەی ڕەتکرایەوە. سایاکابی وازی لەکارەکەی ھێنا، لەبەرامبەردا سکاڵای تۆمارکرد.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شاری تۆکیۆ لە شەودا

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان