کارۆلین مەکۆڵ (لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١- ) ژنێکی ناو کاری بەریتانیە و خاوەن خەڵاتی DBE یە، سەرۆکی جێبەجێکاری ئیزی جێت.[١][٢]

کارۆلین مەکۆڵ

سەرەتای ژیان و کارەکانی دەستکاری

لە بەنگەلۆری ھیندستان لەدایکبووە، تەنھا مناڵی دوو کۆچبەری بەریتانیە. لە ھیندستان خوێندویەتی تا سەرو یازدە ساڵی. دواتر لە قوتابخانەیەک لە بەریتانیا. لە زانکۆی کێنتی بەریتانی بەکالۆریۆسی وێژە وەر ئەگرێت لە مێژوو و سیاسەت. دوای ئەوە ماستەر ئەخوێنێ لە زانکۆی لەندەن لە سیاسەت.

دوای بەکالۆریۆسەکەی دەست ئەکا بە وانە وتنەوە وەک مامۆستا. دوای ماستەرەکەشی ئەچێتە لای گروپێکی بیناسازی. دواتر کارێکی دەست ئەکەوێ لە گۆڤارێک و دواتریش وەک توێژەرەوە ئەچێتە ڕۆژنامەی گاردیان لە ١٩٨٦.[١] لە گاردیان پلە پلە سەر ئەکەوێت تا ئەبێتە سەرۆکی ڕۆژنامەکە و دواتریش کۆمپانیای ئیزی جێتی ھێڵی ئاسمانی ھەرزان، ئەیکەن بە سەرۆکی کۆمپانیاکە. ئەوترێ کە توانی لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنیدا کۆمپانیای ئیزی جێتی لە کۆمپانیایەکی بچووکەوە کرد بە کۆمپانیایەکی گەورەی چەن ملیار دۆلاری، لە کاتێکدا سێ‌ منداڵیشی بوە و خۆی بەخێوی کردوون.

References دەستکاری

  1. ^ ئ ا Andrew Davidson (26 October 2007). "Carolyn McCall". Management Today. Retrieved 2010-12-24.
  2. ^ #35.