پیشاندانی خۆشەویستی
فیلمی ژاپۆنی
پیشاندانی خۆشەویستی (بە ژاپۆنی: 愛のむきだし، لاتینی: Ai no mukidashi) فیلمێکی درامی کۆمیدییە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. سیۆن سۆنۆ کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە. فیلمەکە چوار کاتمێرە و بەم ھۆکارە ناوبانگی لە فیستیڤاڵەکانی فیلم دەرکردووە. فیلمەکە چەند تەوەرێکی جیاواز لەخۆدەگرێت وەک خۆشەویستی، خێزان، شەھوەت، ئایین، و تاوانی وێنەگرتنی ژێرەوەی تەنوورەی ژنان. یەکەم وەشانی فیلمەکە درێژییەکەی شەش کاتژمێر بوو، بەڵام دواتر لەسەر داواکاری بەرھەمھێنەران کورتکرایەوە بۆ چوار کاتژمێر.
پیشاندانی خۆشەویستی | |
---|---|
دەرھێنەر | سیۆن سۆنۆ |
بەرھەمھێنەر | ھاروۆ ئومێکاوا |
نووسەر | سیۆن سۆنۆ |
ئەکتەران | تاکاھیرۆ نیشیجیما ھیکاری میتسوشیما ساکورا ئاندۆ |
مۆسیقا | تۆمۆھیدی ھارادا |
وێنەگری سینەمایی | سۆھێی تانیکاوا |
مۆنتاژ | جونیچی ئیتۆ |
بڵاوکردنەوە | Phantom Film |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٢٣٧ خولەک |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی، فیلمەکە چەندین خەڵاتی بردەوە و ھەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ کرا لەلایەن ڕەخنەگران.[١] لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەرلین، فیلمەکە خەڵاتی کالیگاری و فیپرێسکی بردەوە.[٢]
قاڵبی ئەکتەران دەستکاری
- تاکاھیرۆ نیشیجیما وەک یو ھۆندا
- ھیکاری میتسوشیما وەک یۆکا ئۆزاوا
- ساکورا ئاندۆ وەک ئایا کۆیکی
- ماکیکۆ واتانابی وەک کایۆری فوجیوارا
- ئاتسورۆ واتابێ وەک تێتسو ھۆندا
- جای وێست سەرکردەی دەستەی بۆسۆزۆکو
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Schilling, Mark (February 6, 2009). "Telling a lengthy tale of lust and religion". The Japan Times. Retrieved Feb 11, 2023.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریIMDb
نەدراوە