وۆڵ-ئی
وۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: WALL-E: Waste Alloction Load Lifter Earth-Class) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. کۆمێدی و زانستی و خەیاڵییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە.
وۆڵ-ئی | |
دەرھێنەر | ئاندرو ستانتەن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جيم مۆرەس |
چەشنی فیلم | ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر ڕۆمانسی زانستی خەیاڵی |
ستۆدیۆ(کان) | واڵت دیزنی پیکچەرز، ستۆدیۆکانی پیکسار |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ |
ماوەی فیلم | ٩٨ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٨٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٥٢١ ملیۆن دۆلار |
چیڕۆک دەستکاری
فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «WALL-E» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبۆتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبۆتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبۆتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی» یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبۆتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبۆتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕووەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕووەکە وا لە ڕۆبۆتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبۆتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات،...، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی.
ژێدەرەکان دەستکاری
- ویکیپیدیای ئینگلیزی، «٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤».
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی ھۆڵیوود
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وۆڵ-ئی تێدایە. |