وزەی خۆراکی ئەو وزەیەیە کە ئاژەڵ و مرۆڤ لە خۆراکەکانیان بەدەستی دەھێنن بە بەکارھێنانی پرۆسەی ھەناسەدانی خانەیی. پرۆسەی ھەناسەدانی خانەیی بریتییە لە ھەناسەدانی ھەوایی و ھەناسەدانی بێ ھەوا. لە کاتی ھەناسەدانی ھەوایی، مۆلیکولەکانی ئۆکسجین کە لە ڕێگەی ھەناسەدانەوە بەدەست دەھێنرێن لەگەڵ مۆلیکولەکانی خۆراک لە ناو خانەکەدا تێکەڵ دەبن و وزە ئازاد دەکەن؛ بەڵام لە کاتی ھەناسەدانی بێ ھەوادا، مۆلیکولەکانی خۆراک لە کاتی پرۆسەکاندا دەگۆڕدرێن و دەبنە ھۆی دەردانی وزە. ھەموو مرۆڤ و ئاژەڵەکان پێویستیان بە کەمترین بڕی خۆراک ھەیە بۆ مانەوە و مێتابۆلیزم. ئەو وزەیەی لەم ماددانە لە لەشدا بەدەست دێت زیاتر لەلایەن ماسولکەکانی لەشەوە بەکاردەھێنرێت.

وزەی خۆراک
لقیchemical energy
بەشێکە لەnutrition information
بابەتی لاوەکیخۆراک
ڕەھەند

سەرچاوەکان دەستکاری