لە فیزیکدا، وزە تواناییی کردنی کارە.[١] تایبەتمەندییەکی خاوەن چەندایەتییە کە بۆ ئەوەی تەنێک یان سیستمێکی فیزیکی کارێکی لەسەر بکرێت یان گەرم بکرێتەوە، دەبێ پێی بدرێت. وزە چەندایەتییەکی بمێنە؛ یاسای بمێنیی وزە دەڵێت کە وزە دەتوانێ شێوەی بگۆڕێ بەڵام ناتوانێ درووست بکرێ یان لەناو بچێ.[٢] یەکەی پێوانیشی لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا جووڵە، کە بریتییە لەو بڕە وزەیە کە کاری جووڵاندنی تەنێک بە ئەندازەی یەک مەتر بەھۆی ھێزێکی یەک نیووتنییەوە بە تەنەکەی دەدات.[٣]

وزە
لقیphysical quantity، پێوانەیی، extensive quantity
بەشێکە لەیەکسانی بارستە-وزە، گەردوون
بەکارھێنانenergy industry، energy technology
لێکۆڵینەوە لەلایەنزانستی وزە
ڕەھەند
ھێمای چەندایەتی،
بەستەری داتا دەرەکییەکانhttp://data.europa.eu/euodp/en/data/group/eurovoc_domain_100159
یەکەی پێوانەکردنجوول، ئەلێکتڕۆن ڤۆڵت، kilogram square metre per square second
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://physics.stackexchange.com/tags/energy، https://worldbuilding.stackexchange.com/tags/energy
وزەی گەرمی

جۆرەکانی وزە بەپێی دۆخ دەستکاری

ماتەوزە دەستکاری

بڕی ئەو وزەیەیە کەوا تەنێک ھەیەتی بەھۆی شوێنەکەیەوە.

جووڵەوزە دەستکاری

بڕی ئەو وزەیەیە کەوا تەنێک ھەیەتی بەھۆی جووڵەکەیەوە. یاخود گۆرانی بارەکەی و بەندە لەسەر بارستایی و خێرایی ∴kE=1/2 m V^2

جۆرەکانی وزە بەپێی چۆنایەتی دەستکاری

بە شێوەیەکی گشتی وزە لە چۆنێتیی دروستبوونی چەند جۆرێکە، بۆ نموونە، وزەی ناوەکی، وزەی ئەلکترۆنی، وزەی میکانیکی، وزەی گەرمی، وزەی موگناتیسی، وزەی کارۆموگناتیسی، وزەی ڕووناکی و ھتد.

وزەی زیندەیی دەستکاری

وزەی زیندەیی وەک دەبینرێت لە وزەیەکی کیمایی کە لە خۆراکەوە پاش ھەزمکردنی دروست دەبێت؛ و وزەی کیمیایی لە تەختە یان درەختەکان کە پێشتر بۆ خۆ گەرمکردنەوە و ئاگر کردنەوە بەکار ھاتوون دەبینرێت؛ و لە سەرەتای دروستبوونی شۆرشی پیشەسازییەوە وزەی ئاوی بەکار ھات کە بۆ کارپێ کردنی زۆر ئامێر بەکار ھات

وزەی گەرمی دەستکاری

ئەم جۆرە وزەیە لەو مەکینە و ئامێرە ھەڵمیانەدا دەبینرێت کە وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی دەگۆرن؛ و ئامێرە ھەڵمینەکان بەو ئامێرانە ناسراون کە دەرە سوتن یاخوت سووتانێک لە دەرەوەیدا ڕوو دەدات، چونکە سووتەمەنییەکەی لە دەرەوەی ئامێرەکە سووتانێک دروست دەکات و دەگاتە پلەی کوڵان بۆی بتوانێت ھەڵم دروست بکات. بەڵام لەسەدەی نۆزدەھەم مەکینەی ناوەسوت دروست کرا، کە سووتەمەنییەک بەکار دەھێنێت کە لەناو ئامێرەکە دەسوتێت وەک ئوتومبێل، و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ وزەی میکانیکی کە دەتوانێت ئامێرەکە بجوڵێنێت. اوزەیەک کە تازە نابێتەوە دەتوانین لە ناخی زەویدا بیدۆزینەوە بە شێوەی شل وەک نەوت، یان بە گاز وەک گازی سروشتی، یان بە شێوەی ڕەق وەک خەڵوزی بەردین؛ و بە تازە نەبوەکان ناو دەبرێن چونکە ناتوانرێت دووبارە بەکار بھێنرێتەوە لە ماوەیەکی کورت دا، و ئەو وزانە لە ڕاستیدا لە وزەی خۆرەوە ھاتون و بوون بەو جۆرانە لە مادە؛ و ھەموو جۆرەکانی تر لە کۆتادا دەبنەوە بە وزەی خۆر تەنھا وزەی ناوەکی نەبێت. سەرچاوە تازە بوەکان دەکرێت لە وزە زیندەیییەکانەوە بدۆزرێنەوە وەک سووتانی ڕوەک و ئێسکی زیندەوەر. وەک کاتێک کە درەخت یان ھەرچییەک بسوتێنین، ئەمە واتا وزەیەکی زیندەییمان بەکار ھێناوە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٣٪ لەکۆی گشتی وزە کە دەکاتە ١٠ گێگاوات وزەی کارەبایی دەست دەخرێت؛ و گەرمییە وزەی زەوی بۆ گەرمکردنەوە بەکار دێت؛ و ئەوەش پێویستی بە ھەڵکەندنی زەوی بە درێژی ٤٠٠ مەتر بۆ ٢٠٠٠ مەتر ھەیە، بۆ دەرھێنانی ئاوی گەرم لێی و بەکار ھێنانی وەک کارەبا و گەرمکردنەوە.

وزەی کارەبایی دەستکاری

لە سەدەی ١٩ جۆرێکی تری وزە دۆزرایەوە، ئەویش وزەی کارەبایییە، کە بە کارەبا ناسراوە، و دەکرێت کارەبا لە سروشتدا لە ڕێی بەریەک کەوتنەوە بەرھەم بێت کە ئەمەش قورس و ئابورییەن پەسەند نەکراوە. بەڵام دەکرێت بە زۆر ڕێگەی تر دەستمان بکەوێت وەک کیمایی، وەک لە پاترییەکەوە، یان بە ڕێگەی میکانیکی وەک جووڵاندنی تەلێکی گەیەنەر لە بوارێکی موگناتیسیدا .. لە ئێستادا زۆربەی وزەی کارەبای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کوردستانی بە ڕێگای کارۆئاوییەکە بە ھێزی پاڵنانی ئاوە تۆرباینە گەورەکان دەسوڕێنەوە، کە بە ھۆیەوە کارەبا بەردەست دەکەوێت، وەک لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە کوردستان ھەیە. لە ئەمریکا ١٢٪ لە کارەبای گشتی بە ڕێگای کارۆئاوی بەرھەم دێت. کە دەکاتە ٧٢ گێگاوات.

وزەی ناوەکی دەستکاری

پاشان وزەی ناوەکی دەرکەوت کە لە بوارە ناوەکی یان نەوەوییەکاندا بەکار ھات، لەتێیدا گەرمییەکی ئێجگار گەورە دروست دەبێت کە دەکرێت بۆ کارەبا یان جووڵەی کەشتی و ژێرئاوییەکان بەکار بێت. بەڵام کێشەی ئەم جۆرە وزەیە ئەوەیە کە ئەگەری زۆری تەقینەوەی ھەیە، وەک چۆن لە کارگەکانی چیرنۆبڵ ڕووی دا کاتێک لە ساڵی ١٩٨٦ دا تەقییەوە.

وزەی با دەستکاری

وزەی بایش ھەیە کە تێیدا چەند ئامێرێک کە بە ھێزی با دەسوڕێنەوە بەکار دێت، کە بە ھاوکاری بەرھەمھێنەرێکی کارەبا وزەی کارەبا بەرھەم دێنێت . پێشتر وزەی با لە ئاشو چەند شتێکی تردا بەکار دەھات، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە کە دەنگێکی ناخۆشی ھەیە و دەبێتە ھۆی کوشتنی باڵندەکان دوای ئەوەی بەر پەڕەی پەروانەکان دەکەون، و نەبوونی خێرایی بای پێویست

وزەی کیمایی دەستکاری

لە پاترییەکاندا وزەی کیمیای بەکار دێت بۆ دەستکەوتنی وزەی کارەبایی؛ و لە ھەموو ئەو کارلێکە کیمیاییانەدا ھەیە کە دەبێتە نەمانی ماددەیەک و دروستبوونی مادەیەکی تر، و ھەموو کارلێکێکی کیمیای گۆرانێکی باری وزەی ھاوپێچ دەبێت.

تیشکەوزە دەستکاری

وزەی خۆر بە تیشکە وزە و بە شێوەی ڕووناکی دەگاتە زەوی، ئەویش شەپۆلی کارۆموگناتیسییە. ھەرواش ئەستێرەکان ڕووناکی و وزەی خۆیان ھەیە.

سەرچاوە سروشتییەکانی وزە دەستکاری

وزەی پەترۆل دەستکاری

پەترۆل شلەیەکی چڕە کە ئەگەری سووتانی ھەیە، قاوەیییەکی تێر یان سەوز باوە، لە چینە بەرزەکانی زەوی ھەیە، کە ھەندێک جار بە نەوت ناو دەبرێت کە تێکەڵەیەکی ھایدرۆکاربۆناتە

وزەی سووتەمەنییەکیان دەستکاری

سووتەمەنییەکان جۆراوجۆرن کە بە گشتی بۆ زۆر بەش لە ژیان بەکار دێت وەک نەوت و خەڵوز و گاز، کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەدەی پێشووەوە بەکار دێت کە تا ئێستاش بەکار ھێنانی بە ھەمان بڕە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ڕۆژ دوای ڕۆژ و خراپیشی بۆ ژینگە.

وزەی خۆر دەستکاری

وزەی خۆر بە وزەی دایک لە سەروو ھەسارەکەمانەوە ناو دەبرێت، چونکە ھەموو ئەو وزانەی پێشتر باسمان کرد سەرچاوەیان وزەی خۆرە چونکە ئاوی زەریاکان گەرم دەکات و ھەڵم دروست دەکات و دەبێتە خۆی دروستبوونی با، و سووڕی ئاو دروست دەبێت، کەنارەکان گەرم دەبێت، ڕوەک دەروێت و خۆراکی زیندەوەران پەیدا دەبێت. دوای چەند کاتێک دەبێتە وزەی ژێر زەوی. ئەم وزەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەتوانرێت بکرێتە جۆرەکانی تری وزە. تیشکی خۆر بە تیشکێکی کارۆموگناتیسی ناو دەبرێت، بەشە بینراوەکەی ٤٩٪ی پێکدێنێت ، بەشە نەبینراوەکەشی دوو جۆرە، سەرو وەنەوشەیی کە ٢٪ پێک دێنێت ، و ژێر سوور کە ٤٩٪ پێکدێنێت .

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وزە، پێناسە، جۆرەکان، و نموونەکان". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-26.
  2. ^ "Law of conservation of energy - Energy Education". energyeducation.ca. Retrieved 2021-09-26.
  3. ^ "joule | Definition & Formula". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-26.