سڵاو... برادەران من تا ئێستا ناوی (قەقنەس)م نەبیستووە تازە کە بینیم زۆر سەیرم پێ ھات بەرامبەر (عنقا)ی عەرەبیش نووسرابوو من تاکوو ئێستا ھەر (سیمرخ)م بیستووە بەرامبەر عەنقا بەکارھاتبێت.. ھیوادارم کە پێم بڵێن ئاخۆ لە کوێی کوردستان ئەم ناوە باوە و لە چییەوە ھاتووە.. ئیتر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٣١, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئەوەندەی من سەبارەت بەم باسە دەزانم: لە زمانی فارسیدا وشەی «عنقا» لە عەرەبی وەرگیراوە. من ھەمیشە وام زانیوە عنقا بە Simurgh دەڵێن. سەیر وشەنامە فارسییەکانیشم کە کرد عنقا ھەر بە Simurgh مانا لێدراوەتەوە. بەڵام کە سەیری ویکی عەرەبیم کرد دیتم «عنقا» وەک ھاوتایەک بۆ Phoenix مانا لێدراوەتەوە. وتم ڕەنگە ھەڵە بووبێ بەڵام سەیری گووگڵیشم کرد ھەر ئاوا بوو. یانی «عنقا» لە فارسیدا Simurghە و لە عەرەبیدا Phoenix.
بەرامبەر بە Simurgh لە کوردیدا سیمر و سیمرخ (سیمرغ) ھەیە بەڵام سیمر کوردیترە لە سیمرخ. لە فارسیدا دەڵێن سیمرغ کە خۆی لە زمانی پاڵەوی وەرگیراوە. لە پاڵەویدا وشەکە sēn murw بوو: سێن بە مانای شەھێن (باز) و مورویش بە مانای مەل. بەشی دووەمی ئەم وشەیە (murw) لە کوردیدا بۆتە مەل یان مر (لە وشەکانی مریشک، مامر یان مراویدا). بۆیە باشترە بڵێین سیمر ھەتا سیمرخ چون وشەی مرخ دیارە لە وشەی فارسی مرغ وەرگیراوە. لە کورمانجیشدا ھەر سیمر ھاتووە.
بۆ وشەی Phoenix لە زمانی فارسیدا دەڵێن قُقنوس. ئەم وشەیە لە وشەی یۆنانی Κύκνος (Kuknos)ەوە (و ڕەنگە لە ڕێگەی رمانی عەرەبییەوە) وەرگیراوە و لە زمانی یۆنانیدا بە مانای قووە. لە ھەنبانە بۆرینەدا دوو وشەی «قەقنەز» یان «قەقنەس» وەک ھاوتای ققنوسی فارسی ھاتووە. جا ئەم وشەیە لە ڕێگای چە زمانێک (فارسی یان عەرەبی یان یۆنانی) ھاتووەتە ناو کوردییەوە من نازانم بەڵام تا ئێستا ھاوتایەکی ترم بۆ Phoenix لە کوردیدا نەدیوە.
بژین.--چالاکWьтуwеж (١٥ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:٥٧, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک بۆ ڕوونکردنەوەکەت و ڕاستیشت فەرموو سیمر لە سیمرخ کوردیترە، من وا تێگەشتم کە ئەم عەنقایە یەک شتە لەگەڵ سیرمر بەڵام بەھۆی ئەم بەستەرانەی کە داتناوە بینیم دوو وتار ھەیە لە عەرەبیەکە سیرمغ و عەنقا وە لەگەڵ یەکتری جیاکراونەتەوە، بەس ڕاستییەکەشی ئەوەیە کە ھەردووکی ھەر یەکن چونکە ھەردووکیان باڵداری جادوویین و تەنیا لە چیرۆکدا بوونیان ھەیە. ئەگەر پێشت باش بوو وابزانم بۆ ھاوتای ناوی قەقنەس (داڵ) وشەیەکی چاکە، سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٦, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٦, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
وەڵڵا ھەر دووکیان لەوەدا کە چیرۆکین یەک شتن دەنا لەگەڵ یەک جیاوازن. بەڵام بۆ وشەی داڵ کە فەرمووت ئەم وشەیە لە زۆربەی بنشێوەزارەکانی سۆرانیدا ھەیە. لە ھەورامی و گەڕووسی و جافی و کەڵھوڕی و لەکی و … و تەنانەت لە لوڕیشدا ھەر ھەیە. باوەڕ ناکەم پێویست بێ بڵێم مانای چییە و ھەموو کەس ھەر دەزانێ یانی چی. ئێمە ناتوانین مانای وشەیەکی ئاوا باو بگۆڕین. پێویستیش نییە، پەلەوەرەکی خەیاڵی کە پەیوەندی بە چاندی کورد و کوردەوارییەوە نییە زۆر گرنگ نییە ناوی چی بێ. بە بڕوای من ھەر ئەم ناوەی ئێستا کە لە سەرچاوەیەکەشدا ھاتووە تەواوە و ھەر کاتیش وشەیەکی تر دۆزرایەوە دەتوانین وتووێژی لەسەر بکەین. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:٠٠, ٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قەقنەس".