قەقنەس (بەئینگلیزی:Phoneix، گریکی دێرین: Φοῖνιξ، بەفارسی: ققنوس، عەرەبی: العنقاء)، باڵندەیەکی خەیاڵییە، باسی لێکراوە لە داستانە کۆنەکانی عەرەب وەکو سەرچڵییەکانی سندیباد و ھەزار و یەک شەو، بەگشتیی لەنێو داستانە فارسی و رۆمانی و گریکی و میسڕی و چینییەکاندا ھەبووە. قەقنەس، وەکو بێچووی باڵندەیەکی پیرۆز لەنێو داستانەکاندا چاوی لێکراوە. باڵندەیەکە لەسەر هێلکەکەی دەنیشێ و تاکو ئەتروکێ لە کاتی تروکاندا ئەوەندە بە خۆشی بێچوەکەی دەخوێنێ و پوش و پەڵاش لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە تاوەکو پوشەکان ئاگر دەگرێ و خۆشی ئەسوتێ، جا بەو بێچوەی کە لە هێلکەکە ئەتروکێ پاشانیش ئەبێتەوە بەو دایکە دەڵێن قەقنەس

وێنەی قەقنەسێ کە لەلایەن وێنەکێش فرێدرێچ جەستن بێرتک کێشراوە

گەورە شاعیرەکانی کورد بەو واتایە بەکاریان هێناوە و هەندێکیش بە پاشماوەی خەڵوز و ئاگر بەکاریان هێناوە بەڵام رای یەکەم لای شاعیران پەسەندترە