نووک

پایتەختی گرینلەند

نوك (بە ئینگلیزی: Nuuk؛ گۆكردنی بە گرینلەندی: [nuːk]؛ بە دانیمارکی:[١] Nuuk) پایتەختی و پڕ دانیشتووترین شاری گرینلاندە، خاکێکی سەربەخۆیە لە شانشینی دانیمارک. نووک گەورەترین ناوەندی ڕۆشنبیری و ئابوری خاکەکەیە. شارە گەورەکانی وڵاتانی دیکە کە نزیکترینن لێیەوە بریتین لە ئیقالویت و سانت جۆن لە کەنەدا و ڕیکیاڤیک لە ئایسلەندا. نووک یەک لەسەر سێی دانیشتوانی گرینلاند پێك دێنێت و بەرزترین بیناكانی تێدایە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی ١٩٦٠٤ کەس بووە.[٢] نووک بە شارێکی مۆدێرن دادەنرێت.[٣]

نوک
پایته‌خت
ئاڵای نوک
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/گرینلاند" does not exist.
پۆتانەکان: 64°10′53″N 51°41′39″W / 64.18139°N 51.69417°W / 64.18139; -51.69417پۆتانەکان: 64°10′53″N 51°41′39″W / 64.18139°N 51.69417°W / 64.18139; -51.69417
Sovereign stateداڕێژە:Country data Kingdom of Denmark
وڵاتانی شانشینی دانیمارک گرینلەند
دابەشکردنە کارگێڕییەکانی گرینلاندسێرمرسوق
دامەزراوە29 August 1728
دامەزراوە1728
ڕووبەر
 • سەرجەم٦٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥ مەتر (١٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2023)
 • سەرجەم١٩٬٦٠٤ (Largest in Greenland)
 داڕێژە:Clarify span
سەرناوی دانیشتوونوومیۆک
ناوچەی کاتیUTC−02:00 (بە کاتی ڕۆژئاوای گرینلاند)
 • ھاوین (DST)UTC−01:00 (کاتی هاوینەی ڕۆژئاوای گرینلاند)
Postal code
وێبگەwww.sermersooq.gl


کەمپی زانکۆی گرینلاند كە کتێبخانەی گشتی و نیشتمانی گرینلاندیشی تێدایە،[٤] لە کۆتایی باکووری شارەكەیە، لە نزیک ڕێگای فڕۆکەخانەی نووک.[٥]

دیمۆگرافیای دەستکاری

تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣،[٦]ژمارەی دانیشتوانی نووک ١٩٦٠٤ كەس بووە،كە گەورەترین شارۆچکەیە لە گرینلاند. ژمارەی دانیشتوانی شاری نووک لە ساڵی ١٩٧٧ دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٠ زیاتر لە یەک لەسەر سێ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢١% بەرزبووەتەوە. دانیمارکییەکان بەهۆی هەلی کارێکی باشەوە بە مووچەی بەرزەوە بەردەوام بوون لە نیشتەجێبوونیان لە شارۆچکەکەدا. ئەمڕۆ، نووک زۆرترین ڕێژەی دانیمارکی لە هەموو شارۆچکەکانی گرینلاند تێدایە. نیوەی کۆچبەرانی گرینلاند لە نووک دەژین، كە چارەکێکی دانیشتوانی ڕەسەنی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.[٧]

حکومەت دەستکاری

نووک وەک پایتەختی گرینلاندە ناوەندی کارگێڕی وڵاتەکەیە، کە هەموو بینا و دامەزراوە گرنگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت. هەروەها دەزگاکانی کەرتی گشتی گەورەترین خاوەنکاران لە شارۆچکەکەن.[٨]


لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، سەرۆکی شارەوانی نووک شارلۆت لودڤیگسنە. كە لە ساڵی ٢٠١٩ جێگەی ئاسی کیمنیتز ناروپی سەرۆکی پێشووی شارەوانی گرتەوە، ئەمەش دوای ئابڕوچونێكی سۆشیال میدیا کە پۆستەکانی ڕەخنەی لە پارتەکەی گرتبوو. لودڤیگسن هاوشێوەی ناروپ ئەندامی پارتی ئینویت ئاتاریتە.[٩]


پەرلەمانی خۆبەڕێوەبەری گرینلاند، و ئەنجومەنی نوێنەران، لە شاری نووکە. كە خاوەنی ٣١ کورسییە و ئەندامەکانی بە دەنگی خەڵک لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی ڕێژەیی هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەت بکەن.[١٠] هەموو پارتە سیاسییە گەورەکانی گرینلاند بارەگایان لە نووک هەیە، لەوانە ئینویت ئەتاریت، سیوموت، دیموکراتەکان، ئەتاسۆت، کۆمەڵەی کاندیدەکان و پارتی ژنان.[١١]

ئابوری دەستکاری

 
بەندەری نووک
 
بارەگای سەرەکی ئایر گرینلاند لە شاری نووک

هەرچەندە تەنها شارۆچکەیەکی بچووکە، بەڵام نووک پەرەی بە بازرگانی و کەشتیوانی و پیشەسازییەکانی دیکە داوە. وەک شارۆچکەیەکی بچووکی ماسیگرتن دەستی پێکرد کە بەندەرێکی هەبوو، بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای ئابووری لە ماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، پیشەسازی ماسیگرتن لە پایتەختدا كەم بووەوە.[١٢]

شارەکە وەک بەشێکی زۆری گرینلاند پشت بە دانیمارک دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی.[١٣]

ووزە دەستکاری

هەموو کارەبای گرینلاند لەلایەن کۆمپانیای نوکیسیۆرفیتەوە کە سەر بە حکومەتە دابین دەکرێت کە پشكی لە کارەبای گرینلاند هەیە.[١٤] لە ساڵی ١٩٩٣بەدواوی، نووک وزەی کارەبای خۆی بە شێوەیەکی سەرەکی لە وێستگەی کارەبای ئاوی بوکسفیۆردەوە وەرگرتووە لە ڕێگەی هێڵی کارەبای ١٣٢ کیلۆڤۆڵتەوە کە بە مەودای ٥٣٧٦ م (١٧٦٣٨ پێ) فیۆردی ئەمێرالیک دەبڕێت، کە درێژترین دووریە لە جیهان.[١٥][١٦]

خوێندن دەستکاری

 
زانکۆی گرینلاند

نووک چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای هەیە. زانکۆی گرینلاند کە تاکە زانکۆیە لە گرینلاند، لە شاری نووکە. زانکۆکە لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ بە كردنەوەی بینای نوێ، ئیلیم، زیادكردنی بەشەكانی وەك ڕۆژنامەگەری، بەڕێوەبردن و ئابووری، زمان، ئەدەب و ڕاگەیاندن، مێژووی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، ئیلاهیات و ئایین و کاری کۆمەڵایەتی فراوانتر بووە. هەروەها نووک کۆنترین دامەزراوەی پەروەردەییە لە گرینلاند، دامەزراوە پەروەردەییە دیارەکانی دیکە بریتین لە بەشی پەرستاری و زانستی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی نوێ و قوتابخانەی ئاسن و کانزا.

گەشتیاری دەستکاری

فەرمانگەی گەشتیاری نووک لە ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە بۆ ئەوەی بارەگای دەستەی نوێی نیشتمانی گەشتیاری گرینلاند لەخۆبگرێت.[١٧]

بازاڕکردن دەستکاری

دوکانەکانی شاری نووک هونەری ناوخۆیی و کاری دەستی پێشکەش دەکەن. لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ یەکەم سەنتەری بازرگانی لە گرینلاند بە ناوی سەنتەری نووک کرایەوە. سەنتەرەکە یەکەم شوێنە كە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی لە ژێر زەوی تێدایە لە گرینلاند. چەندین مارکێت هەن، وەک سەنتەری نووک، پیسیفیک، بروگسێنی، و سپار.

گواستنەوە دەستکاری

 
ڕێگەی سەرەکی نووک لەگەڵ هۆتێل هانس ئێگێدە لەلای ڕاستەوە

نووک فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی هەیە کە ٤ کیلۆ مەتر واتا (٢.٥ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شارۆچکەکەوە دوورە. فڕۆکەخانەكە لە ساڵی ١٩٧٩ دروستکراوە و ناوەندێکە بۆ کۆمپانیای ئایر گرینلاند کە بارەگا سەرەکییەکەی لە نوكە[١٨] و بنکەی تەکنیکی خۆی لە فڕۆکەخانە بەڕێوەدەبات. لە ناوخۆی گرینلاند و بۆ ئایسلەندا گەشت هەیە. بڕیار دراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێڕەوی فڕین بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت گەشتەکان بۆ شوێنە ئەوروپییەکان بكرێت وەک دانیمارک.[١٩]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

نووک – گەورەترین شاری گرینلاند

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "DSN" (بە دانماركی). Retrieved 2023-08-15.
  2. ^ "Population January 1st by place of birth, gender, age, residence type and time". StatBank (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-15.
  3. ^ researchgate. 1 October 2018 https://www.researchgate.net/publication/328375731_Nuuk_Greenland_Site_Situation_and_The_Law_of_the_Primate_City. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Ilimmarfik > Forsiden". web.archive.org. 2010-07-11. Retrieved 2023-08-15.
  5. ^ "Kontakt". web.archive.org. 2010-07-12. Retrieved 2023-08-15.
  6. ^ "Population January 1st by place of birth, gender, age, residence type and time". StatBank (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-15.
  7. ^ "denstoredanske.dk | lex.dk". Om lex.dk (بە دانماركی). 2023-08-16. Retrieved 2023-08-15.
  8. ^ "denstoredanske.dk | lex.dk". Om lex.dk (بە دانماركی). 2023-08-16. Retrieved 2023-08-15.
  9. ^ McGwin, Kevin (2019-06-12). "Facebook faux pas fells popular Nuuk mayor". ArcticToday (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-15.
  10. ^ "Members of Inatsisartut | Inatsisartut". web.archive.org. 2016-03-04. Retrieved 2023-08-15. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "POLITICAL PARTIES IN GREENLAND". www.stat.gl. Retrieved 2023-08-15.
  12. ^ Jones, Michael, ed. (2008). Nordic landscapes: region and belonging on the Northern Edge of Europe. Minneapolis, Minn.: Univ. of Minnesota Press. ISBN 978-0-8166-3914-4.
  13. ^ "Book sources - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-15.
  14. ^ "Historie | NUKISSIORFIIT". web.archive.org. 2017-07-27. Retrieved 2023-08-15.
  15. ^ "North of 56 | Energy | Greenland hydro capacity increases with new plant". northof56.com. Retrieved 2023-08-15.
  16. ^ Nuukaalborg (2014-02-19). "Arctic Business Network: Buksefjorden". Arctic Business Network. Retrieved 2023-08-15.
  17. ^ The Europa world year-book. 45,1 P.1: International Organizations P.2: Afghanistan-Jordan. 2004. ISBN 978-1-85743-254-1.
  18. ^ http://airgreenland.com/kontakt/. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help); Missing or empty |title= (help)
  19. ^ https://kair.gl/enda/projectskalaallit-airports-international-a-s/nuuk/. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]