بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا RasberryPedia!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ‏١٠:٢٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس. RasberryPedia (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت لە ویکیپیدیا، دەبینم بەشدارییەکانت کوالێتیان بەرزە و سەرچاوەیان لەگەڵە، و خەریکی ڕاستکردنەوەی ھەڵەی ڕێنووسیشی بەردەوام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆتۆ ساکورا خان، ئەم پشتگیریانە هانم ئەدات زیاتر بەردەوام و چالاک تر بم، پێویستە لەسەر هەمووان هانی یەکتر بدەین بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی (سۆرانی).
----- RasberryPedia (لێدوان) ‏١٢:٥١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیدراوە دەستکاری

سڵاو RasberryPedia، ھیوادارم تەندرووست باش بیت، بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیا دەبینم، و دەمەوێت لێرەوە دەست خۆشی خۆمت ئاڕاستە بکەم، بەس ھیوادارم لەکاتی تەواوکردن و ڕێکخستنی وتارێک بەستنەوەیت بیر نەچێت بە زمانەکاتی تری ویکی، وەک لە وتاری بنکەی سەرەکی کە نەتبەستبوو بە زمانەکانی ترەوە، بەڵکو من کردم، تەنھا ویستم بۆ جارەکانی داھاتوو ئاگادارتر بیت، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:١٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوت لێبێت Tessla، وتەکانت بەرزدەنرخێنم، دەربارەی بەم بابەتە، بەدڵنیایەوە هیچ لاریەکم نەبووە سەبارەت بە بەستنەوەی لاپەڕەکە بە زمانەکانی ترەوە، بەڵام لە کاتی دانانی لاپەڕەکە کارێکم هاتە پێش و بۆم نەکرا، بەڵام من هیچ خەمێکیم نیە و ئێوەی هاوڕێیان کارەکە جێبەجێ ئەکەن، ئەزیزیت. RasberryPedia (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەکانت ڕاستن، ئەگەر ئێمە توانیمان دەتوانین چاکی بکەین، بەڵام کێشەکە لەوێ دەست پێ دەکات کە هەندێکجار ئێمە نازانین ناوی وتارەکە بە ئینگلیزی چییە و پێویستە دانەری پەڕەکە بیبەستێتەوە. دووبارە سووپاس بۆ کارەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٥٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ خەمخۆریت، وەک بە بەڕێزتم ڕاگەیاند کە بەستنەوە کارێکی ئاسانە و قوڕس نیە بەڵام لەم کاتەیا مەجالم نەما و ویستم چاکی بکەم کە هاتمەوە ویکیپیدیا، بەڵام تۆ کردت، وە بلفعل قسەکانیشت تەواون، دەستت خۆش. RasberryPedia (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سامانی سروشتی دەستکاری

وتارەکە واڵا کراوەتەوە بۆیە تاگی سڕینەوەم لێیداوە گەر ویستت بیپارێزی لە سڕینەوە تەنھا ناوەڕۆکەکەی پێشووتری بگەڕێنەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

گەڕایەوە ✔ RasberryPedia (لێدوان) ‏١٠:٢٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەیبەت سوڵتان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر ھەیبەت سوڵتان داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک لەلایەن تێسلاوە دەستکاری

  نیشانی لێھاتوویی
ئەگەر دەتەوێت زیاتر وتارەکانت بەسوود بێت، ئەوا تکایە وتاری کۆلکە دروست مەکە. ئەم دیارییە لەلایەن منەوە بۆتۆ، چونکە وتارەکانت بەشێوازێکی ڕێکو پێک و لێھاتووانەوە نووسراون، و ھەروەھا بەستەرەکانت لەجێگای خۆیانن، بەردەوامبە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆتۆ هاوڕێ گیان، وە زۆر سوپاس بۆ دیاریە بەنرخەکەت، جێگای ڕێز و تەقدیرە.🌹 RasberryPedia (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەژداریکردن بۆ چاکسازی ساڵەکان و ڕۆژەکان دەستکاری

@RasberryPedia: سڵاو دەمویست بپرسم دەتەوێت کار بکەیت لەگەڵ مندا وەک گروپێک بۆ چاکسازی کردن لە هەموو ساڵەکاندا؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٦:١٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە