شەھابەدینی دزاوەری

شەھابەدینی دزاوەری ناسراو بە شێخ شەھابەدینی دزاوەری یان شێخ شەھابەدینی بەغدادی (١١١٨ لە دزاوەر - ١١١٩ لە دزاوەر) پیرۆزترین شێخی پەیڕەوانی ئایینی شەبەکە کە شەبەکەکان خۆیان بە شوێنکەوتوی ئەو دەزانن.[١]

ژیان دەستکاری

شەھابەدین دزاوەری لەنێوان ساڵانی ٥٣٥ ھەتا ٦١٠ی کۆچیی ھەتاوی (١١٤٠ ھەتا ١٢١٣ی زایینی)دا لە گوندی دزاوەر لە ھەورامان لە دایکبووە. لە تەمەنى گەنجی چوو بۆ بەغدا و وەکوو شاگردی عەبدولقادری گەیلانی لەو شارە ژیا و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خۆی لە ھەورامان. بەدوای ماوەیەک ھاوسەرگیری کرد. ئەوانە بوون بە خاوەنی ٣ کچ و ٢ کوڕ کە کچێکیان کە بە ناوی "ئەدالۆ پیرا" (بە واتای دایکی زانا یان دایکی ھەژاران) دواتر بوو بە ھاوسەری سەید مستەفا ھەورامانی کە بە پیرشالیاری سێیەم ناسراوە و گۆڕەکەی لە پاڵی پیرشالیار بەجێ ماوەتەوە و زیارەت دەکرێت. شەھابەدین دزاوەری لەنێوان ساڵانی ٦٧٠ ھەتا ٧٨٠ (١٢٧١ ھەتا ١٢٨١ی زایینى) لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە شوێنێک لە نێوان گوندەکانى زاوەر و تەوێڵەدا کۆچی دوایى کردووە.[١]

مەزارگەی شێخ شەھابەدین دەستکاری

گۆڕی شێخ شەھابەدینی دزاوەری گەورەترین و ڕێزدارترین مەزارگەى پیرۆز لەلای کوردە شەبەکەکانە کە لە گوندی زاوەردا داکەوتووە.[١]

لە دەقەکانی یارسان دەستکاری

ھەندێک پێیان وایە کە شەھابەدین دزاوەری ھەر شێخ شابەدین لە سەرەنجام کتێبی پێرۆزی یارسانە کە لەو ئایینە وەکوو یەکێک لە ھەفتوانە یەکێ لە ٧ نوێنەرەکەى ئایینى سوڵتان سەھاک بە ئەژمار دێت.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری