ھەفتوانە یان ھەفتەوانە ھەفت کوڕی سوڵتان سەھاکن. ئەم ھەفت گەورەپیاوە بە باوەری یارسانیەکان لە نووری خوا خوڵقاندراونەوە. ھەفتوانە بە دوای چوار مەلائیکە٬ ھەفتا و دوو پیر٬ و نەوەد و نۆ پیری شاھۆ یەکم کەسانێک بوونە کە گەیشتوونە بە خزمەتی سوڵتان سەھاک. دایکی ھەفتوانە خاتوون بەشیرەیە کە خوێشکی میر خوسرەو والی لورستان بووە. [١]

ناوەکانی ھەفتوانە دەستکاری

ناوەکانی ھەفتوانە بریتیە لە:

  1. سەید موحەممەدی گەورەسوار
  2. سەید ئەوڵوەفا
  3. سەید شابدین
  4. سەید حەبیبشا
  5. سەید باوەیسی
  6. سەید ئەحمەدی میر
  7. سەید مستەفا[٢]

گەورەترین کوڕی سوڵتان کە «سەرحەڵقە»ی ئەم جەم بووە سەید موحەممەدی گەورەسوارە کە لە لایەن سوڵتن سەھاک وەکوو «پیری تەخت» ھەڵبژێردرابووە.[٣]

بنەماڵەکان دەستکاری

لە ھەفتوانە سەید شابدین و سەید حەبیبشا ھاوسەرگیریان نەکردووە و بنەماڵەیەکیان دانەمەزراندووە. بەڵام سەید باوەیسی٬ سەید مستەفا٬ سەید موحەممەدی گەورەسوار و سەید ئەوڵوەفا ھاوسەرگیریان کردووە و ژنیان ماڕە کردووە. لە سەید موحەممەدی گەورەسوار کە زەینەب خاتوون کچی میر خوسرەوی ماڕە کرد شائیبراھیم (لە ھەفت تەن) و لە سەید ئەوڵوەفا سەید خامووش لە دایک بوو کە بابی بنەماڵەکانی شائیبراھیمی و خامووشین.[٤] سێ کەسی دێکەیش لە سەید باوەیسی بنەماڵەی حاجی باوەیسی (باوەیسی)٬ لە سەید ئەحمەدی میر بنەماڵەی میرسۆری و لە سەید مستەفایش بنەماڵەی مستەفایی بە جێ ماوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ٢٤.
  2. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٣٨.
  3. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ٢٦.
  4. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٣٨.