شەڕی ماددە ھۆشبەرەکان لە مەکسیک

شەڕی ماددە ھۆشبەرەکان لە مەکسیک ئاماژەیە بۆ ململانێ چەکدارییەکانی نێوان بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ھێزە ئەمنییەکان و کۆماندۆکانی سوپای مەکسیک، کە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ دەستیپێکردووە، بە ناردنی ٦٥٠٠ ئەندامی سوپای مەکسیک بۆ ویلایەتی میچۆاکان لە مەکسیک بۆ کۆتاییھێنان بە ململانێکان بە ماددە ھۆشبەرەکانی بازرگانان.[١]

شەڕی ماددە ھۆشبەرەکان لە مەکسیک
بەشێکە لەwar on drugs
وڵاتمەکسیک
جێمەکسیکۆ سیتی
ڕێکەوتی دەستپێکردن١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
بەشداربوومەکسیک

ئەمریکا لەم ململانێیەدا پشتگیری لە سوپای مەکسیک کرد. مەکسیک شوێنێکە بۆ گواستنەوەی کۆکاین لە کۆڵۆمبیا بۆ ئەمریکا.[٢] ئەم ململانێیانە بووە ھۆی ئەوەی نرخی کۆکاین لە ٣٧ ویلایەتی ئەمریکا بە ڕێژەی ٥٠٪ بەرزبێتەوە، لەکاتێکدا پاکییەکەی بە ڕێژەی ١١٪ کەمی کردووە.[٣] تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢ زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس لە مەکسیک بەھۆی توندوتیژییەکانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.[٤] تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ قاچاخچی کە لەم پێکدادانانەدا دەستگیرکراون خۆیان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کردوە.[٥] یەکێک لەوانە خواکین گوزمان سەرۆکی کارتێلی سینالوایە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری