شێر و خەت[١] یان خەت و شێر بە کاری ھەڵخستنەوەی پارەیەکی کانزایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کام بەری لە دوای کەوتنە خوارەوە بەر بە سەرەوە دەکەوێت. ئەم کارە دەتوانێت بۆ ھەڵبژاردن لە نێوان حاڵەت، کار، ڕێگە و ھتد کەڵکی لێبگیردرێت. بنچینەی ئەم وشە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی فارسی بەھۆی ئەوە کە پارە کانزاکانی سەردەمی قاجاڕەکان و پەھلەوییەکان لە بەرێکیاندا وێنەی شێر و لە بەرەکەی دیکەدا خەتاتی (خەت) نەخشێندرا بوو.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شێر و خەت تێدایە. |