قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەچەڵەک کورد،ی ئازەربایجان،⍮[١] بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ (١١٧٠ی کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ی کۆچیی ھەتاوی) بەسەر ئێراندا حوکمڕانییان کردووە. ئێڵی قاجاڕ یەکێک لە بەرەبابە کوردەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە هێرشی مەغۆلدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئازەربایجاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شا عەباسی یەکەم تاقمێکیانی گواستەوە بۆ "ئێستەرئاباد" (گورگانی ئەمڕۆ) کە حکوومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە محەممەدخان و دوایین پاشاش ئەحمەدشا بووە.

نیشانی دەوڵەتی قاجاڕ

بەشێکیان لە ئێرانەوە دەڕۆن بۆ ئەوروپا و بەشێکیان دەرۆنە کوردستان، کە دیارترینیان ئێستا لە پارێزگای سلێمانی لە سنووری سلێمانی نیشتەجێن کە نەوەکانی قەرەوەیسی یان پێ دەگوترێت.

پاشاکانی ئێرانی قاجاڕی دەستکاری

ناو وێنە نازناو لەدایکبوون–مردن دەستپێبوونی پاشایەتی تەواوبوونی پاشایەتی
١ ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ   خان[٢]
شا[٢]
١٧٤٢–١٧٩٧ ١٧٨٩[٣] ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧
٢ فەتح عەلی شا   شاھەنشا[٢]
خاقان[٢]
١٧٧٢–١٨٣٤ ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤
٣ محەممەدشا   خاقان کوڕی خاقان[٢] ١٨٠٨–١٨٤٨ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨
٤ ناسرەدین شا   زەڵوڵڵا (سێبەری خوا لەسەر زەوی)[٢]
قێبلەی عالەم (قیبلەی جیھان)[٢]
ئیسلامپەنا (پەناگەی ئیسلام)[٢]
١٨٣١–١٨٩٦ ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ ١ی ئایاری ١٨٩٦
٥ موزەفەرەدین شا   ١٨٥٣–١٩٠٧ ١ی ئایاری ١٨٩٦ ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧
٦ محەممەد عەلی شا   ١٨٧٢–١٩٢٥ ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩
٧ ئەحمەدشا   ١٨٩٨–١٩٣٠ ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sümer 1978.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Amanat, Abbas (1997), Pivot of the Universe: Nasir Al-Din Shah Qajar and the Iranian Monarchy, 1831-1896, Comparative studies on Muslim societies, I. B. Tauris, p. 10, ISBN 978-1-86064-097-1
  3. ^ Perry, J. R. (1984). "ĀḠĀ MOḤAMMAD KHAN QĀJĀR". In Yarshater, Ehsan (ed.). Encyclopædia Iranica. Vol. I/6. pp. 602–605. in Ramażān, 1210/ March, 1796, he was officially crowned shah of Iran.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری