شێری شاخەکە (سیستەمی کارپێکەری)
شێری شاخەکە یەکێکە لە زنجیرە وەشانەکانی سیستمی کارپێکەری و خێزانی OSX ی ئەپڵ وە بەوەشانی ١٠،٨ لەکۆنگرەی ئەپڵ ناسێنرا ، ئەم وەشانە لەڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە نرخەکەی ١٩،٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە کە پاڵپشتی سەکۆی x86-64 دەکا ، ئەم وەشانە پاڵپشتی ھەریەکە لە ئای ماک(٢٠٠٧) و ماک بووک (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٩) و ماک بوک پڕۆی (دەرچووی دوای ٢٠٠٧) و ماک بووک ئێری (دەرچووی دوای ٢٠٠٨) وە ماک پڕۆی (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٨) و ئێکس سێرڤی (دەرچووی ٢٠٠٩) دەکات ، بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕێ ئەپڵ ئەم وەشانەی تەنیا لە چوار ڕۆژدا زۆرتر لە ٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا یان داگیراوە.
نوێکاریەکان
دەستکاری- Reminder : دەتوانرێ وەک بیرھێنەرێک بەکاربێت ، پێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- Game center : ئەمە بۆ کێبڕکرێکردن لە نێوان بەکارھێنەرانی ئەپڵ لە یاریە کان دا ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- Notification center:ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارھێنەرەکەیە لەکاتی ھاتنی پۆستی ئەلیکتڕۆنی نوێ و پەیامەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەندان شتی تر ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- power nap: بۆ تازەکردنەوە (ئەپدەیت) بەکاردێت تەنانەت لەوکاتەی کۆمپیوتەرەکەت خەوتبێت (Sleep)
- Dictation: بۆ تایپکردنی ئەو قسانەی بەکارھێنەر دەیکات ((پاڵپشتی زمانە جیھانیەکان دەکات لەوانە ئینگلیزی))
- Auto save:زۆر کات خەریکی کارکردنی لەسەر پڕۆگرامێ بەڵام نەتوانیوە کرداری پاشەکەوت (Save) بە ئەنجام بگەیەنیت ئەوا بەھۆی ئۆتۆ سەیڤ خۆکارانە پاشەکەوتی دەکات
- Face Book and Twitter: دەتوانیت بەئاسانی سوود لەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتیە وەرگریت و بەکاریان بھێنیت
سەرچاوە
دەستکاری١)ماڵپەڕی ئەپڵ بابەتی Mountain Lion Downloads Top Three Million ٢)گۆڕانکاریەکانی شێری شاخەکە | ماڵپەڕی ئەپڵ