کەریم شێخ محمد شێخ عوسمان ناسراو بە شێخ کەریم قڵاگەیی (١٩٤٣-١٩٦٨) پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێر و توانای بوو کە لە شۆڕشی ئەیلوولدا گیانی بەختکرد.

ژیان دەستکاری

شێخ کەریم قڵاگەیی لە ساڵی ١٩٤٣ لە کەلاری کۆن لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلوول کرد. لەبەر زیرەکی و لێھاتویی کرا بە سەرلقی ٣ لە بەتالیونی ٩ی گەرمیان. لە کەلار شێخ کەریم قڵاگەیی چایخانەیەکی دانابوو بەناوی خەبات. ھەر لەوێ کۆبونەوەکان دەکرا و شۆڕشگێرەکانی ئەو سەردەمە کۆ دەبوونەوە و ئاڵووگۆڕی بیروباوەڕیان دەکرد.

لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ١٩٦٨ بە پیلانێکی نامەردانە و ناجوامێرانە لە خڕی قڵاتەبزان لە ناوچەی گەرمیان پێکایان دوای چەند ڕۆژێک بە برینداری گیانی فیدای کورد و کوردستان و مەسەلە ڕەواکەی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری