شۆگن (کورتەزنجیرەی ٢٠٢٤)

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
(لە شۆگون (کورتەزنجیرەی ٢٠٢٤)ەوە ڕەوانە کراوە)

شۆگون کورتەزنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی درامی مێژوویی ئەمریکییە کە لەلایەن ڕەچڵ کۆندۆ و جەستن مارکسەوە دروست کراوە. ڕۆمانی فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ساڵی ١٩٧٥ی جەیمس کلاڤێلە کە پێشتر وەرگێڕدراوە بۆ زنجیرەیەکی بچووکی ساڵی ١٩٨٠. کاستەکەی بریتین لە ھیرۆیوکی سانادا، کۆسمۆ جارڤیس، ئانا ساوای، تادانۆبو ئاسانۆ، تاکیھیرۆ ھیرا، تۆمی باستۆ و فومی نیکایدۆ.[١]

زنجیرەکە دوو ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمجار لە کەناڵەکانی FX لە Hulu و FX نمایشکرا، ئەوانی تریش ھەفتانە تا ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ بڵاودەکرایەوە. لەلایەن ڕەخنەگران ستایشی بەرفراوانی لێکرا، بەتایبەتی بەھۆی دەرھێنان، نووسین، دیمەن و نمایشی کاستەکەی.

ھەرچەندە کورتەزنجیرەیەکی ئەمریکییە، بەڵام کاستەکەی زۆربەیان ژاپۆنین و زۆربەی دیالۆگەکانیش بە زمانی ژاپۆنین.[٢]

سەرەتا دەستکاری

شۆگون بەدوای «پێککەوتنی دوو پیاوی خۆپەرست لە جیھانە جیاوازەکاندا دەست پێ دەکات، جۆن بلاکتۆرن، دەریاوانێکی ئینگلیزی مەترسیدار کە لە کۆتاییدا لە کەشتییەک لە ژاپۆن نوقم دەبێت، خاکێک کە کولتوورە نامۆکانی لەخۆ گرتووە، بەسەری دەکاتەوە؛ لۆرد تۆراناگا، دایمیۆیەکی زیرەک و بەھێز، لە ناکۆکیدایە لەگەڵ ڕکابەرە مەترسیدار و سیاسییەکانی خۆی».[٣][٤]

وێنەگرتن دەستکاری

بڕیار بوو وێنەگرتنی سەرەکی زنجیرەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ لە ژاپۆن و بەریتانیا دەست پێبکات[٥] بەڵام دواکەوت چونکە تۆڕەکە ھەستیان بەوە کرد کە بەرھەمھێنانەکە لە دۆخێکی باشدا نییە.[٦]

وێنەگریی سەرەکی بۆ زنجیرەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری ڤانکۆڤەر دەستیپێکرد و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو و دوو مانگ زیاتری خایاند لەوەی چاوەڕوان دەکرا.[٧][٨] ھەندێک کاریگەرییە بینراوەکانی دوای بەرھەمھێنان، لە ئێرلەندا بەرھەم ھێنران.[٩][١٠][١١]

پەخشکردن دەستکاری

شۆگون بۆ یەکەمجار بە دوو ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە کەناڵەکانی FX لە Hulu و FX نمایشکرا. بەشەکانی دیکەی زنجیرەکە کە ١٠ ئەڵقەی تێدابوو ھەفتانە بڵاودەکرایەوە. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زنجیرەکە لە دیزنی+ و ستار+ لە ئەمریکای لاتین و دیزنی+ لە ناوچەکانی تر، بەردەست بوو.[١٢] پاشان دۆبلاژێکی ئینگلیزی زنجیرەکە لە کەناڵی Hulu بڵاوکرایەوە.[١٣] ھەروەھا پۆدکاستێکی ھاوئاھەنگیش بۆ ھەر ئەڵقەیەک بڵاوکرایەوە.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Shōgun: The brutal Japanese history that inspired 2024's latest TV hit". www.bbc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-12.
  2. ^ Spaeth, Ryu (April 23, 2024). "Shōgun Has a Japanese-Superiority Complex". Vulture.
  3. ^ Andreeva, Nellie; Petski, Denise (August 3, 2018). "FX Orders 'Shōgun' Limited Series Based On James Clavell Novel – TCA". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 5, 2018. Retrieved August 3, 2018.
  4. ^ Zee, Michaela (November 2, 2023). "'Shōgun' Trailer: Hiroyuki Sanada Headlines FX's Feudal Japan Epic, Which Brings James Clavell's Novel to Ambitious Life". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on November 2, 2023. Retrieved November 3, 2023.
  5. ^ Cook, Laurence (November 12, 2018). "UK Greenlit: TV Adaptation of Four Weddings and a Funeral + More Projects Casting Now". Backstage. Archived from the original on November 13, 2018. Retrieved November 13, 2018.
  6. ^ Andreeva, Nellie (February 4, 2019). "Shōgun: Production On FX Limited Series Has Been Delayed; Here Is Why". Deadline Hollywood. Archived from the original on May 8, 2019. Retrieved May 8, 2019.
  7. ^ "DGC BC PRODUCTION LIST" (PDF). Directors Guild of Canada. July 8, 2022. Archived from the original (PDF) on July 8, 2022. Retrieved June 19, 2023.
  8. ^ Bartel, Mario (July 31, 2021). "'Game of Thrones meets feudal Japan' on Port Moody's waterfront". Tri-City News. Archived from the original on August 27, 2021. Retrieved August 26, 2021.
  9. ^ McGuirk, Colm; Fahy, Olivia (March 24, 2024). "'Make Ireland a hub37 for TV and movie FX'". Irish Mail on Sunday. Archived from the original on April 18, 2024. Retrieved April 18, 2024 – via www.pressreader.com.
  10. ^ BC Creates (June 22, 2023). "FX'S "SHŌGUN" CREATES GOODWILL IN PORT MOODY". BC Creates. Archived from the original on July 1, 2023. Retrieved July 1, 2023.
  11. ^ Chan, Kenneth (March 1, 2024). "This Japanese Pine tree in Port Moody is a legacy of Disney's "Shogun" filming". Daily Hive. Archived from the original on March 14, 2024. Retrieved March 14, 2024.
  12. ^ "FX's 'Shogun' Sets February Premiere Date". Archived from the original on November 29, 2023. Retrieved November 29, 2023.
  13. ^ Outlaw, Kofi (February 27, 2024). "Does Shōgun Have an English Dub?". ComicBook.com. Archived from the original on February 27, 2024. Retrieved February 28, 2024.
  14. ^ Raub, Jesse (February 27, 2024). "Shōgun Series-Premiere Recap: Turning the Tide". Vulture. Archived from the original on February 28, 2024. Retrieved February 29, 2024.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری