سیروان بارزانی
فەرماندەی سەربازیی و بازرگانی کورد
سیراون بارزانی (لەدایکبووی ١٩٧٠) بازرگان و فەرماندەی سەربازیی کوردە. سیروان برازای مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە.
سیروان بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١ی ئازاری ١٩٧٠ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سەرکردەی پێشمەرگە، بازرگان، دامەزرێنەری کۆڕەک تیلیکۆم |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
کارکردن دەستکاری
کۆڕەک تیلیکۆم دەستکاری
سیروان بارزانی بە دامەزرێنەری ھێڵی پەیوەندیی تەلەفۆنی کۆرەک تیلیکۆم دادەنرێت. کە ڕاژەی تەلفۆن و ئینتەرنێت دابین دەکات لە ھەرێمی کوردستاندا. کۆڕەک نزیکەی ٣٬٥٠٠ تاوەری ھەیە، لە سەرانسەری عێراقدا.
پێشمەرگە دەستکاری
سیروان بارزانی لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە، لەگەڵ خێزانەکەی دژ بە ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕیان کردووە، و ئێستا فەرماندەی میحوەری مەخموور-گوێری ھێزەکانی ھێزەکانی پێشمەرگەیە. لە پێشمەرگایەتیدا نازناوی "پڵنگی ڕەش"ی پێدراوە.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیروان بارزانی تێدایە. |